لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

پێنج جیاوازی وامان لێ دەكەن داوا لە ئیسلامی بكەین ببێت بە موسوڵمان

13/07/2020



سەعید ناشید
و. حەمەسەعید حەسەن


پێنج جیاوازی وامان لێ دەكەن، داوا لە ئیسلامی بكەین، ببێت بە موسوڵمان:

یەكەم: موسوڵمان پێی وایە خودا دەیپارێزێت، ئیسلامی پێی وایە خودا دەپارێزێت.

دووەم: موسوڵمان بە باوەڕی خۆیەوە سەرقاڵە، ئیسلامی بە باوەڕی ئەوانی دیكەوە سەرقاڵە.

سێیەم: موسوڵمان بۆ لای خودای خۆی دەگەڕێتەوە، ئیسلامی بۆ لای حیزبی خۆی دەگەڕێتەوە.

چوارەم: موسوڵمان هەوڵ دەدات، لەوە دڵنیا ببێت كە دەچێتە بەهەشتەوە، ئیسلامی هەوڵ دەدات، لەوە دڵنیا ببێت كە ئەوانی تر دەچنە دۆزەخەوە.

پێنجەم: موسوڵمان لەبەر خودا، بەزەییی بە برای خۆیدا دێتەوە، ئیسلامی لەبەر خودا، ڕق لە برای خۆی هەڵدەگرێت.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure