د. ئه‌مین عوسمان
كوردستان زۆربه‌ی كات نیشتمانێكی ژێرده‌ست بووه، به تایبه‌ت ژێرده‌ستی داگیركه‌رانی ئیسلامی وعه‌ره‌بی. به‌سه‌ده‌ها ساڵ داگیركه‌ران كولتوری خۆیان به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌دا سه‌پاندوه. له‌به‌رئه‌وه‌ی كه مێژوو هه‌رده‌م له‌لایه‌ن براوه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه نوسراوه‌ته‌وه، بۆیه به‌ئاره‌زوی خۆیان زۆرێك له ڕاستیه‌كانیان شێواندووه. ئه‌و مێژووه به شانازیه‌وه باس له كه‌سانێك ده‌كات كه ده‌ستیان هه‌بووه له كوشتنی هه‌زاران كه‌س، كه‌چی باس له‌و هه‌زاره‌ها قوربانیانه ناكات. له‌لایه‌كی تره‌وه، وه‌ك وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی ئه‌لمانیای نازی، جۆبلر وتی (درۆبكه و درۆبكهو درۆبكه تاوه‌كو خه‌ڵك بڕواده‌كات). داگیركه‌ران ئه‌وه‌نده ئه‌و درۆیانه‌یان دووباره كردۆته‌وه ، وای لێهاتووه كه زۆرێك له‌و درۆیانه لای خه‌ڵك بوون به‌ڕاستی و نه‌گۆر. به‌درێژایی ئه‌و مێژووه، زۆر بیرۆكه و زاراوه‌یان به پێچه‌وانه‌ی ڕاستیه‌كان سه‌پاندوه به‌سه‌رماندا. داگیركردنیان لێ كردوین به فه‌تح و ڕزگاركردن و ئه‌بێ سوپاسیان كه‌ین. ئه‌میری شه‌ڕه‌كان و تاوانبارانی شه‌ڕیان لێكردوین به فاتیح و ئهسحابهو ده‌بێ بڵێين خوا لێیان ڕازی بێت. فه‌رهودیان لێكردوین به غه‌نیمه‌و ده‌بێ بڵێین عافێتیان بێت. جولهكهیان لێكردوین به دوژمن و سهلهفهكانیان لێكردوین به پیاوچاك و نهسیحهتكهر. كه‌سێك كه ته‌نها كه‌مێك خوێنده‌واری هه‌بێت و نامیلكه‌یه‌كی نوسیبێت، لێكردوین به عالیم و فه‌قیه. گواستنه‌وه‌ی ده‌ماوده‌می گوته‌كانیان لێ كردوین به عیلم بڕوانامه‌ی دكتۆرای لێ دێننه‌وه‌و ئه‌بێ پێیان بڵێين مامۆستا و دوكتۆر....
زه‌مینه‌ی به‌رده‌وامی ئیسلامیه‌كانی كوردستان، به‌نده به‌م كولتوره سه‌پێنراوه‌وه. بۆیه هه‌موو ئه‌و شتانه به بڤه و نه‌گۆڕ داده‌نێن و، تا دوادڵۆپی خوێنیان شه‌ڕی له‌سه‌رده‌كه‌ن. ئیسلامیه‌كان ڕابه‌رانی فه‌تحی ئیسلامیيان موقه‌ده‌س كردوه‌و هه‌ر كه‌س ناویان به‌رێت یان ڕه‌خنه‌یان لێ بگرێت، به سوكایه‌تی به‌ئیسلام له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا له قورئاندا قودسیه‌ت ته‌نها بۆ خودایه. له‌ئیسلامدا هیچ كه‌سێك (معصوم) نیه، به خولهفاكانیشهوه.
چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه، به حیساب نیمچه سهربهخۆییهكمان هه‌یه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگا هه‌وڵنه‌دراوه كه ئه‌و برینانه ساڕ‌ێژ بكرێنه‌وه. لانی كه‌م درۆی ئه‌و سه‌ده‌ها ساڵه ره‌ت بكرێته‌وه. بۆ نمونه نوسینه‌وه‌ی زانستیانه‌ی سه‌رله‌نوێی مێژوی كوردستان، پێناسه‌كردنه‌وه‌ی ماهیه‌تی داگیركردنی ئیسلامی، كوردایه‌تی سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی، دوژمنایه‌تی جوله‌كه‌و زۆر شتی تر. تا ئێستاش، له خوتبهكاندا ناوی سهرلهشكران به درودی خوایان له‌سه‌ر بێت وه‌سف ده‌كه‌ن، له‌زانكۆكاندا داگیركردنی ئیسلامی به فه‌تح له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، بۆ نمونه بڕوانه، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی م.د احمد میرزا میرزا (أشهر قادة فتح كوردستان في العصر الإسلامي الأول / مجلة كلية العلوم الإسلامية / المجلد الثامن 2/15 2014 / أستاذ في كلية الشريعة جامعة صلاح الدين).
ئاین تائه‌وكاته موقه‌ده‌سه كه پرسێكی شه‌خسی بێت. كه ئایین تێكه‌ڵی سیاسه‌ت كرا، له‌و كاته‌وه ئاین بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وتی شه‌خسی به‌كارهات. ئیتر، له ئاین بوونی ده‌رده‌چێت و سیفه‌تی قودسیه‌تی نامێنێت. ئاین بۆ عیباده‌ته نه‌ك بۆ سیاسه‌ت. ئه‌وكات باس له‌سیاسه‌ت ده‌كرێت وسیاسه‌تیش خه‌تی سووری تیا نیه.
لێره‌وه ده‌ڵێم، كه‌سانێك كه له‌مێژودا تاوانی گه‌وره‌یان كردووه، با له‌ژێر ناوی ئایینیشدا بێت، هه‌ر تاوانبارن!.
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، له‌ژێر ناوی سوره‌تی ئه‌نفالدا ئه‌م میلله‌ته‌ی ئه‌نفال كرد. تاوانه‌كانی جه‌نگ به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵ كوژی، به‌پێی یاسای نیوده‌ڵه‌تی كۆن نابن. له‌وانه سوتاندنی جوله‌كه‌كان، قه‌تل وعامی ئه‌رمه‌نه‌كان و ئه‌نفالی كوردستان و هتد..
لێرەدا چەند زانیاریەكی كەم لەبارەی خالیدی كوڕی وەلید باسدەكەین. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌سحابه بووه، به‌ڵام مه‌عسوم نیه، موقه‌ده‌سیش نیه، هه‌ڵه‌ی زۆری كردوه. هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه ئیسلامیه‌كان ئه‌م كه‌سه تاوانی جینۆسایدی كردووه. بۆیه باسی ئه‌م كه‌سه ده‌كه‌ین، چونكه نه‌ك ته‌نها ئیسلامیه‌كانی كوردستان شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن، به‌ڵكو زیاتر له ١٤٠٠ ساڵه شۆفێنیستی عه‌ره‌بی كردوویه‌تی به‌سومبولی شه‌هامه‌ت وئازایاتی. شانازی كردن به ڕابهرێكی به‌م شێوه‌یه، ماهیه‌تی لایه‌نگرانی ده‌رده‌خات. وه‌ك تێبنیهكیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان به میراتگری ئاینی ئیسلام ده‌زانن، له‌م باسه‌دا باسی خالیدی كوڕی وه‌لیده، نه‌ك ئاینی ئیسلام، بۆیه پێویست ناكات به‌یت و بالۆره‌ی (ئه‌مه دژایه‌تی ئیسلامه) دووباره بكه‌نه‌وه.
ناوه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه (خالد بن الوليد بن المغيرة المخزومي القريشي، له‌ساڵی ٨ی هیجریدا بووه به‌ئیسلام، له ساڵی ٢١ هیجریدا مردووه). خالید یه‌كێك بووه له ئه‌سحابه‌كان ونازناوهكهشی "شمشێری خودا"یه. كه‌سێكه له مێژوودا‌و له ئێستاشدا جێگه‌ی شانازی و فه‌خری میلله‌تی عه‌ره‌بی موسوڵمان و شۆفینیستهكان بووه. به‌وه‌ی كه چۆن ئایینی ئیسلام و خیلافه‌ی پاراستوه‌و به زه‌بری شمشێره‌كه‌ی ئیسلامی بڵاوكردۆته‌وه. وه‌ك عه‌ره‌به‌كان ده‌ڵێن، زیاتر له سه‌د شه‌ڕدا كه كردویه‌تی، له‌یه‌ك شه‌ڕیشدا نه‌دۆڕاوه. خالید یه‌كێك بووله شاسواره‌كانی شه‌ڕه‌كانی زه‌كات یان (الردة)ی زه‌مانی ئه‌بوبه‌كر. چه‌ندین كتێب و فلیم و زنجیره درامای له‌سه‌ر ده‌ركراوه.
لێره‌دا به كورتی باسی ئه‌و كه‌سه ده‌كه‌ین و به‌پێی سه‌رچاوه ئیسلامیه باوه‌ڕپێكراوه‌كان. سه‌رچاوه‌كان كتێبه‌كانی خۆیانه، نه‌ك قسه‌ی عه‌لمانی و ڕۆژئاواییه‌كان. چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌و مێژووه هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه، ئه‌وكات ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م كه‌سه‌ی كه بووه به‌فه‌خری مێژووی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، ئه‌م كه‌سه تاوانبارێكی به‌كۆمه‌ڵ كوژه. ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك لاپه‌ڕه بگات به ده‌ستی دادگای نیوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كانی لاهای، ئه‌وا به‌پێی برگه‌ی تاوانه‌كانی جینۆساید قورسترین سزای ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر خالید‌و ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی داعش، به‌یه‌كه‌وه دادگایی بكرێن، ڕه‌نگه له‌چاو تاوانه‌كانی خالیددا، ئه‌وا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به‌كه‌فاله‌ت ئازاد بكرێت.
له‌سه‌رچاوه ئیسلامیه‌كاندا، وای ده‌گێڕنه‌وه، كه خالید كوڕی وه‌لید به‌پێی ڕێنماییه‌كانی خه‌لیفه ئه‌بو به‌كر سدیق هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه، كه له‌نامه‌یه‌كدا بۆ خالیدی نوسیوه. ده‌قی ئه‌و نامه‌یه له‌زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كاندا وه‌ك یه‌ك وایه. له نامه فه‌رمییه‌كه‌دا ئه‌بو به‌كر سدیق ده‌لێت: ده‌بێت داوا له‌هه‌موو هۆزه‌كان بكه‌یت كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئیسلام و زه‌كاتیش بده‌ن، ئه‌گر ڕازی بوون باشه. ئه‌گه‌ر ڕازی نه‌بوون ئه‌وا هه‌ركه‌سێكی یاخیبوو له‌م بڕیاره، ئه‌گه‌ر ده‌ستان كه‌وت به‌سوتاندن، به ئاگر بیانسوتێنن، ژن ومناڵه‌كانیان زهوتكهن و، پاره‌كانیشیان به‌رن ... هتد. (بڕوانه الطبري 3/ 250- 251، الردة للواقدي لا ٧١ و ٧٢). تاوانی ئه‌و هۆزانه ئه‌وه نه‌بووه كه دژایه‌تی ئیسلام بكه‌ن، یان په‌لاماری موسوڵمانان بده‌ن، ئه‌وان بڕوایان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ر هه‌بوه‌و، نوێژكهربوون مزگه‌وتیشیان هه‌بووه، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون زه‌كات بده‌ن به ئه‌بوبه‌كر.
چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌تاوانه‌كانی خالید كوڕی وه‌لید:
نوێژكهریشی سه‌رده‌بڕی
1. كوشتاری به‌كۆمه‌ڵی بنی جذیمه
به‌سه‌رهاتی ئه‌م كوشتاره زه‌مانی پێغه‌مبه‌ربوو، واتا پێش شه‌ڕه‌كانی زه‌كات بوو. بنی جزیمه خێلێك بون سه‌ر به كینانه، نیشته‌جێی ناوچه‌یه‌كی خواری مه‌ككه بوون. كاتێك پێغه‌مبه‌ر خالید ده‌نێرێت بۆ بنی جزیمه، بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌وازیان كات بۆ بوون به ئیسلام وه‌ك له‌و سه‌رچاوانه‌دا هاتووه. '' كه خالید ده‌گاته شوێنه‌كه، ئه‌و خێڵه ده‌لێن ئیمه بوین به ئیسلام، مزگهوتیشمان هه‌یه‌و نوێژیش ده‌كه‌ین.خالید ده‌لێت باشه بۆ چه‌كتان به‌ده‌سته‌وه‌یه؟ ده‌ڵێن دوژمندارین، ترساین نه‌وه‌ك ئێوه له دوژمنان بن. خالید ئه‌ڵی چه‌كه‌كانتان دانێن. هه‌موویان چه‌ك داده‌نێن یه‌كێكیان نه‌بێت، كه ده‌ڵی من چه‌ك دانانێم چونكه ئه‌وه خالیده، من ده‌زانم دوای چه‌ك دانان به‌دیل گرتنه، دوای ئه‌وه‌ش به‌دیلی سه‌ربڕینه''. بههر حال خێڵه‌كه چه‌ك به‌ویش داده‌نێن. ئه‌مجا خالید ده‌لێت بیانبه‌ستنه‌وه، هه‌مویان ده‌به‌ستنه‌وه‌و پاشان خالید دیله‌كانی به‌سه‌ر چه‌كداره‌كانی خۆیدا دابه‌ش كرد. به‌پێی فه‌رمانی خالید ئه‌بوایه هه‌ر رۆژێك، هه‌ر چه‌كدارێك دیلێك سه‌ربرێت، تا ته‌واو بون.( داعش به‌هه‌مان سیناریۆ دیله‌كان ده‌كوژێت، به‌وان ده‌ڵێن تیرۆریست به خالیدیش ده‌ڵێن درودی خوای له‌سه‌ر بێت). به‌م شێوه‌یه ئه‌و خێڵه یه‌ك یه‌ك سه‌رده‌بردرێن و له‌ناویان ده‌به‌ن. یه‌ك دوو كه‌سیان نه‌جاتیان ده‌بێت هه‌واڵه‌كه ده‌گه‌یه‌نن به پێغه‌مبه‌ر، له‌وێدایه كه، پێغه‌مبه‌ر ده‌ڵێت ( الهم ابرء اليك مما صنعه خالد ابن الوليد)، به‌ڵام هیچ سزایه‌كی تریان نه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خێڵێكی به دیلی به‌ده‌ستبه‌ستراوی سه‌ربڕی، خالید وه‌كو ئه‌میرێكی شهر به‌رده‌وام بوو.
سه‌رچاوه: (البداية والنهاية لابن كثير الجز‌ء 6 لا ٥٩٨ - ٥٩٩)، (المنتظم في تاريخ الأمم والملوك، ابن الجوزي 331/3) (تاريخ الطبري/الجز‌ء الثالث. ٢.٧ )
كوشتن به به‌ردو سوتاندن و فڕێدانه‌خواره‌وه
2. شه‌ڕی بوزاخه، كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی دیله‌كان به‌به‌ردو سوتاندن و له‌شاخ فرێدانهخوارهوه
له‌سه‌ره‌تای ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له‌سه‌ر زه‌كات بوو، به (حروب الردة) به‌ناوبانگه. دوای مردنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام خه‌ڵك نوێژ‌و ڕۆژوه‌كه‌یان پێ قبوڵ بوو به‌ڵام زه‌كاتیان نه‌ده‌دا. ناوچهیهیكی نزیكی مه‌ككه، كه‌ناوی (بوزاخه) بوو، سه‌ركرده‌ی ئه‌و خێڵه ناوی (طلیحه) بوو. پاش ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ملكهچكران به دانی زه‌كات و(طلیحه) ش كوژرا، ابوبكر سدیق له‌نامه‌یه‌كدا بۆ خالید داوای لێ ده‌كات كه ره‌حم به‌و موشریكانه نه‌كات كه ده‌ستیان له‌كوشتنی موسولماناندا هه‌بوو. بۆیه خالید، ماوه‌ی یه‌ك مانگ له‌و ناوچه‌یه ده‌مێنێته‌وه‌و، له‌و مانگه‌دا به‌رده‌وام خه‌ڵكی كوشتوه. ئه‌م تاوانباره داهێنانی له هونه‌ری كوشتندا كردوه. وه‌ك له‌و سهرچاویهدا هاتووه شێوه‌كانی كوشتنی كه‌سانی ئه‌م خێڵه زیاتر به‌سوتاندن بوه‌و هه‌روا خستنه نێوان دوو به‌ردی گه‌وره‌وه‌و هه‌روا بهفرێدانه خواره‌وه‌ی دیله‌كان له به‌رزایی شاخه‌كانه‌وه. داعشه‌كان چاویان له‌م سه‌له‌فه (سالیحه) تاوانباره‌یان كردوه بۆیه خه‌ڵك ده‌سوتێنن. له‌كتێبی تاریخ الاسلام ، به‌شی الخلفاء الراشدین، به‌شی ٣ لاپه‌ره ٣١ الذهبي ده‌ڵی كه خالید فه‌رمانی ده‌ركردووه به دروست كردنی شوێنی تایبه‌ت وه‌ك گه‌وڕ ( حظر)،ئاگری له‌ناودا كردۆته‌وه‌و دیله‌كانی فرێداوه‌ته ناوێوه.
سه‌رچاوه‌ی پێشوو، به‌شی ٩ لا ٥٤٥
زه‌وتكردنی ژنی خه‌ڵك
چێشت لێنان به‌سه‌ری مرۆڤ
3. چێشت لێنان به‌سه‌ری مرۆڤ، كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی دیله‌كانی ( بني تمیم)، و مالیك بن النویره زوهتكردنی ژنه جوانه‌كه‌ی!
مێژووی مرۆڤایه‌تی كه‌مجار دڕنده‌ی وه‌ك ئه‌م كه‌سه‌ی به خۆیه‌وه بینیوه. له‌كاتی شه‌ره‌كانی ( حروب الردة) خالد كوری وه‌لید له‌سه‌ر نه‌دانی زه‌كات كه‌سێك به‌ناوی مالیك بن النوهیره سه‌رده‌بڕێ وژنهكهی بۆ خۆی ده‌بات.دوای سه‌ربرینی مالیك، سه‌ره‌كه‌ی بۆ چێشت لێنان به‌كار دێنێت. ئه‌م چیرۆكه له چه‌ندین كتێبی ئیسلامی تردا هاتووه بۆ نمونه البدایه والنهایه لابن كثیر، كتێبی الردةی واقدي و طبري. خالید به یاوه‌ری ئهبوقتاده، له‌گه‌ڵ له‌شكره‌كه‌ی ده‌گه‌نه ناوچه‌ی به‌نی ته‌میم. مالیكی كوری نوه‌یره له ماله‌كه‌ی خۆیدا له‌گه‌ل ئامۆزاكانیدا ده‌بێت. سه‌ربازه‌كانی خالید ئه‌و خێڵه به دیل ده‌گرن و ده‌یانبه‌ن بۆ لای خالید.پیاوێكی پیر له‌و خێڵه به شیعره‌و به خالید ده‌لێت چۆن دهمانكوژی له‌كاتێكدا ئێمه ئیسلامین و نوێژ ده‌كه‌ن، ئه‌بو قتاده شایه‌تیان بۆ ده‌دات و ده‌لێت به‌ڵێ وایه ئه‌وان نوێژ كه‌رن. خالید ده‌لێت، ئێوه زه‌كات ناده‌ن، سوێند به‌خوا هه‌موتان سه‌رده‌بڕم ، دیاره ئهبوقتاده به‌و دڵ ڕه‌قیه‌ی خۆی پێی ناخۆش ده‌بێت. به‌ڵام خالید دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و خێڵه به‌دیل ده‌گرێت هه‌مویان سه‌رده‌بڕێت. پاشان مالیك و ژنه‌كه‌ی بانگ ده‌كات و وه‌ك له‌سه‌رچاوه‌كاندا هاتووه، ژنه‌كه‌ی مالیك زۆر جوان بووه، ناوی له‌یلا بوو. به‌هه‌مان شیوه مالیك ده‌پاڕێته‌وه ده‌لێ من موسولمانێكی نوێژكهرم چۆن ده‌مكوژی؟ به‌ڵام دیاربوو كه خالید وازی لێ ناهێنێت. پاشان مالیك سهیرێكێ ژنه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌لێ له‌به‌ر تۆ من ده‌كوژێ.
خالید كه‌دیاره ته‌ماحی له‌ژنه‌كه‌ی كردووه، هه‌ر له‌به‌رچاوی ژنه‌كی مالیكی مێردی سه‌رده‌بڕێ. دوای جیاكردنه‌وه‌ی سه‌ری مالیك له‌لاشه‌ی، خالید سه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دوو به‌ردی تردا داده‌نێ و ده‌یكات به سێ كوچكهیهك و مه‌نجه‌ڵێكی خواردنی له‌سه‌ر داده‌نێ و ئاگره‌كه‌ی ده‌كاته‌وه. ده‌ڵێن كه مالیك قژی زۆر پڕ‌و درێژبووه، بۆیه خواردنه‌كه‌ی خالید زوو پێگه‌شتووه.! وپاشان ژنه‌كه‌شی بۆ خۆی ده‌بات وهه‌ر هه‌مان شه‌و ئیغتیسابی ده‌كات.
وه‌ك عومه‌ری كوری خه‌تاب ده‌ڵێت خالید پیاوه‌كه‌ی كوشت و زیناشی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا كرد.
واته ئه‌و، خێڵێكی به‌سه‌ر بڕین جینۆساید كرد، بهكهلهسهری مێرده‌كه‌ی له‌یلا خواردنی لێناو، نانه‌كه‌ی خوارد و ته‌عه‌دای سێكسیشی له ژنه‌كه‌ى كرد.
سه‌رچاوه: (الردة ونبذة عن فتوحات العراق له نوسيني الواقدي ية. لا 103-108) ( البداية والنهاية لابن كثير بةشي ٩. لا ٤٦٢ئهم به‌سه‌رهاته، وه‌ك الواقدی ده‌لێت هه‌موو زاناكان دووپاتیان كردۆته‌وه)
رووباری خوێن
نزیكه‌ی 50 بۆ 70 هه‌زار دیلی سه‌ربڕی
4. شه‌ڕی (روباری خوێن) واقعه أُلَيس او نهر الدم . سه‌ربڕینی (٥٠ بۆ ٧٠ هه‌زار) دیل له چه‌ند رۆژێكدا
شه‌ڕی ئولهیس یان ڕوباری خوێن، یه‌كێكه له دڕنده‌ترین شیوه‌ی كوشتن. تاوانه‌كانی داعشی ئه‌مڕۆ هێشتا نه‌گه‌شتوه‌ته ئه‌م ئاسته. ئه‌م سه‌له‌فه سالیحه، به‌خوێنی دیلی سه‌ربڕاو روبار دروست ده‌كات. ساڵی ١٢ هیجری، خالید به‌ره‌و عیراق بهڕیدهكهوێت و له‌ناوچه‌یه‌ك به ناوی ئولهیس (كه له‌خواروی عیراقدایه له رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات) له‌گه‌ڵ له‌شكری فارس‌دا شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات، له‌سه‌ره‌تاوه له‌شكره‌كه‌ی خالید ده‌شكێت. بۆیه خالید دوعایه‌ك ده‌كات و ده‌لێ ( خودایه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنم پێ ببه‌خشی به‌سه‌ریاندا، سوێند ده‌خۆم كه له‌خوێنی سهربڕاوهكانیان رووبارێك بخهمهرێ).دوای شكانی له‌شكری فارسه‌كان، خالید بانگه‌وازی له‌شكره‌كه‌ی خۆی ده‌كات كه نه‌یانكوژن، به‌ڵكو دیلیان كه‌ن. له‌شكری فارس كه عه‌ره‌بیشیان تیا‌بوو، خۆیان ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌و نزیك ٥٠ بۆ ٧٠ هه‌زار كه‌س به‌دیلی ده‌گیرێن و له‌شوێنێكدا كۆده‌كرێنه‌وه. جۆگه‌له‌یه‌كی ئاو نزیك ئه‌و شوێنه ده‌بێت، خالید فه‌رمان ده‌رده‌كا كه سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه‌ی دابخه‌ن. ئه‌مجار فه‌رمان به له‌شكره‌كه‌ی ده‌كات كه‌ده‌ست بكه‌ن به‌سه‌ربرینی دیله‌كان و خوێنه‌كه‌یان بكه‌نه ناو ئه‌و جۆگه‌له‌یه‌وه، تا له جیاتی ئاو خوێنی پیا بڕوات. دیله‌كان پۆل پۆل ده‌به‌نه سهرئاوهكهو سه‌ریان ده‌بڕن، سێ شه‌و و سێ ڕۆژ به‌بێ وه‌ستان سه‌ربڕین به‌رده‌وام ده‌بێت. تا قه‌عقاع دێت بۆ لای خالید و ده‌لێ ئه‌گه‌ر هه‌موو به‌شه‌ری دونیاش سه‌ربڕی و خوێنه‌كه‌ی بكه‌یته ئه‌و جۆگه‌له‌یه‌وه ئه‌وا هه‌ر نابێت به‌رووبار چونكه خوێن زوو ده‌مه‌یێ. بۆیه، خالید دوای سه‌ربڕینی هه‌موو دیله‌كان بۆ ئه‌وه‌ی (سوێنهكهی نه‌كه‌وێت)!!، سه‌رچاوه‌ی جۆگه‌له‌كه به‌رده‌داته‌وه‌و، روباره‌كه سوور ده‌بێت، بۆیه له مێژووی پڕ له شانازی سه‌له‌فیه‌كاندا ئه‌م شه‌ڕه پێی ده‌گوترێت شه‌ڕی رووباری خوێن.
ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه هاوكاری فارسه‌كانیان ده‌كرد، هه‌ندێكیان خه‌ڵكی ناوچه‌یه‌ك بوون پێی ده‌وترا (امغیشیا ). هه‌ر كه‌شه‌ڕه‌كه ته‌واو بوو خالید و له‌شكره‌كه‌ی هێڕش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه. خه‌ڵكه‌كه ده‌یانزانی كه خالید به‌ڕێوه‌یه بۆ لایان، له ترسا ڕاده‌كه‌ن. خالید و لهشكرهكی دوای تاڵانی و فهرهودكرن، هه‌رچی ماڵی ئه‌و دێیه هه‌یه وێران ده‌كه‌ن. خالید‌و له‌شكره‌كه‌ی زۆر خۆشحاڵ ده‌بن جونكه فهرهودیهكی زۆریان به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ ناردنی ههواڵهكدا، یه‌ك پێنجی ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌نێرن بۆ خه‌لیفه ئه‌بوبه‌كر. به‌گه‌شتنی هه‌واڵی ئه‌م كوشت و بڕو ده‌ستكه‌وتی ئه‌م شه‌ڕه، ئه‌بوبكر خوتبه‌یه‌كی به‌ناوبانگی دا بۆ قوره‌یشیه‌كان، له وه‌سفی خالید دا وتی: (ئه‌وه شێره‌كه‌ی عه‌ره‌ب به‌سه‌ر شێره‌كه‌ی فارس‌دا سه‌ركه‌وت، هیچ دایكێك تا ئێستا كوڕی وه‌ك خالیدی نه‌هێناوه!)
5. خالید سه‌بی ٤٠ كوڕی گه‌نج ده‌كات: سه‌رچاوه (خبر عين التمر، المنتظم في تاريخ الأمم والملوك لابن الجوزي 106/4)
له‌م شه‌ڕه‌دا كه به‌ناوی (عین التمر) ناسراوه، له رۆژئاوای ئه‌نباردا رویدا، دوای شه‌ڕێكی قورس، له‌شكری موسوڵمانان، قه‌ڵای دوژمنان تێك ده‌شكێنن وئهوكهسانهی له‌قه‌ڵاكه‌دا هه‌موو سه‌ربڕان. پاشان له‌ناو قه‌ڵاكه‌دا ، له ژوورێكدا ٤٠ كوڕی گه‌نج حه‌شار درابوون، كه قوتابیانی قوتابخانه‌ی ئینجیل خوێندن بوون. خالید وه‌ك عه‌بد ده‌یانگرێ وه‌ك غه‌نیمه دابه‌شیان ده‌كات به‌سه‌ر پیاوه ئازاكانی نێو له‌شكره‌كه‌ی. ئه‌وانیش به‌شێكیان بۆ خزهمتكاری بۆخۆیان ههڵگرتو، به‌شه‌كه‌ی تریشیان هه‌ڵگرت بۆ فرۆشتنیان له‌بازاری كڕین و فرۆشتنی غولامان له نێوشارهكان.!
سه‌رچاوه‌كان: تاريخ الطبري الجز‌ء الثالث 6/4، 6/5. (البداية والنهاية لابن كثير به‌شی ٩)
خالیدی كوڕی وه‌لید و دادگای لاهای
ئه‌وه‌ی لێره‌دا باسكرا، به‌شێكه له مێژوی ئه‌م ئه‌سحابه‌یه، به‌شێكن له‌و چیرۆكانه‌ی كه له‌سه‌رچاوه ئیسلامیه‌كاندا له‌سه‌ر خالید باس ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر وه‌ك ئینسانێكی ئازاد، ڕۆشنگه‌ر سه‌یری هه‌ڵس وكه‌وتی خالید كوری وه‌لید بكه‌ین ئه‌وا، نا‌توانیت ناوێكی تری لێ بنێیت غه‌یری ئه‌وه‌ی كه تاوانبارێكی جه‌نگ و جینۆسایدكهر. ئه‌گه‌ر دۆسیه‌كه‌ی، به پێی یاساكانی دادگای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی لاهای، تاو‌و تۆ بكرێت هه‌ر به‌و شێوه‌یه سه‌یر ده‌كرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر عه‌قڵت وه‌لا بنێیت و گیرۆده‌ی فه‌توای عه‌ره‌به شۆفینیستهكان بیت، ئه‌وا ڕه‌تی ده‌كه‌یته‌وه‌و به دوای پینه‌كردن و ته‌بریر هێنانه‌وه ده‌كه‌ویت. ئه‌وه‌نده‌ی بیر له دیفاع كردن له‌م كه‌سه ده‌كه‌یته‌وه، ئه‌وه‌نده بیر له‌و هه‌زاره‌ها كه‌سه ناكه‌یته‌وه كه خالیدی كوری وه‌لید كوشتوونی.