ابو الاعلی مودودی (١٩٠٣-١٩٧٩) لە (حەیدەرئاباد)ی هیندستان لەدایکبووە. لە تەمەنی گەنجیدا کاری رۆژنامەنوسی کردووە و گرنگترین بەرهەمی خۆی ساڵی ١٩٢٧ بە ناوی (جیهاد لە ئیسلامدا) چاپکردووە. ئەو بۆ ماوەیەک بەڕێوەبەری نوسینی رۆژنامەی (جمعیت)ی زانایانی هیندستان بووە و ساڵی ١٩٤١ (جەماعەتی ئیسلامی) پاکستانی دامەزراندووە کە خواستەی سەرەکیان دامەزراندنی حکومەتی ئیسلامی و جێبەچیکردنی حوکمەکانی ئیسلام بووە لە پاکستان. یەکێک لە بەرجەستەترین تایبەتمەنیەکانی مەودودی کە جوڵانەوە سەلەفی و تەکفیریەکانی بۆ لای خۆی کێشکردووە، رەتکردنەوەی دەرکەوتە رۆژئاوییەکان بووە. بە بڕوای ئەو دەتوانرێت ئیسلام لەگەڵ تێگەیشتنەکانی وەک دیموکراسی و لیبرالیزم و .... پێکەوە تێکەڵ بکرێن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە خودی ئیسلام یاسای جۆراوجۆری بۆ سیستمی کۆمەڵایەتی و مەدەنی هەیە.
هەروەها مەودودی بڕوای بە زیندوکردنەوەی جیهادی ئیسلامی دژی سیستمی پشت بەستوو بە هیومانیزمی رۆژئاوایی بوو، کە ئەم بنەمایە لە دیدی گروپە تەکفیریەکانەوە بە ڕێگەپێدان بۆ وەستانەوە دژی جوڵانەوە دژە ئاینیەکان هەژمار دەکرێت.
مەودودی چەندین جارلەلایەن دادگای سەربازی پاکستانەوە حوکمی زیندانی کردن و لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو، لە کۆتاییدا ساڵی ١٩٧٩ کۆچی دواییکرد.
بە بڕوای مەودودی دامەزراندنی حکومەتی ئیسلامی و جێبەجێکردنی یاساکانی پەروەردگار ئامانجی پەیامبەرانە و سەرجەم گەندەڵیەکانی ژیانی مرۆڤایەتی لە گەندەڵی حکومەتەکانەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەو رەخنە لەو کەسانە دەگرێت کە دامەزراندنی حکومەت بە ئەرک نازانن و نوسیویەتی "جێبەجێکردنی ئاین پێویستی بە دامەزراندنی حکومەت هەیە و لەمڕوەوە جیهاد لەو پیناوەدا واجبە."
مەودودی کۆمەڵگەی ئیسلامی بۆ دوو بەش دابەش دەکات: کۆمەڵگەی ئیسلامی و کۆمەڵگەی نەزانی (جاهیلیەت) کە دەسەڵاتداری و یاساکانی پەروەردگار جێبەجێ ناکەن.
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی حکومه‌تی ئیسلامی
مه‌ودودی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌کی بۆ حکومه‌تی ئیسلامی دیاریکردووه که بریتین له:
1) سیستمی حکومه‌تی ئیسلامی وه‌ک دیموکراسی رۆژئاوایی نابێت، چونکه دیموکراسی رۆژئاوایی مافی ده‌سه‌ڵاتداری و یاسادانان بۆ خه‌ڵکه، هه‌روه‌ها ناونانی کۆماری بۆ سیستمی ئیسلامی راست نیه، به‌ڵکو راسته‌که‌ی حکومه‌تی خوایی (تیۆکراسی)ه. له‌مڕوه‌شه‌وه مه‌ودودی ئاماژه به ئه‌وه ده‌کات که تیۆکراسی ئه‌م حکومه‌ته ئیسلامیه له تیۆکراسی حکومه‌ته مه‌سیحیه‌کان جیاوازه چونکه تیۆکراسی رۆژئاوایی دیکتاتۆریه.
له‌به‌رئه‌وه حکومه‌تی ئیسلامی له دیدی مه‌ودودیه‌وه وه‌ک دیموکراسی و تیۆکراسی رۆژئاوا نیه و له‌و شوێنانه‌دا که مه‌ودودی باسی دیموکراسی ده‌کات باس له مافی سنورداری خه‌ڵکی ده‌کات.
2) ئه‌و حکومه‌ته ئیسلامیه‌ی مه‌ودودی ئاماژه‌ی پێده‌کات حکومه‌تێکی ئایدۆلۆژیه و ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن پێویسته باوه‌ڕیان به بنه‌ماکان هه‌بێت. هه‌رکه‌سێک باوه‌ڕی به ئیسلام هه‌بێت و شه‌ریعه‌ت به بنه‌مای ژیانی خۆی دابنێت، ده‌توانێت بچێته ریزی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که موسوڵمان نین هیچ مافێکی له‌و جۆره‌یان نیه.
3) ئامانجی حکومه‌تی ئیسلامی ته‌نیا رێکخستن و دابینکردنی ئاسایاش نییه، به‌ڵکو ئامانجیتری هه‌یه که بریتین له پاراستنی گیان و ماڵ و ناموسی هاوڵاتیان، پاراستنی ئازادیه‌کانی تاک، دابینکردنی پێداویستیه‌کانی تاکه تاکه‌ی موسوڵمانان، دادپه‌روه‌ری، جێگیرکردنی حوکمه‌کان و نوێژ و زه‌کات و فه‌رمان به چاکه و دوور که‌وتنه‌وه له خراپه.
4) بنه‌مای یه‌کگرتوویی سیسیتمی ئیسلامی بنه‌ما فکری و باوه‌ڕیه‌کانه، نه‌ک نه‌ته‌وه‌یی، زمان، مێژوو، جوگرافیا، له‌مڕوه‌وه له تێڕوانینی مه‌ودودیه‌وه سنوره‌کانی حکومه‌تی ئیسلامی له‌ڕووی باوه‌ڕه‌وه‌یه نه‌ک جوگرافیا.
جیهادی ئیسلامی
له دیدی مه‌ودودیه‌وه ئیسلام ئه‌ندێشه و سیستمێکی جه‌نگاوه‌ره بۆ روخاندنی حکومه‌ته بێباوه‌ڕه‌کان و وه‌ستانه‌وه دژی کۆمه‌ڵگه‌ی جاهیلی و له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتداری مرۆڤ و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی یه‌کتاپه‌رست و دامه‌زراندنی حکومه‌تی خوا له جیهاندا، له‌مڕوه‌وه ئاماژه به جیهاد کراوه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه.
له‌به‌رئه‌وه به تێڕوانینی مه‌ودودی، (جیهاد) شه‌ڕه دژی نه‌یاران که ڕێگرن له‌به‌رده‌م گه‌یشتنه ئامانجه باڵاکانی ئیسلام. به واتایه‌کیتر جیهاد هه‌وڵدانێکی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ڕیگه‌ی راست.
وه‌ک مه‌ودودی ئاماژه‌ی پێده‌کات پێویسته موسوڵمانان دوای باوه‌ڕهێنان به ئیسلام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانی خۆیان له‌و بواره‌دا (جیهاد) به‌کاربێنن، چونکه موسوڵمانی راسته‌قینه ناتوانێت شایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداریه‌کی جاهیلی بێت و ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ند بێت ئه‌وا موسوڵمان نییه ئه‌گه‌ر نوێژ و رۆژوش بگرێت.
هه‌روه‌ها مه‌ودودی باس له جۆرێکیتری جیهاد به ناوی (جیهادی زانستی و رۆشنبیری) ده‌کات، پییوایه ئه‌مکاره شۆڕشێکی فکری و مه‌عنه‌وی و زانستی له‌سه‌ربنه‌مای فێرکردن و په‌روه‌رده‌ی ئیسلامیه و هه‌نگاو به هه‌نگاو دێته‌دی و به‌پێی گونجان خۆ له به‌رکه‌وتنی فیزیکی بپارێزرێت.
به بڕوای مه‌ودودی ئه‌رکی زانا ئیسلامیه‌کانه که بنه‌ماکانی شارستانێتی نوێ فێربن و له‌و پێناوه‌دا کۆچ بکه‌ن بۆ رۆژئاوا و فکری خۆیان به‌هێز بکه‌ن و دا‌هێنانه زانستیه‌کانی رۆژئاوا فێربن و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه به‌پێی یاسا ئیسلامیه‌کان چاکسازی له شارستانێتی و کولتوری ئیسلامی‌دا بکه‌ن.
ئەم بابەتە بەردەوام نوێدەبێتەوە..