لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئەنجومەنی ئاینی موسوڵمانانی فەرەنسا پشتیوانی ماكرۆن دەكات

پێش 4 هەفتە


سەرۆكی ئەنجومەنی ئایینی موسوڵمانانی فەرەنسا پشتیوانی  لە سەرۆكی فەرەنسا كرد و رایگەیاند، فەرەنسا فشاری لەسەر مسوڵمانان نییە و بە ئازادی مزگەوت دروست دەكەن.

محەمەد موسەوی بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاند "لە فەرەنسا زوڵم لە هاوڵاتییانی مسوڵمان ناكرێت، بە ئازادی مزگەوت دروست دەكەن و ئازادانە پەرستنی خۆیان ئەنجام دەدەن".

  سەرۆكی ئەنجومەنی ئایینی مسوڵمانانی فەرەنسا پشتیوانی ئەنجومەنەكەیانی بۆ ئیمانیۆل ماكرۆن سەرۆكی وڵاتەكە راگەیاند و دەڵێت :"یاسا ناچارمان ناكات خۆشەویستیمان بۆ ئەو كاریكاتێرانە هەبێت كە لەسەر پەیامبەر دروستكراون، بە هەمانشێوە یاسا مافی ئەوەشمان دەداتێ كە رقمان لەو جۆرە كاریكاتێرانە بێت". 

محەمەد موسەوی لەبارەی هەڵمەتی بایكۆتی كاڵای فەرەنسی وتی :"ئێمە دەزانین، ئەوانەی ئەو كەمپەینە بەڕێوەدەبەن دەڵێن، ئیسلام دەپارێزن، بەڵام داوای من لە مسوڵمانانی فەرەنسا ئەوەیە، ژیرانە و لەسەر خۆ بجوڵێنەوە، ئەو كەمپەینەی دژ بە فەرەنسا بۆ پارچەكردن و دووبەرەكی دروستكردنە و ئەو كارانە بۆ مەبەستی سیاسی بەكار دەهێنن".

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure