محەمەد بن عەبدولوەهاب
بێگومان بۆ گرنگترین سەرچاوەی بیری تەکفیری لەسەردەمی هاوچەرخدا پێویستە لە بیروراکانی (محەمەد بن عەبدولوەهاب)دا بگەڕێین. ئەو لە ساڵی ١١١٥کۆچیدا لە شاری (عوینە)ی عەرەبستانی سعودی لەدایکبووە و باوکی دادوەر بووە و لە منداڵیەوە کتێبەکانی تەفسیر و باوەڕ و فەرمودەی خوێندووە. فیقهی حەنبەلی لای باوکی کە خۆی یەکێک بووە لە زانایانی حەنبەلی فێربووە و کەوتۆتە ژێر کاریگەری بیروڕاکانی (ئیبن تەیمیە) و (ئیبن قەیم).
عهبدولوههاب لهسهرهتای گهنجیهوه زۆرێک له کاره مهزههبیهکانی هاوڵاتیانی عهرهبستانی رهتدهکردهوه و سهودای گۆڕانی بۆ کهسایهتیهکی بهرجهسته له مێشکیدا پهروهرده دهکرد.
ورده ورده محهمهد عهبدولوههاب له بنهماڵهی ئال سعود نزیک کهوتهوه، چونکه ئهوان بۆ رهوایی دان به دهوڵهتهکهیان پێویستیان به پشتیوانێکی ئایدۆلۆژی بوو. لهلایهکیترهوه عهبدولوههابیش بۆ برهودان به بیروڕاکانی خۆی پێویستی به پشتیوانێکی سیاسی دهسهڵاتداری وهک خانهدانی سعود بوو.
سهرنجدان لهم خاڵه پێویسته که ئهندێشهی (تهکفیر) خاڵی پشت پێبهستووی محهمهد عهبدولوههابه، بهواتایهکیتر جوڵانهوهی وههابیهته. عهبدولوههاب پێیوابوو، ههر وڵات و شارێک نهچێته ژێر فهرمانی ئهو و پهیڕهوی لێنهکات، له ریزی وڵاتای کافرهکان ههژمار دهکرێت، لهوهش زیاتر لهبارهی مهزههبه ئیسلامیهکان پێیوابوو که نهک تهنیا (ئیمامیه) کافره، بهڵکو سهرجهم موسوڵمانانی دژی بیروڕاکانی ئهو لهوانه (اشاعره، معتزله،.... )ش ههمان حوکم دهیانگرێتهوه.
محەمەد بن عەبدولوەهاب و بنەماڵەی سعود و دامەزراندنی حكومەتی وەهابی
دوای ئەوەی كە محەمەد بن عەبدولوەهاب لەلایەن باوك و براكەیەوە دژایەتی كرا، رۆیشت بۆ شاری عەیینە، بەڵام (عوسمان) دەسەڵاتداری شارەكە بەهۆی هەڕەشەی (ئەمیری حەسا) لە شارەكە دەریكرد و رۆیشت بۆ شاری (درعیە) كە (محەمەد بن سعود) ئەمیری شارەكە بوو، بەڵێنی پێدا بەهۆی ئەندێشەكانی خۆی و دەسەڵاتی سیاسی محەمەد بن سعودەوە دەتوانن دەسەڵاتی نەجد بگرنە دەست. لەو سەردەمەدا خەڵكانی درعیە لە هەژاریدا دەژیان، بەڵام دوای ئەوەی بەپشتیوانی ئەندێشەی وەهابیەت هێرشیان كردە سەر شارەكانیتر، سەروەت و سامانی زۆریان كۆكردەوە.
بیر و بۆچونەكانی محەممەد بن عەبدولوەهاب
بەرەنگاری شیرك و خورافات و گەڕانەوە بۆ یەكتاپەرستی نایاب و ئیسلامی سەلەفی صاڵح
یەكێك لە بەرنامەكانی محەمەد بن عەبدولوەهاب بانگهێشتی خەڵك بۆ یەكتاپەرستی پاك و دەست هەڵگرتن لە شیرك و خورافات بوە. ئەو لە كتێبی (التوحید)دا وتویەتی: (من ئێوە بەرەو تەوحید و یەكتاپەرستی بانگهێشت دەكەم و خوازیارم شیرك بەلاوە بنێن.)
ئەم وتانە و هاوشێوەكانی كە لەبارەی یەكتاپەرستیەوە رایگەیاندون لەبەرئەوە بوە كە پێیوابوە موسوڵمانان لە سەدەكانی رابوردودا ئالودەی بیدعەت و خورافاتی جۆراوجۆر بون و بەرەو شیرك و بت پەرستی رۆیشتون. لەبەرئەوە بەرەنگاری ئەو خورافات و بیدعانە وەستاوەتەوە.
بەدڵنیاییەوە ئەم وتانەی محەممەد بن عەبدولوەهاب لە جێگەی خۆیاندا بون، چونكە موسوڵمانانی سەدەی 12 كۆچی لە زۆربەی ناوچەكاندا گرفتاری ببوون. بەڵام پێویستە بزانرێت كە محەممەد بن عەبدولوەهاب و لایەنگرانی لە جیاتی ناسینی گرفتی موسوڵمانان بۆ چارەسەر كردنیان و بانگهێشتی موسوڵمانان بە تایبەتی ڕابەرە مەزهەبیەكان بۆ یەكگرتویی و چارەسەری كێشەكانیان، هێرشیان كردۆتە سەر بیروڕا و كلتور و كرداری مەزهەب و گروپە ئیسلامیەكانیتر، لەوانە شیعەكان.
محەممەد بن عەبدولوەهاب پێیوابوە كە : (موسوڵمان بون و پاراستنی گیان و ماڵا تەنها بە شایەتمان نیە، بەڵكو پێویستە ئەوەی پێچەوانەی قورئان و سوننەتی پێغەمبەرە (د.خ) تەرك بكەن و بەپێی وتەی سەلەفی پاك رەفتار بكەن، بەپێچەوانەوە كافرن و گیان و ماڵیان حەڵاڵە، ئەگەر شایەتمانیشیان هێنابێت).
دژایەتی شیكردنەوەی قورئان و فەلسەفە و عیرفان و داهێنانەكانی مرۆڤ
محەممەد بن عەبدولوەهاب لە درێژەی بیروڕاكانیدا لەسەر بنەمای گەڕانەوە بۆ ئیسلامی سەلەفی پاك و یەكتاپەرستی دژی هزر و فەلسەفە و بابەتە عیرفانی و شیكردنەوەی قورئان و سوننەتی پێغەمبەر (د.خ) دەوەستێتەوە و بەپشت بەستن بە فەرمودەی (ان كل بدعە چلالە و كل چلالە فی النار) ئەمجۆرە كارانەی بە بیدعەت و لەڕێگەلادان داناوە و بەرەنگاریان بۆتەوە.
حافز وەهبە (1378 كۆچی) نوسیویەتی: (وەهابیەكان وێنە بە حەرام دادەنێن، فێربونی زانستی فەلسەفە و لۆجیك بە باش نازانن. لەنێوان زانایانی نەجددا ئەو كەسانەی ئاشناییان لەگەڵ زانست هەیە بەكەمی بەرچاو دەكەون و زانیاریەكانیان لە بواری مێژودا لە ژیاننامەی پێغەمبەر (د.خ) و خەلیفەكانی راشدین تێپەڕ ناكات و گرنگی بە مێژوی كۆن و مێژوی ئیسلام نادەن. لە نیمچە دورگەی عەرەبی ئاگاداری داهێنانە نوێیەكان نین....)
لەراستیدا تێگەیشتنی وەهابیەكان ئەوەبوو كە ئەوەی لە سەردەمی پێغەمبەر (د.خ) نەبوە و دوای سێ سەدە لە ساڵی كۆچی دەركەوتون بیدعە و حەرامن، وەك زیارەت و پاڕانەوە لە مردوەكان و دوعا و خوێندنی فاتیحە بۆ مردوەكان و .......
هەروەها دەڵێن هیچ بەڵگە و فەرمودەیەكی سەلمێنراو لە قورئان و سوننەتەكانی پێغەمبەر (د.خ) و شوێنكەوتوانیدا لەوبارانەوە نیە، لەبەر ئەوە ئەو كەسانەی ئەمكارانەیان ئەنجامداوە یان بڕوایان پێیان هەبوە، پێویستە رەتی بكەنەوە.
دەسەڵاتداری ئاینی – عەرەبی و دژایەتی دەسەڵاتداری توركە عوسمانیەكان
عەرەبەكان دەیانزانی كە چارەنوسی ئەوان كەوتۆتە دەستی توركە عوسمانیەكان و تەنها ڕێگەی رەهایی و ئازادی و گێڕانەوەی دەسەڵات بۆ عەرەب، پەیڕەوی كردنە لە مەرامی ئەو كەسانەی لە بیری دەسەڵاتی نوێی عەرەبیدان. لەو قۆناغەشدا بەهۆی بانگهێشت و دروشمەكانی محەممەد بن عەبدولوەهاب و لایەنگرانی، پشتیوانی لە وەهابیەكان كرا و عەرەبەكان دژی دەسەڵاتداری عوسمانیەكان وەستانەوە.
محەممەد عەبدولوەهاب ڕێگەی گەیشتنی بە ئامانجەكەی لە یەكگرتن لەگەڵ (محەمەد بن سعود)دا بینیەوە.
ژمارەیەك لە زانا عەرەبەكانی وەك (رەشید رەزا) بزوتنەوەی وەهابیەكان بە نیشانەی (گیانی سەربەخۆیی خوازی عەرەب) دەزانن و یەكێكیتر لە زانا عەرەبەكان لەژێر كاریگەری رەشید رەزا، بزوتنەوەی وەهابیەكانی وەك (ویژدانی نەتەوەیی "ناسیۆنالیزمی" عەرەبی) شیكردۆتەوە. بۆ عوسمانیەكان راپەڕین و جوڵانەوەی وەهابی مەترسیەكی گەورە بوو. لەبەرئەوە سوڵتانی عوسمانی ئەو كاتە داوای یارمەتی لە (محەممەد عەلی شا) خدێوی میسر كرد بۆ سەركوت كردنی شۆڕشی وەهابیەكان. ساڵی 1228 ك بەرامبەر بە 1811ز سەركەوتو بون كە وەهابیەكان تێكبشكێنن، بەڵام دوای ماوەیەك دەركەوتنەوە و لە دەیەی سێهەمی سەدەی بیستەمدا حكومەتی عەرەبستانی سعودیان دامەزراند.
دوای دامەزراندنی حكومەتی سعودیە و بەرفراوانكردنی دەسەڵاتی وەهابیەكان، هەوڵیاندا حكومەتی ئاینی بە جیهانی عەرەبی و وڵاتانی ئیسلامیدا بڵاوبكەنەوە و بەتوندی دژی دەسەڵاتداری عوسمانیەكان وەستانەوە و پێیان وابوو كە دەسەڵاتداری بەسەر موسوڵماناندا بۆهەمیشە مافی عەرەبە.
دژایەتی شیعەی 12 ئیمامی
دیارە كە جیاوازی نێوان شیعە و سوننە لەدێرزەمانەوە هەبوە. محەممەد بن عەبدولوەهاب لە كتێبێكدا بەناوی (رسالە فی رد علی الرافضة) تیشكی خستۆتە سەر بیروباوەڕی شیعە و پێیوایە شیعە لە قورئان لایداوە و كەموكورتیان هەیە و هەركەسێك بڕوای بە لادان لە قورئان و كەموكورتی قورئان هەبێت، كافرە.
محەممەد بن عەبدولوەهاب و لایەنگرانی باوەڕی كەلامی – فقهی شیعە وەك: هاوسەرگیری كاتی، باڵابونی ئیمامی عەلی، پاڕانەوە، ماتەمینی بۆ ئیمامەكان و ...... بە بیدعە دادەنێن.
ئەم بابەتە بەردەوام نوێدەبێتەوە..