لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

كەنیسەی قیبتییەكان هۆشداری دەدات لەبڵاوبوونەوەی كۆپییەكی ساختەی ئینجیل

پێش 3 هەفتە


كەنیسەی قیبتییە ئەرسەدۆكسییەكان لە میسر، هۆشداری دەدات لە بڵاوبوونەوەی كۆپییەكی ئینجیل و ئاماژە بەوەدەكات كە ئەو ئینجیلە ساختەیە، راشیگەیاندووە ئەو ئینجیلە بە خۆڕایی بەسەر شوێنكەوتووانی كەنیسەدا دابەشكراوە و بەشێوەیەكی تەواوەتیش دژ بە باوەڕی مەسیحیەكانە.


قەشە پۆڵس حەلیم، وتەبێژ بەناوی كەنیسەی ئەرسەدۆكسییەكان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە" كەنیسە ئەوەی لەو ئینجیلەدا هاتووە رەتیدەكاتەوە و هەر پەرتووكێكی دیكەش كە دەستكاری كرابێت رەتدەكاتەوە  و هەوڵێكە بۆ بەلاڕێدا بردنی ئایینی مەسیحییەت و ئینجیلەكەی."


وتەبێژەكەی كەنیسەی ئەرسەدۆكسی لە میسر، تەئكید دەكاتەوە دژی ئەو هەوڵانە دەوەستنەوە و داواشی لەلایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی لە پشت ئەنجامدانی ئەو ساختەكارییەوە بوون ئەنجام بدات، چونكە هەوڵیان داوە سوكایەتی بە بیروباوەڕی خەڵك و پەرتووكێكی پیرۆز بكەن."


ئەو پەرتووكەی بڵاوكراوەتەوە، ناونیشانی" مانای راستەقینەی ئینجیلی مەسیحە" بووەتە جێی مشتومڕێكی زۆر لەنێو مەسیحییە قیبتییەكان دا لە میسر.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure