حەمە سەعید حەسەن
ئه‌لبێرت ئه‌ینشتاین، چونكه زانایه‌كی ڕاسته‌قینه بوو، خه‌وی به ده‌سه‌ڵاته‌وه نه‌ده‌بینی، ئه‌وه نه‌بوو كردیان به سه‌رۆكی ئیسرائیل و نه‌یكرد؟ ئه‌و بڕوای به‌وه نه‌بوو، جوو گه‌لێكه هه‌ڵبژارده‌ی خودا، بۆیه ده‌یگوت: (جوو هیچی له گه‌لانی دیكه زیاتر نییه.) ئه‌وی بڕوای ته‌واوی به ئایین هه‌بێت، پێویسته بڕوای به (غه‌یب)یش هه‌بێت، چونكه هیچی هاوبه‌ش له نێوان زانست و غه‌یبدا نییه، چاكتر وایه، پیاوانی ئایین، چی زووتره پاشناوی (زانا) له خۆیان بكه‌نه‌وه و واز له‌و هه‌وڵه‌یش بهێنن كه به هیوان، ببنه ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌روو ده‌وڵه‌ته‌وه، ئاخر كوردستان، هه‌رێمێكه تێیدا هاووڵاتییان به چاوپۆشین له‌وه‌ی سه‌ر به كام ئایینن، هه‌مان مافیان هه‌یه و یاسا به هه‌مان چاو سه‌یری گوتارخوێنێك و نووسه‌رێك، یان پێشنوێژكارێك و كرێكارێك ده‌كات. مه‌لایان توێژێكن لە كۆمه‌ڵ، كه‌سانی پیرۆز نین و ئه‌گه‌ری ئه‌وه بەهێزه به هه‌ڵه‌دا بچن، بۆیه با پێیان وا نه‌بێت، هه‌میشه ڕاستی له‌كن وانه.
به‌و هیوایه‌ی ڕۆژێك دابێت، مه‌لایان (له ده‌شته‌كانه‌وه، فێری كرانه‌وه و له چیاكانه‌وه، فێری به گژ داگیركاراندا چوونه‌وه ببن) و واز له‌و به‌شه‌ی كولتووریان بهێنن كه له نواندنی زه‌بروزه‌نگدا خەست دەبێتەوە، ئیدی بۆ سه‌ر جه‌سته بێت یان ده‌روون. با مەلایان (ئایینی خۆتان بۆ خۆتان و ئایینی خۆم بۆ خۆم،)(١) یان (زۆره‌ملێ له ئاییندا نییه،)(٢) ڕه‌چاو بكه‌ن، ئاخر كولتووری ته‌نیا خۆ به ڕاست زانین و ئه‌م و ئه‌و به گومڕا نێوزه‌دكردن و هه‌ڕه‌شه به‌خشینه‌وه، له‌مێژه ئێكسپایه‌ر بووه و به‌درێژایی مێژوویش توندڕه‌وان له كۆتاییدا هه‌ر دۆڕاو بوون.
ئه‌وه خودا خۆیه‌تی بڕیار ده‌دات، (كێ ده‌خاته سه‌ر رێی راست)(٣) و (خه‌ڵكی ئازادن بڕوا ده‌هێنن، یان نا،)(٤) بۆیه با كه‌س خۆی به نوێنه‌ری خودا نه‌زانێت. ئینسان ئازاده سه‌ر به كام كولتوور دەبێت، به‌ڵام به مه‌رجێك ئه‌و كولتووره مافی كه‌سانی دیكه پێشێل نه‌كات. كه ئایینێك دینی ده‌وڵه‌ت بوو، كه شه‌ریعه‌تێك سه‌رچاوه‌ی یاسادانان بوو، ئیدی با باس له دیموکراتی و یەکسانی نه‌كه‌ین و چاوه‌ڕێی سنووربه‌زاندن و هه‌ژموونی ئه‌و حیزبانه‌یش ببین كه له سه‌ر بناغه‌ی ئایینی ده‌وڵه‌ت ڕۆ ده‌نرێن. ئه‌گه‌ر پێمان وابوو، شتێك هه‌یه له‌سه‌روو ڕه‌خنه‌وه، ئیدی با باسی سیڤیلسالاری نه‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر هه‌وڵمان دا به تۆقاندن كه‌سانێك له بیروڕای خۆیان پاشگه‌ز بكه‌ینه‌وه، ئیدی ئه‌وه كۆمیدیای ڕه‌شە، ئه‌گه‌ر باس له هه‌بوونی ئازادیی بیروڕا ده‌ربڕین بكه‌ین.
(١) لكم دينكم ولي دين.
(٢) لا اكراه في الدين.
(٣) الله يهدي من يشا‌ء.
(٣) من شا‌ء فليؤمن ومن شا‌ء فليكفر.

لینكی فەیسبوك