چیرۆكی كوشتنی كچە كوردێك بەناوی فادیمە شەهینداڵ دەكرێتە دراما.
بەپێی هەواڵێكی بەشی كوردی رادیۆی سوید، ژیان و ڕووداوی كوشتنی كچە كورد فادیمە شاهینداڵ كە بیانووی شەرەف كوژرا دەكرێتە درامایەكی شەش ئەلقەیی.
فادیمە شاهینداڵ كچە كوردێكی خەڵكی باكووری كوردستان بوو، بەهۆی هەبوونی پەیوەندی خۆشەویستی و ژیانكردنی لەگەڵ كورێكی سویدی، ساڵی 2002 لەلایەن باوكییەوە كوژرا، كە ئەوكات ٢٦ ساڵ تەمەنی بوو.
زنجیرە درامای فادیمە باس لە دوا ساڵی ژیانی شاهینداڵ دەكات و لە هاوینی ئەمساڵ دەست دەكرێت بە وێنەگرتنی و بڕیارە لە ساڵی داهاتوو پەخش بكرێت.
فادیمە لە ساڵی 1975 لە شارۆچكەی بوستان لە باكووری كوردستان لەدایكبووە و لە تەمەنی حەوت ساڵیدا لەگەڵ خێزانەكەی چوونەتە سوید.