لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

بانگخوازێكی ئیسلامی لەلایەن هەواڵگری نەرویجەوە دەستگیركرا

05/08/2020


ماكوان كەریم  بانگخواز و كەسایەتی نزیك لە مەلا كرێكار ، بەو تۆمەتەی ئیتاڵیا كرێكار و چەند هاوڕێیەكی دیكەی پێ تۆمەتبار كردبوو ، لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتەوە دەستگیركرا. 

 

سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە: "بەهۆی ئەوەی ماكوان خاوەنی رەگەزنامەی نەرویجییە، لەڕابردوودا دادگای ئەو وڵاتە بڕیاری دەستگیركردن و رادەستكردنی ناوبراوی بەئیتاڵیا دەرنەكردووە ".
"پێشتر لە 15ی تەمووزی ساڵی رابردوو ماكوان كەریم بە نۆ ساڵ زیندانی سزا درابوو بە بێ ئەوەی  راستەوخۆ لە دادگا ئیتاڵیەكە ئامادە بێت". 
هەرچەندە داوای تەمیيزكردنەوەی سزاكەی كرێكار و هاوڕێكانی كرا، بەڵام لەمساڵدا و لە رۆژی 10ی تەمووز دادگا جارێكی دیكە سزاكەی پەسەند كردەوە و بڕیاروایە ئەمڕۆ چوارشەممە دادگاییكردنی ماكوان لەئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، بەو مەبەستەی لەئیتاڵیا حوكمدراوە بەڕێوەبچێت.

 

بەپێی زانیارییەكان دوێنێ مەلا كرێكار لە ڕێَگای تەلەفونەوە پەیوەندی بە خێزانەكەیەوە كردووە و رایگەیاندووە "ئەو تەندروستی باشە و بڕیارە هەفتانە بە تەلەفون لەگەڵ خێزانەكەی گفتوگۆ بكات".

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure