(ابو محمد عاصم بن محمد طاهر الحافی العتیبی) ناسراو به (ابو محمد المقدسی) ساڵی 1959 له یه‌کێک له گونده‌کانی (برقه) له فه‌له‌ستین له‌دایکبووه.
له منداڵی‌دا له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی کۆچیان کردووه بۆ عیراق و دواتر بۆ عه‌ره‌بستانی سعودی. له عه‌ره‌بستانی سعودی له ڕێگه‌ی کتێبه‌کانیه‌وه به بیری (ئیبن ته‌یمیه، ئیبن قه‌یم، محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب) ئاشنا ده‌بێت، به‌ڵام دواتر ده‌چێته ئه‌فغانستان و پاکستان.
ابو محمد المقدسی له ئه‌فغانستان له‌سه‌ر ڕێنمایی (شیخ سید امام) ده‌ستیکرد به خوێندن له (ناوه‌ندی شه‌رعی قاعیده) و ماوه‌یه‌ک دوای ئه‌وه وه‌ک دادوه‌ری شه‌رعی له بنکه سه‌ربازیه‌کانی قاعیده ده‌ستی به کار کردووه.
ئه‌م قۆناغه‌ش هۆکارێک بوو بۆ ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ سه‌رانی قاعیده له‌وانه (ایمن الظواهری، ابو عبیده البانشیری، ابو حفص المصری، ابو مصعب السوري) و که‌سانیتری به‌رجه‌سته‌ی جیهادی په‌یوه‌ندی ببه‌ستێت. له‌وانه‌یه بتوانرێت بوترێت که ابو محمد المقدسی به تیۆریسینی بێڕکابه‌ری (سه‌له‌فیه‌تی جیهادی) ناوببرێت، که خاوه‌نی چه‌ندین کتێب و نامه له‌م بواره‌دایه.
له راستیدا کتێبه‌کانی ابو محمد المقدسی له گرنگترین کتێبه تیۆریه‌کانن له بواری ئه‌ده‌بیاتی جیهادی هاوچه‌رخدا و له‌وانه ده‌توانین ئاماژه به کتێبه‌کانی «ملە ابراهیم و اسالیب الطغاة فی تمییعها» و «الکواشف الجلیه فی کفر الدولە السعودیە» بکه‌ین. بێجگه له ئه‌وانه‌ش سایتی ره‌سمی ئه‌و چالاکه و شیکار و وته‌کانی له باره‌ی بابه‌ته جیا جیا فیقهی و سیاسیه‌کانی تێدا بڵاو ده‌کاته‌وه.
ابو محمد المقدسی مامۆستای «ابومصعب الزرقاوی» ئه‌میری پێشووی قاعیده بووه له عێراق و چه‌ندینجار له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئوردنه‌وه به هۆی په‌یوه‌ندی به قاعیده‌وه، خراوه‌ته به‌ندیخانه‌وه.
ساڵی 2001 به‌هۆی پشتیوانی کردنی له هێرشه تیرۆریستیه‌کانی 11 سێپته‌مبه‌ر خرایه به‌ندیخانه‌وه. هه‌روه‌ها ساڵی 2010 به تۆمه‌تی هاوکاری گروپی تیرۆریستی تاڵیبان و ناردنی گه‌نجانی ئوردونی بۆ عێراق و سوریا به 5 ساڵ زیندانی حوکم درا، به‌ڵام دواتر به‌ر لێبوردنی شای ئوردون که‌وت و ئازاد کرا.
ئەم بابەتە بەردەوام نوێدەبێتەوە..