محه‌مه‌د ناسره‌دین ئه‌لبانی (1914-1999) له
شاری "شکورد"ی پایته‌ختی ئه‌لبانیا له خێزانێکی دیندار له‌دایکبووه. باوکی
یه‌کێک بوو له پپیاوه ئاینیه‌کانی ئه‌لبانیا، به‌ڵام به‌هۆی گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵاتی لائیکه‌کان له‌و وڵاته و بره‌ودان به بێ باوه‌ڕی له‌م وڵاته‌دا ناچار بوو له‌گه‌ڵ
خێزانه‌که‌ی بۆ دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا کۆچ بکه‌ن.
ئه‌و کاته شێخ محه‌مه‌دمنداڵێکی ته‌مه‌ن 9 ساڵ
بووه و بۆ فێربوونی فیقهی حه‌نه‌فی له خوێندنگه ئاینیه‌کانی دیمه‌شق ده‌ست به
خوێندن کرد.
له ته‌مه‌نی 20 ساڵیدا دوای خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی
ره‌شید ره‌زا، گرنگی به زانستی فه‌رموده دا و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ بیری
ئه‌ندێشه‌ی سه‌له‌فی گه‌رایانه‌ی ئه‌و. به هۆی پشتییوانی و په‌یڕه‌وی ئه‌لبانی له
(ئیبن ته‌یمیه و محه‌مه‌د بن عه‌بدولوه‌هاب) که سه‌رچاوه‌ی فکه‌ری جوڵانه‌وه‌ی
سه‌له‌فی ته‌کفیرین، بیری وه‌هابیه‌تی خۆی له کتێبێک‌دا به ناوی (تحذیر الساجد من
اتخاذ القبور مساجد) نوسی که باسی له گۆڕ و دروستکردنی بینا له‌سه‌ر گۆڕه‌کان و
هاوه‌ڵدانان ده‌کرد و له‌لایه‌ن زانا وه‌هابیه‌کانه‌وه پێشوازی لێ‌کرا.
زانا وه‌هابیه‌کان وه‌ک که‌سێکی گه‌وره و تایبه‌تمه‌ند
له بواری زانستی فه‌رموده ناوی ده‌به‌ن و بن باز موفتی باڵای عه‌ره‌بستان له‌باره‌ی
ئه‌وه‌وه وتویه‌تی "له‌ژێر ئاسماندا که‌سێکی زیره‌کتری له شێخ ناسر له
بواری فه‌رموده‌دا نه‌بینیوه".
به وته‌ی وه‌هابیه‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌لبانی
له (ابن حجر عسقلانی، ابن کثیر) ده‌چێت. هه‌روه‌ها (عثیمین) ئه‌و به خاوه‌نی
زانستی زۆر له فه‌رموده‌دا ناو ده‌بات و وه‌ک به‌رهه‌مێکی گه‌وره‌ی ئیسلام باسی
ده‌کات.
پشتیوانی ئه‌لبانی له ئیبن ته‌یمیه و محه‌مه‌د
عه‌بدولوه‌هاب
ئه‌لبانی نه‌ک وه‌ک شێخی ئیسلام باس له ئیبن ته‌یمیه
و محمه‌د بن عه‌بدولوه‌هاب ده‌کات، به‌ڵکو دان به ئه‌وه‌شدا ده‌نێت که ئیبن ته‌یمیه
و محمه‌د بن عه‌بدولوه‌هاب که‌سێکی سه‌له‌فی بووه و دوای ئیبن ته‌یمیه
خاوه‌نی پله‌یه‌کی به‌رزه له بانگه‌واز بۆ یه‌کتا په‌رستی به شێوه‌یه‌کی
گشتی و به‌تایبه‌تی له نه‌جد و حیجاز.
ئه‌لبانی
و زانایانی سوننه
ئه‌لبانی که له‌لایه‌ن زانا وه‌هابیه‌کانه‌وه
به باشه باسی ده‌کرێت، هێرشی کردۆته سه‌ر زانا به ناوبانگه‌کانی سوننه، له‌وانه
ئه‌لبانی پێیوایه که‌سانی وه‌ک عبد البر، ابن حزم، هبی، ابن حجر، صنعانی هه‌ڵه‌ن و ذهبی به دژ یه‌ک وتن ناوبردووه، مناوی به که‌سێکی ده‌مارگیر ناساندووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له وه‌هابیه‌کان
پشتیوانی ئه‌لبانی ده‌که‌ن، به‌ڵام ژماره‌یه‌ک له زانا سوننه‌کان دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
ئیبن سه‌دیق غه‌ماری له زانا هاوچه‌رخه‌کانی سوننه رایگه‌یاندووه که ئه‌لبانی
له دیاری کردنی فه‌رموده لاواز و راسته‌کاندا متمانه پێکراو نییه.
هه‌روه‌ها (سه‌قاف) که زانایه‌کی شافعیه
پێیوایه که ئه‌لبانی به مه‌یلی خۆی فه‌رموده لاواز و راسته‌کانی دیاری کردووه،
ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه که ئه‌لبانی شایانی ئه‌وه نه‌بووه له فه‌رموده
لاواز و راسته‌کان دیاری بکات.
ئه‌لبانی و شیعه
هێرشی توندی ئه‌لبانی بۆ سه‌ر شیعه له وته و
کتێبه‌کانیدا به روونی هه‌یه. ئه‌لبانی له‌باره‌ی شیعه‌وه وتویه‌تی لای ئێمه‌ی
وه‌هابی، شیعه و ئه‌و که‌سانه‌ی که پێیان ده‌وترێت (رافضی) له کوفر و رێلێ بزر
بووندان.
ژماره‌یه‌ک له فه‌تواکانی ئه‌لبانی
ئه‌لبانی پێیوایه که باوک
و دایک و باپیره‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) عه‌بدولموته‌لیب، بت په‌رست بوون و به کافری
مردوون و ده‌چنه دۆزه‌خه‌وه.
بانگدان له
مزگه‌وته‌کان به مکه‌به‌ره جایز نییه.
پاڕانه‌وه
بۆ جه‌نگاوه‌ران و پارێزه‌رانی سنوری وڵات و به‌رگریکارانی نیشتیمان له‌لایه‌ن
وتاربێژی هه‌ینیه‌وه حه‌رامه.
ناوهێنانی
رۆژی هه‌ینی به رۆژی پشوو، بیدعه‌ته.
خوێندنه‌وه‌ی
فاتیحه بۆ مردوه‌کان دژی سوننه‌ته و بێگومان بیدعه‌ته، به تایبه‌تی که فاتیحه
به موردوه‌کان ناگات.
ئەم بابەتە بەردەوام نوێدەبێتەوە..