لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئیسرائیل: بەرەیەك دژی ئێران و توركیا لەناوچەكە دروستبووە

پێش 4 هەفتە


وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل، رایگەیاند، ئێستا لە ناوچەكەدا لە ئەنجامی بەهێزی ئیسرائیل و سووربوونی ئەمریكا، بەرەیەك لە وڵاتانی (میسر، سوودان، بەحرەین و ئیمارات) بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران و سەرۆكی توركیا دەردەكەوێت.

 ئیلی كۆهین، وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ "كەناڵی20"ـی ئیسرائیلی رایگەیاند: "ئیسرائیل لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ژمارەیەك وڵات و خوازیاری ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیەتی لەگەڵیان، ئەمەش دوای دەركەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا ئەنجامەكانی دەردەكەون".

كۆهین ئاشكراشیكرد :"ئیسرائیل هەوڵدەدات پەیوەندی لەگەڵ هەریەك لە وڵاتانی (سعودیە، عوممان، قەتەر، نایجیریا و مەغریبی عەرەبی) ئاسایی بكاتەوە".

وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل  ئەوەشی خستەڕوو :"ئێستا ناوچەكە بە گۆڕانكاری گەورەی مێژووییدا گوزەر دەكات، لە دەرچەی هێزی ئابووری و سەربازی ئیسرائیل و بە سووربوونی ئەمریكا لەسەر رۆیشتن بەو ئاراستەیەدا، ئەگەر زۆرە بەرەیەكی بەهێز لە وڵاتانی (میسر، سوودان، بەحرەین و ئیمارات) پێكبێت لە بەرامبەر  سووڕگەی خراپەكاری  كە هەریەك لە ئێران و توركیا رێبەرایەتی دەكەن".

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure