محەمەد ڕەشید بن عەلی ڕەزا لەساڵی 1865 له بنه‌ماڵه‌یه‌کی به ره‌چه‌ڵه‌ک سوریایی له ته‌رابلوسی لوبنان له‌دایکبووه. وانه‌کانی سه‌ره‌تای له‌لای باوکی خوێندووه که یه‌کێک بووه له که‌سایه‌تیه ئاینیه‌کانی گوند و پێشنوێژی مزگه‌وت بووه.
دواتر چۆته ته‌رابلوس و له خوێندنگه‌ی پێشکه‌وتوی عوسمانی خوێندویه‌تی. ئه‌و که‌له‌سه‌رده‌می روخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ژیاوه، کاریگه‌ری زۆری ئه‌ندێشه‌کانی (سه‌ید جه‌ماله‌دین ئه‌سه‌د ئابادی، شێخ محه‌مه‌د عه‌بده) له بابی چاکسازی ئاینی و نه‌هێشتنی لادانه‌کان له ئایندا له‌سه‌ربووه، به‌شێوه‌یه‌ک که به‌ره‌نگاری و شۆڕشی سه‌ید جه‌مال-ی به شێوازی فه‌رهه‌نگی و په‌روه‌رده‌یی عه‌بده گرێ ده‌دایه‌وه و هاوکات به‌هۆی په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی به ئه‌ندێشه‌ی وه‌هابیه‌ت، ئه‌نجومه‌نێکی به‌ناوی (جمعیە الدعوە و الارشاد) "ئه‌نجومه‌نی باگخوازی و رێنمایی) دامه‌زراند به‌مه‌به‌ستی فهمان به چاکه و دوور که‌وتنه‌وه له خراپه.
ره‌شید ره‌زا له فه‌تواکانی خۆیدا پێداگری له‌سه‌ر ته‌کفیر ده‌کرد، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و که‌سانه‌ی که په‌یڕه‌وی له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ناکه‌ن، له ریزی کافره‌کان هه‌ژمار ده‌کرێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌کانی ره‌شید ره‌زا نه‌یتوانی به ته‌نیایی جوڵانه‌وه‌یه‌کی ئیسلامی دروست بکات، به‌ڵام کاریگه‌ری به‌رچاوی له‌سه‌ر ئه‌ندێشه‌ی که‌سانی وه‌ک (حه‌سه‌ن به‌ننا) دامه‌زرێنه‌ری ئیخوان موسلمین دروستکرد.
ئەندێشەی رەشید رەزا
رەشید رەزا لە سەرجەم باسەکانی خۆیدا بە دوای ئەوەدا دەگەڕا کە دەریخات ئەو مێژووەی بەناوی خەلافەت دروستبووە، لە بنەماکانی خۆی لایداوە و تەنهاا بۆ پاڵنەری پشێوی بووە و لە خەلافەتی خەلیفەکانی راشدین ناچێت. ئەو پێیوایە خەلافەتەکان لە مێژووی ئیسلامدا لە پێویستیەوە سەرچاوەیان گرتووە و تەنیا پاڵنەری پشێوی بوون. ئەو بڕوای وایە کە شەریعەتی ئیسلام لە توانایدایە سەرجەم یاساکان بۆ مرۆڤایەتی دابڕێژێت. لەو لایەنەوە کە ئەو ناوەندی سیستمی ئیسلامی بە خەلافەت بەپێی یاسای شەریعەت دەزانێت و شەریعەت بە سەرچاوەی یاساکان دادەنێت.
بە بڕوای رەشید رەزا پێویستە لە لوتکەی حکومەتدا (موجتەهید)ێک هەبێت و سود لە (اهل حل و عقد) بۆ کارەکانی حکومەت وەرگرێت. کاری یاسادانانیش پێویستە لەلایەن شوراوە ئەنجام بدرێت لە سەر بنەمای (اجتهاد).
پێگەی موسڵ لە ئەندێشەی رەشید رەزا-دا
ئەو پرسیارەی کەلەسەر چ بنەمایەک داعش شاری موسڵی بۆ ناوەندی خەلافەتەکەی هەڵبژاردووە؟ لەو پرسیارە گرنگانەیە کە وەڵامەکەی لە دیدی ژمارەیەک شیکەرەوە و زۆرێک لە بابەتە نهێنیەکانی داعش ئاشکرا دەکات.
لە نێوان کۆمەڵە بەرهەمەکانی رەشید رەزا تەنیا کتێب یان نامەی (الخلافە و الامامە العظمی) وەک ناوەندی خەلافەت ئاماژە بە موسڵ دەکات، بەڵام لە بەرهەمەکانیتریدا ئەو ئاماژەیە بەرچاو ناکەوێت. کتێبی (الخلافە و الامامە العظمی) لە راستیدا کۆمەڵیک وتاری رەشید رەزا-ن کەلە هەفتەنامەی (المنار( چاپی قاهیرە لە ساڵی ١٩٢٢ بڵاوکراوەتەوە.
لەو وتارانەدا باس لە خەلافەت و تایبەتمەندیەکان و ئەو ڕێکخستنەی کە پێویستە هەیبێت پێشنیار کراوە. لەگەڵ ئەوەشدا پێوسیتی هەڵبژاردنی ساری موسڵ وەک ناوەندی خەلافەت، لە پرۆژەی گشتی ئەودا نیە، بەڵکو ئەم بابەتە ئەو کاتە باس دەکرێت کە رەشید رەزا لە پرژە نمونەییەکەی پاشگەز دەبێتەوە و راستی ئەو کاتە لە بەرنامە پێشنیار کراوەکەیدا بۆ پێکهێنانی خەلافەت دەخاتەڕوو.
رەشید رەزا بەمشێوەیە باسی شاری موسڵ وەک ناوەندی خەلافەت دەکات و پێیوایە کە پێویستە خەلافەت لە ناوچەیەکی ناوەڕاستی نیمچە دورگەی عەرەبی و ئاناتۆلی (بەشی ئاسیای تورکیا: ئاسیای بچووک) کەلەوە شوێنە عەرەب و تورک و کوردەکان بەیەکەوە ژیان بەسەردەبەن بۆ نمونە (موسڵ) دابمەزرێت و ناوچەکانی دەوروبەری (مەبەستی سوریایە) لەگەڵیدا بێت.
لەمبارەیەوە رەشید رەزا ئومێدەوارە سوریا و عێراق و تورکیا لەسەر موسڵ شەڕ نەکەن، چونکە موسڵ وەک لە ناوەکەیەوە دیارە (محل وصل) و پەیوەندی مەعنەوەی نیوان کۆمەڵگەی عەرەبی و تورک و کوردە کە هەمویان موسوڵمانن.
- لەبەر ئەم هۆیانە رەشید رەزا موسڵ بەناوچەیەکی شیاو بۆ خەلافەت ناودەبات:
سەرەتا ئەوەیە کە لە شیکارەکەیدا لەسەردەمی پێش و دوای شەڕی جیهانی یەکەم رەشید رەزا بەو ئەنجامە دەگات کە ناوەندی خەلافەتی ئیسلامی پێویستە لە جێگەیەک بێت کە عەرەبی نەبێت بۆ ئەوەی ئەو وێنایەی کە دروستبووە و وادەردەکەوێت لە ئیسلام ئاینێکی عەرەبیە و تایبەتە بە عەرەب، نەمێنێت.
رەشید رەزا پێیوابوە تورکیا کە ناوەندی عوسمانیەکان بووە گونجاوترین ناوچەیە بۆ دامەزراندنی خەلافەت، بەڵام ئەگەر پەسەند نەکرا، موسڵ بەهۆی تایبەتمەندیەکانیەوە دەتوانێت ئەو رۆڵە بگێڕێت.
خاڵێکی‌تر ئەوەیە کە بە بڕوای رەشید رەزا رۆڵی یەکگرتوویی دەگێڕێت و بە جۆرێک لە جۆرەکان دەتوانێت هۆکاری هەڵبژاردنی موسڵ دەربخات ئەوەیە کە:"ئەو وەک مەرجەعێکی ئاینی بیری لەزیندوکردنەوەی خەلافەت دەکردەوە کە هۆکاری یەکگرتوویی موسوڵمانانە و لە هەمان کاتیش‌دا رێز لە سەربەخۆیی نەتەوەییە. ئەو بە دوای کۆنفدراسیۆنێک لە ولاتانی ئیسلامی بوو کە خەلیفە لە لوتکەدا بێت. " ئەمەش بەو واتایە دێت کە جەختکردنەوەی ئەو لەسەر موسڵ بۆ ناوەندی خەلافەتی ئیسلامی بەمەبستی یەکگرتوویی موسوڵمانان بووە. ئەو سارەی کە پێگەیەکی باشی هەیە و دووریەکی یەکسانی لەگەڵ ناوچە تورکیەکان و کوردیەکان و عەرەبیەکان هەیە و دەتوانێت ئەو رۆڵە ببینێت.