سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئەمریكا لەبارەی ئەو ژنەی لەكەلار لەلایەن براكانییەوە كوژرا پەیامێكی بڵاوكردەوە

24/11/2020


كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر لەبارەی كوشتنی ژنێكەوە لە كەلار لەلایەن سێ برایەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، "من زۆر دڵتەنگ بووم بە خوێندنەوەی هەواڵی كوشتنی تۆقێنەری ژنێك لە كەلار".

رۆب وۆڵەر كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "من زۆر دڵتەنگ بووم بە خوێندنەوەی هەواڵی كوشتنی تۆقێنەری ژنێك لە كەلار"، دەشڵێت، "ئێمە دەبێت بڵێین نەخێر بۆ توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری".

كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەم جۆرە كوشتنانە هیچ شتێك لە خۆناگرێت جگە لە شەرمەزاری".

وۆڵەر ئاماژەی بەوەشكردووە، "نابێت كاری لەم جۆرە قبوڵكراو بێت لە هەرێمی كوردستاندا، كە شانازی دەكات بە ناوبانگییەكەی بۆ هەمەڕەنگی و لێبوردەیی". 

ئەوەش لە كاتێكدایە، دوێنێ، پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندبوو، بە تۆمەتی هەڵواسینی ژنێك، چوار كەس دەستگیركراون، كە سیانیان برای كوژراوەكەن و دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و پێی بڕیاری دادوەر و بە مادەی ٤٠٦ تۆمەتباران بەندكراون.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure