سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

مەلایەك لەسلێمانییەوە: منداڵەكانتان فێری جیهادو چەك بكەن!

3 رۆژ پێش ئێستا


وەك هەمیشە و لە یەكێك لە وتارەكانیدا، مەلا "هەڵۆ حەمەڕەشید" باس لە توندوتیژیی دەكات و داوادەكات منداڵان لەسەر بەكارهێنانی چەكی سوك و قورس و ئامێرە برینداركەرەكان ڕابهێنرێن و پەروەردەبكرێن، تاكو ببنە جیهادیی و بە وتەی ئەو "ترسنۆك" دەرنەچن!

ئەم مەلایە لەبەر ئەوەی پسپۆڕ نیە لەو بوارەدا كە قسەی تێدا دەكات، لەبیری كردووە منداڵ دەبێت ژیانی منداڵانەی خۆی بەسەربەرێت و بەهەمو شێوەیەك دووربێت لەو كاروبارانەی پەیوەندیی بە ئەو تەمەنەوە نیە، بەتایبەت چەك و ئامرازە توندوتیژەكان.

ئەم وتارەی ئەو مەلایە لەكاتێكدایە كە پێشتریش وتاری پڕ لە توندوتیژی زۆر داوەو لێپێچینەوەی بەرامبەر نەكراوە.

مەلا هەڵۆ، نە خۆی، نە منداڵەكانی خۆی، لەسەر ئەو جۆرە چەكانە ڕانەهێنراون و تاكو ئێستاش نەبونەتە جیهادیی بە كردار.

لە ماوەی ڕابردووشدا، ژمارەیەك ئەندامی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام "داعش"، لە كوردستان دەستگیركران، كە لە دانپێدانانەكانیاندا باسیان لە كاریگەریی ئەو وتارە پڕ لەتوندوتیژییانەی مەلا كوردەكان كردبوو لەسەریان و ڕایانگەیاند كە بەشێكیان بەهۆی ئەو وتارانەوە پەیوەندییان بە ڕیزەكانی ئەو ڕێكخراوە ئیسلامییە تیرۆریستییەوە كردووە.
 
بەشێك لە مەلاكان پیشەیان ئەوەیە، بۆ ناو و ناوبانگی زیاتر، خەڵكی سادە و ساكار هان دەدەن و خۆیشیان خۆشترین و بێ كێشەترین ژیان بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵیان هەڵدەبژێرن، بەشێك لەوانەش لەگەڵ بەرژەوەندییەكاندا دواتر بیروبۆچونیان دەگۆڕێت و كرداری پێچەوانەی وتە و وتارەكانی خۆیان دەكەن!.

مەلا هەڵۆ حەمەڕەشید، یەكێكە لە وتاربێژەكانی شاری سلێمانی "پایتەختی ڕۆشنبیری"، و گرنگییەكی زۆر بە سۆشیال میدیاكان دەدات، بە وتارە پڕ لە توندوتیژەكانی ناسراوە و لە زۆر وتاردا هانی گەنجان و گوێگرەكانی دەدات بۆ توندوتیژی و دواكەوتوویی و دژی پێكەوەژیان و ئازادییە كەسییەكان پەیامەكانی بڵاودەكاتەوە.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.