سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

مەلا بەختیار: خوێندنەوە و كرانەوەی ئەقڵ تێگەیشتنە لە روداوە جیاوازەكان

25/01/2021


مەلا بەختیار، پێشوازی لە ژمارەیەك لە مامۆستایانی شارۆچكەی عەربەت كرد، كە بە ئامانجی دروستكردن و راگەیاندنی بازنەیەكی نوێی دابڕان سەردانیان كردبوو، لەدیدارێكدا دوای ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی رۆشنگەریی و پلاتفۆڕمی دابڕانەوە كرا، مەلا بەختیار لەوتەیەكیدا خوێندنەوە و كرانەوەی ئەقڵی بەمایەی تێگەیشتن لەرووداوە جیاوازەكانی مێژوی نەتەوەیی و هاوكات بەمایەی وەرچەرخانی كۆمەڵ و نەتەوەش  ناوبردو ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، غیابی مێژووی نەتەوەكەمان لەلای نەوە جیاوازەكانمان، پەروەردەیی نەتەوەیی لاواز دەكات.

رونیشكردوە، نەخوێندنەوە و تێنەگەیشتن لەمێژوی نەتەوەكەمان، پەروەردەی دیموكراسی، پەروەردەی مەدەنی، كارلێك و تێكەڵ بون لەگەڵ سەردەمەكەش لاواز دەكات..هەتا كۆسپەكانی رابردوش لەهزر و مێشكدا بمێنێتەوە ناتوانین بەشێوە دروستەكەی تێكەڵ بەسەردەم، بە دیموكراسی، بەزانست و بەئازادییەكان ببین. تەنانەت هەموو ئەو كۆسپانە پێكەوە بونەتە رێگر لەبەردەم ئەوەی كە نەتەوەكەمان بتوانێت وەربچەرخێ و گۆڕانی گەورە بەسەر تاك و كۆی كۆمەڵدا بهێنرێت.
 
جەختیشیكردەوە، شكستە بەردەوامەكان لەمێژوی نەتەوەكەماندا، هۆكارەكەی نەبونی وەرچەرخانی كۆمەڵایەتی و فكرییە، ئەمەش وا دەكات بەچەقبەستویی بمێنینەوە، راشیگەیاند، گۆڕانكاری لەفكردا، گۆڕانكاری لەكۆمەڵدا دروست دەكات. گۆڕانكاری لەكۆمەڵیشدا، دەبێتە مایەی گۆڕانكاری لەدەسەڵاتدا.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.