پەرستەگەیەكی تایبەتی زەردەشتییەكان كە لەئێرانەو مێژوەكەی بۆ سەدەی پێنجەمی پێش زاین دەگەڕێتەوە، لەئێستادا بەیەكێك لەگرنگترین شوێنەوارە دێرین و مێژوییەكان دادەنرێت لەهەمو جیهاندا.
بەگوێرەی سەرچاوەكان شوێنەوارێكی زەردەشتییەكان كەدەكەوێتە باكوری خۆرئاوای ناوچەی پرسپۆلیس لەئێران، بەشوێنی زەردەشت پێغەمبەری كورد دادەنرێت و پێشی دەوترێت كەعبەی زەردەشتی و مێژوەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی پێنجەمی پێش زاین و لەئێستاشدای بەیەكێك لەشوێنەوارە مێژویی و دێرینە گرنگەكان دادەنرێت لەهەمو جیهاندا.
بینای ئەو پەرستگایە بەجۆرێك بەردی تایبەت دروستكراوەو بەمادەیەكی هاوشێوەی ئاسنیش دیوارەكانی داپۆشراون، بیناكە لەشێوەی چوار گۆشە دروستكراوەو هەر لایەكی حەوت مەترو 25 سانتیمەتر پانەو بەرزییكەشی 12 مەترو 50 سانتیمەترەو كۆی بیناكەش لەسەر بناغەیەك دروستكراوە كەزۆر تۆكمەو بەهێزەو مەترێك و 50 سانتیمەتریش بەرزە.