سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/
دەربارە

پلاتفۆرمی دابڕان

دابڕان، پلاتفۆرمێكی ڕۆشنگەریی سەربەخۆیە، تێده‌كۆشێ، ره‌خنه‌ی ئازادو ویژدان، ببنه‌ بنه‌مای بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ، به‌ره‌و گۆڕانكاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هزرو فه‌لسه‌فه‌ و بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی رۆشنگه‌رانه‌. گۆڕانكارییه‌ك كه‌ رای گشتی له‌ هه‌ژمونی سه‌له‌فیه‌ت، سه‌ربه‌ست بێ.

وێبسایت بە زمانەكانی (كوردی - عەرەبی - ئینگلیزی)

گۆڤار

گۆڤاری زانستی

بازنەكان

پەیجی فەیسبوك

 

لەبارەی "پلاتفۆرمی دابڕان"، زیاتر بزانە:

بنچینەكانی پلاتفۆرمی دابڕان:
پلاتفۆرمی "دابڕان" زادەی سەرەتای قۆناغێكی سیاسی، كۆمەڵایەتی، روناكبیریو فەلسەفییە لەناوچەكەو كوردستاندا؛ قۆناغێك كە ئاڕاستە مێژووییەكانی ئەركەكانی رۆشنگەریی هاوچەرخ، لە چۆنیەتی چەسپاندنی سیستەمێكی دیموكراسی- سیكۆلاریستی راستەقینە، بە "دابڕان" لە قۆناغەكانی لەمەوبەر، بەلۆژیكی رەخنەی ئەقڵانی؛ ئەقڵی ئازادو ئازادی بیروڕا؛ بەرامبەر ئیسلامی نەریتگەرا؛ تۆتالیتاریزمی رۆحی؛ مەترسیەكانی هەژمونگەری دەسەڵاتەكانی دەق و سەپاندنی ئەندێشەی لێكنەدراوی (ئاین-مەزهەب) لە دوڕیانی ململانێی مێژووی سەلەفیەت و دیموكراسی، بە پرۆژەیەكی دابڕانی ئەبستمۆلۆژی، لە لایەنە زیان بەخشەكانی سەدەكانی ڕابردوو بەدروشمی(ئاین بۆ تاك و دیموكراسی بۆ هەموان) ئاوێتەی بۆتەی خەباتی سەردەم، لەسەردەمی جیهانگیریدا، دەبێ.

1- پێناسەی پلاتفۆڕمی دابڕان: 
پلاتفۆڕمی دابڕان، دەستپێكی پرنسیپێكی كتومت میتۆد زانستییە؛ ئەركی هەمەلایەنەی لێكۆڵینەوە لە ئاینەكان، مەزهەبەكان،ترادسیۆنەكان، كولتورو دیاردە كۆمەڵایەتیەكان، لە كوردستان و ناوچەكەو جیهان، لە جیهانبینی هاوچەرخەوە، رادەپەڕێنێ.

2- رێسای پلاتفۆڕمی دابڕان:
ناوەندێكی هزر، رەخنە، توێژینەوەی ئەبستمۆلۆژی و كۆمەڵایەتی نۆژەنە، بۆ پەروەردەی رۆشنگەری و فشاری فكری خستنە سەر دەسەڵات، بۆ چەسپاندنی سیستمێكی سیكۆلارو، ژیانێكی كۆمەڵایەتی مۆدێرن و مەدەنیدا، كە تەواوی ئازادیەكان لە سایەیدا، بە ئازادی ویژدانیشەوە دەستەبەر بێ.

3-   ئامانجەكانی: 
ئازایەتی رەخنەی ئەقڵانی و، ئازادیی بیروباوەڕی رەخنەیی،  دەكاتە بنچینەی خەباتی رۆشنگەریی هاوچەرخ لە پێناوی: 
3-1- توێژینەوە لە بواری زانستی ئاینناسی و بەراوردكاریی ئایینی و مەزهەبی.. دوور لە هەر جۆرە خۆپارێزی كۆمەڵایەتی‌و رەخنەی شەرمنانەی سیكۆلاریستی.
3-2- نەهێشتنی هەژمونی ئەو تێكستانەی، بەدرێژایی مێژوو، بەتایبەتی لەسەر دەستی شەرعناس‌و لێكدەرە گۆشەگیرەكانی فەرمودەو تێكستەكان، دوور لە ڕێڕەوی زەمان و زەمینەی هاتنە ئارایان، بەپێی ئایدۆلۆژیەتی مەزهەب و شەریعەت و دەسەڵاتە سیاسی و كۆمەڵایەتیەكان، سەپێندراوون.
3-3- بایەخدان بە میتۆدی زانستە نوێكانی لێكۆڵینەوە، لەمەڕ: ئایینناسی، بەراوردكاریی ئاینی، ئەنسرۆپۆلۆژیای ئایینی، فیقه‌و شەریعەت، تیۆری، زمانەوانی، سۆسیۆلۆژیاو سایكۆلۆژی هاوچەرخ..تاد.
3-4-  توێژینەوەی رەخنەگرانەی دوور لە هەژموونی ئایین و مەزهەبەكان، لە بواری ئایین و عەقیدەو ترادیسیۆنە كۆمەڵایەتیە لۆكاڵیەكان .
3-5-  بڵاوكردنەوەی هۆشیاریەكی نوێی ئاین، پێكەوە ژیان، كرانەوەی ئایین، مەزهەب و عەقیدەكان، لە كوردستاندا.
3-6 – ریفۆرمكردنی خوێندنی ئاینەكان، فەلسەفەی هاوچەرخی پەروەردەو خوێندی باڵا.

4- پێگەو ڕێگەكانی پلاتفۆرمی دابڕان :
4-1- دەركردنی گۆڤارێكی وەرزی تایبەت بە رۆشنگەریی هاوچەرخ، بەناوی (دابڕان)
4-2- بایەخدانی فراوان بە میدیای ئەلكترۆنی و كردنەوەی سایتێك بە ناوی (دوڕیان) دوور لە لایەنی ئەنارشیزمی ماس میدیا.
4-3- چالاكی هەمەجۆری فەلسەفی، هزر، توێژینەوە، سمینار، كۆڕ، ۆرك شۆپ، كۆنفرانس، لە هۆڵا و ناوەندو میدیاكاندا، بۆ برەوپێدانی ستراتیژی "دابڕان".
4-4- چاپكردنی چاپەمەنی چەشناو چەشن؛ كتێب، نامیلكە، نامەی فەلسەفی و رەخنەیی، بۆ هەر نووسەرێك، كە خەمخۆری بنەماكانی دیموكراسی‌و رۆشنگەریی و مۆدێرنێتە بێ.
4-5-وەكو ئەركێكی سەردەم، دروستكردنی تۆڕی پەیوەندی لەگەڵ ناوەندەكانی: ئەكادیمی، رۆشنگەریی، دیموكراسی، پەروەردەیی، میدیایی و مەدەنی، بۆ پەرەپێدانی هەوڵەكان و ئاوێتەبوون بە ئەزموونەكان، لە كوردستان، عێراق، ناوچەكەو جیهاندا.
4-6- ئاڵوگۆڕٍی بیروبۆچون، پێشنیاز، پرۆژەو پرۆپۆزەڵ، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ستراتیژی رۆشنگەریی هاوچەرخ.
4-7-ناونیشانی سەرەكی لە (باشوری كوردستان- سلێمانی) دەبێت.

(ڕێنوێنی ناوخۆیی)
5- كانگای كارای پلاتفۆرمی دابڕان:
5-1- كانگای كارا، لە (5-7) رۆشنگەر پێكدێت.
5-2- رێبەری كانگا ، كەسایەتیەكی رۆشنگەرە، كە تەمەنی لە (25) ساڵ كەمتر نەبێ و لایەنی كەم (5) بەرهەمی دیاری لە بواری رۆشنگەریی و مۆدێرنەو دیموكراسیدا هەبێ.
5-3- ئەندامانی كانگای كارا، شارەزایی فەلسەفەی رۆشنگەری بن و دەبێ، دوو زمان بۆ نوسین و وەرگێڕان بزانن.
5-4- لێبڕاو بێ لە دیموكراسی و، سوربێ لەسەر رۆشنگەری و، باوەڕی بە ئازادی رەخنەی هەمەلایەنەو ئازادیی ویژدان هەبێت.
5-5- كانگا؛ رابەرایەتی رێكخراوەكە، بە پێی پرنسیپە پەسەندكراوەكانی دەكات.
5-6- بەرپرسە لە گۆڤاری (دابڕان) و سایتی (دابڕان)‌و سەرجەم چالاكیە رۆشنگەرییەكان.
5-7- نوێنەرایەتی كانگا، لە چالاكیەكانی ناوەوەو دەرەوەدا دەكات.
5-8- هەر وەرزێك سیمینارێك بۆ هەڵسەنگاندنی چالاكی وەرزانەی پلاتفۆرمەكە ساز دەكات.
5-9-رابەرایەتی كانگای كارا، ساڵانە دەبێ‌و لە دوای ساڵێك، لە ناو كانگای كارادا، رابەرێكی نوێ هەڵدەبژێردرێ. بەڵام مافی رابەری لە پۆست دووركەوتوو، دوای ساڵێك، بۆ خۆكاندیدكردنەوە دەگەڕێتەوە.



6- گۆڤاری "دابڕان"
بە شوناسی فەلسەفی‌و رەخنەیی جیاوازەوە،گۆڤارێكی وەرزیی رۆشنگەریی هاوچەرخە. بابەتەكانی تێكڕا بۆ ستراتیژی دیموكراسی‌و ئازادیی رەخنە تەرخان دەكرێن. پێچەوانەی خۆپارێزی، گۆڤارێكی رچەشكێنی قەدەغەكراوەكانە.
6-1- سەرەتای هەموو وەرزێك، لە كاتی خۆیدا، دەردەكرێ.
6-2- نوسەرانی گۆڤار، بەناوی (دەستەی دەربەستانی رۆشنگەری ) دەبێ.
6-3- دوای دەركردنی چوار ژمارە، دەربەستێكی نوێ، لە ناو دەستەكە، یان دەرەوەی دەستەكە، بە پەسەندی كانگای كارا، هەڵدەبژێردرێ.
6-4- هەموو بابەتێك لە "دابڕان"دا بابەتێكی بابەتی بێ‌و بەمەرجێ دوور بێ لە ئیلحاد، ئازادە.
6-5- لە كاتی ئاڵوگۆڕی دەستەی دەربەستی دابڕان، چالاكترین نوسەری ئەو چوار ژمارەیە، خەڵات دەكرێ.
6-6- دەربەستی سەرەكی دابڕان، ئەندامی كانگای كارا دەبێ.
6-7- بابەتەكان، بە بڕیاری زۆرینەی دەربەستانی "دابڕان" بڵاودەكرێتەوە. ئەگەر بابەتێك زۆرینەی دەنگی نەهێنا، دەربەستی سەرەكی بۆی هەیە، لەسەر بەرپرسیاریەتی خۆی، بڵاوی بكاتەوە. ئەم بەرپرسیاریەتیەش لە ژێر بابەتەكەدا، دەنوسرێ.
6-8- ئەندامانی كانگای كارا، لە هەر كەمتەرخەمییەكی گۆڤارەكە، دەپێچنەوە. بە تایبەتی لە دواخستنی ژمارەی وەرزێك. ئەگەر كەمتەرخەمی لە دەربەستی سەرەكی بوو، دەتوانن بە بڕیاری زۆرینە بیگۆڕن.
6-9-  بۆ دابەشكردنی "دابڕان" بایەخ بە زانكۆكان، پەیمانگاكان‌و ناوەندەكانی روناكبیری بەگشتی، بە نرخێكی هەرزانتر دەدرێ.

7- ئەندامانی پلاتفۆرم:
لەبەرئەوەی دابڕان، رێكخراوێكی باو نییە. رەوتێكی وەرچەرخێنەرە، لە چەقبەستن‌و خۆپارێزیەوە، بەرەو رچە شكاندنی رێی دابڕانی ئەبستمۆلۆژی‌و مۆدێرنێتە، كە پەیوەندی ئۆرگانیكیان بە پرۆسەی دیموكراسیەوە هەیە، بۆیە، ئەندامێتی لە رێكخراوەكەدا، راستەوخۆ پەیوەندی بە ئەندێشەو فەلسەفەی هەموو رۆشنگەرێكەوە هەیە، كە لێدەبڕێ خەبات بۆ دیموكراسی‌و رۆشنگەریی هاوچەرخ بكات. لەم رێڕەوەدا، دەستەی كارای سەرپەرشتی، دوور لە بیروكراسی، بۆ رێنوێنی دەربەستەكانی (دیموكراسی-رۆشنگەری) لە (5-7) رۆشنگەر لە بازنەی شارەكاندا پێكدێنێ‌و ئەم ئەركانەش رادەپەڕێنن:
7-1- سەرپەرشتی چالاكیەكانی پلاتفۆرمەكە دەكەن.
7-2- رایەڵەی پەیوەندی ستاتیكی- ویژدانی، لە تەك رۆشنگەر‌و دیموكراتخوازانی سنورەكەیان دروستدەكەن.
7-3- نوێنەرانی دەربەستی بازنەی چالاكیەكانیان، بۆ كۆبونەوە گشتی‌و كۆنفرانسەكان، لە رێی هەڵبژاردنەوە، لە ناو چالاكە پابەندەكانی رێكخراوەكەوە، دیاریدەكەن.
7-4- هەر رۆشنگەرێك، باوەڕی بە خەباتی دیموكراسی، رۆشنگەریی هاوچەرخ، رەخنەی ئازاد‌و ئازادی‌و مۆدێرنێتە هەبێ، راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ، دەتوانێ ئەندامی پلاتفۆرمی دابڕان بێ. ناوی لە پلاتفۆرمەكەدا تۆماردەكرێ. سەرپشكە لە بەشداریكردن، یان نەكردنی چالاكیەكان. گرنگ ئەوەیە بە ناوی خۆیەوە، یان خوازراوەوە، توانای رۆشنگەری‌و روناكبیری، بخاتە بۆتەی دیموكراسی بە هەموو چەمكەكانیەوە.
7-5- پلاتفۆرمی دابڕان، خۆی بە بەرپرسیار دەزانێ بەرامبەر هەر ئەندامێك، لە سەر بیر‌ورا‌و رەخنەی ئازاد، بە ناوی ئاین، یان مەزهەب، یان دەسەڵاتی كۆمەڵایەتیەوە، فشاریان بخرێتە سەر.
7-6- هەموو دەربەستێكی رۆشنگەر، پلاتفۆرمی "دابڕان"ی قبوڵ بێ یان نەبێ، بە خەمخۆری دیموكراسی راستەقینە دەزانرێ‌و بۆ هەر چالاكییەك بتوانین، پشتیوانی دەكرێ.
7-7 پلاتفۆرمی دابڕان؛ بە ئەركی خۆی دەزانێ، هەموو ئەو ئازادیخوازانەی بە دەستی تیرۆریستە سەلەفیەكان لە سەر دیموكراسی‌و سیكۆلاریزم تیرۆر كراون، بە بیر‌و فەلسەفەی جیاوازەوە، یادیان بكاتەوە، وێنەیان لە بارەگای سەرەكی پلاتفۆرمی دابڕان هەڵدەواسێ.
7-8- ئەنجومەنی پلاتفۆرم: سەرجەم ئەندامانی دەستەی پلاتفۆرمی دابڕان لە بازنەی شارەكان، كانگای كارا‌و دەستەی دەربەستانی گۆڤاری دابڕان، دەبنە ئەنجومەنی رێنوێنی گشتی پلاتفۆرمی دابڕان.
7-9- ئەنجومەن، ساڵی چوار جار كۆدەبێتەوە. مشتوماڵی چالاكیەكان، دەستەی شارەكان، بۆچون‌و پێشنیازە تازەكان دەكات‌و رێنوێنی نوێش بۆ كانگا‌و، دەستەی شارەكان، چالاكیی‌و گۆڤاری دابڕان، گەڵاڵە دەكات.


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.