لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

یۆنان لەبەرامبەر گۆڕینی ئایاسۆفیا ماڵەكەی ئەتاتورك دەكاتە مۆزەخانەی كۆمەڵكوژی

پێش 3 هەفتە


لە بەرامبەر گۆڕینی مۆزەخانەی ئایا سۆفیا بۆ مزگەوت و گوێنەگرتنی توركیا بۆ ڕای گشتی جیهان، لە سەرو هەمووشیانەوە ڕێكخراوی یونسكۆ، یۆنانیش بەنیازە ماڵەكەی ئەتاتورك لە وڵاتەكەی بكاتە مۆزەخانە وسیمبولی كۆمەڵكوژیی.


پارتی بڕیار، لە یۆنان ڕایگەیاند: بابەتی گۆڕینی ناسنامەی ئایاسۆفیا لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت لە ئیستەنبوڵ، بابەتێكە بەتەواوی  پەیوەندی بەپەیوەندیەكانی توركیا و یۆنانەوە هەیە ، پیویستە ئەسینا بە توندی وەڵامی ئەوە بداتەوە لە دژی ئەنقەرە، هەروەها داواكارە مالەكەی مستەفا كەمال ئەتاتورك دامەزرێنەری دەوڵەتی توركیا لە شاری سالۆنیكی یۆنان بگۆڕدرێت بۆ مۆزەخانەی كۆمەڵكوژیی بۆنتیكی هێلینی یۆنانیەكان.


رۆژی هەینی سەرۆك كۆماری توركیا لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی دەوڵەت “دادگای باڵای توركیا” واژۆی لەسەر گۆڕینی شوناسی ئایاسۆفیا كرد لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت.


یۆنان دەڵێت: زیاتر لە ٣٥٠ هەزار بونتیكی یۆنانی بە دەستی توركەكان كوژراون، هەروەها ئەنقەرە بە شێواندنی مێژووی ڕووداوەكان وەسف كردووە بۆ ئامانجی سیاسی.


 ئایاسۆفیا لە شاری ئیستەنبوڵ لە سەردەمی ئیمپراتۆری مەسیحی جەستنیان دروستكراوە و لە ٥٣٧ی میلادی تەواوكراوە، ئەوەش بە گەورەترین پەرستگای مەسیحیەكان دائەنرا كە تەمەنی زیاتر لە هەزار ساڵە، دوای هاتنی عوسمانیەكان و گۆڕینی ناوی قوستەنتینیە بۆ ئیستەنبوڵ، ئیمپراتۆری بێزەنتی لە ساڵی ١٤٥٣ تێكشكاو لەوكاتەوە پەرستگاكە گۆڕا بۆ مزگەوت، لە ناوەڕاستی سییەكانی سەدەی ڕابردووش بە دەستی كەمال ئەتاتورك مزگەوتەكە گۆڕا بۆ مۆزەخانەو وەك یەكێك لە شوێنەوارە جیهانیەكان لە دەفتەری یونسكۆ تۆمار كرا.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure