لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

ئیتالیا: ئه‌ردۆغان ده‌ستی به‌ سته‌مكاریی ئیسلامی كردووه‌

پێش 3 هەفتە


په‌رله‌مانتارێكی ئیتالیا بڕیاری گۆڕینی  كڵێسای  ئایا سۆفیا بۆ مزگه‌وت به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداری دیكه‌ی سه‌رۆكی توركیا ده‌زانێت و ده‌ڵێت ئه‌ردۆغان ده‌ستی به‌ سته‌می ئیسلامی له‌ توركیادا كردووه‌.

كارلۆ  فیدانستا، سه‌رۆكی كوتله‌ی "برایانی ئیتالیا"ی ئۆپۆزسیۆن و په‌رله‌مانتار حزبه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مانتی ئیتالیا رایگه‌یاند كه‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌تی توركیا و دانپێدانانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ بڕیاره‌كه‌دا بۆ گۆڕینی كڵێسای ئایا سۆفیا له‌ شوێنه‌وارێكی مێژوویی مه‌سیحییه‌كانه‌وه‌ بۆ مزگه‌وت، هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره‌.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ وتی كه‌ ئه‌و خواسته‌ی ئه‌ردۆغان بۆ تێكدانی ئه‌و ئاسه‌واره‌ مێژووییه‌، خواستێكی ستمه‌كارانه‌ی ئیسلامییه‌ له‌ توركیادا.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان لە وتارێکیدا دوای راگەیاندنی گۆڕینی ئایا سۆفیا بۆ مزگەوت وتی له‌ 24ی تەموز، یەکەم نوێژ لە ئایا سۆفیا ئەنجامدەدرێت و کراوە دەبیت بەروی مسوڵمان و مەسیحی و جوەکاندا.

ئایاسۆفیا كڵێسایه‌كی مێژوویی مه‌سیحییه‌كانه‌ کە لە دوای داگیر بونی ئیستانبوڵ بە دەستی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی کرا بە مزگەوت،  لە ساڵی 1935ەوە وەکو مۆزەخانە بە کاردێت.

ئایاسۆفیا بە جوانترین باڵەخانەی مێژوویی داده‌نرێت و ساڵی 2014 پاپا فرانسیس لەمیانی سەردانی بۆ تورکیا سەردانی ئایا سۆفیاشی کرد و داوایكرد دووبارە بكرێته‌وه‌ به‌ كڵێسا.

 

سەرچاوە: میللەت پرێس

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure