لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

كارەساتی لوبنان و پوچگەرایی!

06/08/2020



مەلا بەختیار

لە كاتێكدا.. هێشتا پەتای كۆرۆنا، بەشەریەتی لە دوارۆژ نیگەران كردوە.. و چارەسەری پەتاكەش، نەكراوەتە دوا دەستكەوتی زانستی.. هەتا بسەلمێ، زانست، چ یٔەفسونێكی بێ ركابەرە. بەداخەوە كارەساتی تەقینەوەی بەستێنی بازرگانی لوبنان،نەك بەیروت، بەڵكو دنیاشی لەگەڵ خۆی هەژاند.

لە چركەساتێدا.. تەقینەوەیەك، كە بە هۆی قایم هەڵنەگرتنی (نەتراتی یٔەمۆنیۆم)ەوە، رویدا، ژیانی لەگەڵ مەرگدا، لە جوانترین شاری رۆژهەڵاتی ناوەراستدا، یەكسان كرد.

ژیانی پۆست كۆرۆنا.. كە پێ دەچێ، سەراپای بیركردنەوە لە ژیان و سیستەمی بریارەكان بگۆردرێ، پێش یٔەوگۆرینە.. هەروەكو بڵێی، یٔەم تەقینەوەیەی بەیروت، پێمان بڵێ: ڕوداوە چاوەروان نەكراوەكانی دەسیسەی مرۆڤی یٔەقڵە وشكەكان،، كەمترنین لە ڕوداوە چاوەڕوانكراوەكانی سروشتی!! یٔەوەتانێ، تەقینەوەیەك، بۆ ماوەیەكی كەمیش بێ.. پوچگەرایی ژیان دەكاتە خولیای یٔەندێشەمان.. پوچگەرایی بەمانا فەلسەفیەكەی (یٔەلبێرت كامۆ)م مەبەست نیە، بەو مانا خوازراوە فەلسەفیەم مەبەستە، هەرچی هەیە و نیە.. دەسەڵاتەكان، خەیاڵەكان، خواستەكان، حەزەكان و خولیاكان، لە چركەساتی تەقینەوەكەی بەیروتدا، لەگەڵ خۆڵەمێش دا، یەكسان دەبن! مەرگیش لەناو قوربانیەكان، بە یەكسانی دابەش دەبێ .. كەوابێ..

هەرچی هەیە و نییە.. پیاچونەوەی پێویستە. چونكە ژیان یٔەگەر بە كارەساتەكەی بەیروتیش كۆتایی نەیەت.. هەر كۆتایی دێت. كەچی مرۆڤ. دەسەڵاتدار و بێدەسەڵات.. كۆرۆنا و تەقینەوەكەی بەیروتیش, ڕای ناچڵەكێنێ.. نایكاتەوە مرۆڤی راستەقینە! بۆیە، بەردەوام مەرگی كۆمەڵكوژی، جەستەیی و رۆحی، تا چەوساندنەوەی مرۆڤ لەلایەن مرۆڤەوە بمێنێ.. بەردەوام دەبێ، جا لە شەنگال بوبێ ، یان یٔەنفالستانی گەرمیان، یاخود هەڵەبجە و سربستان و كۆسۆڤۆ، یاوەكو رواندا.. تاد.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure