سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

فێمێنيزمى ڕۆشنگەريى: خاتوو هێرۆ مۆركی خۆی لە زۆر رووداوی گرنگ و پێشكەوتنی گەلەكەمان داوە

12/06/2021


 

بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، یەكێك لەداكۆكیكارە سەرسەختەكانی مافی ژنان لەكوردستان، فێمێنیزمی ڕۆشنگەریی پیرۆزبایینامەیەكی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە:

هێرۆخان لە تێكۆشانی گەلی كورد و بەتایبەت لە شۆڕشی نوێدا خاوەن ڕۆڵ و كاریگەرییەكی گرنگە، هەر لەسەرەتای شۆڕشەوە شانبەشانی هێزەكانی پێشمەرگە خەباتی كردووە، هەروەها لە خەباتی كولتوری و رۆشنگەری و میدیاییدا و كاركردن بۆ منداڵانی كوردستان و كەمدەرامەتان، وەك ژنێكی كاریگەر رۆڵی گێڕاوە.

خاتوو هێرۆ لە شۆڕشی نوێی گەلەكەماندا مۆركی خۆی لە زۆر رووداوی گرنگ و پێشكەوتنی گەلەكەمان بەسەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بەڕێز مام جەلال داوە. هەروەها وەكو هاوڕێ و هاوژینێكی وەفادار بۆ مام جەلال لە هەموو بەربەست و ناخۆشییەكاندا هاوكارو هاوپشت بووە و كۆڵنەدەربووە. ژیانی پێشمەرگایەتی و شۆڕشگێڕیی لە كەسایەتی خۆیدا بەرجەستە كردووە. 

 

هەروەها هاتووە: هێرۆخان توانیویەتی وەك ژنێك كاریگەری لەسەر گۆڕانكارییەكان و سیاسەت هەبێت، بەتایبەت دوای نەخۆشكەوتنی مام جەلال زۆر هەوڵیداوە رێبازی مام جەلال لە كوردستان و ناو یەكێتییدا بەردەوامی هەبێت.

 

لەكۆتایی بەياننامەكەدا فێمێنیزمی ڕۆشنگەریی جارێكی تر پیرۆزبایی یادی لەدایكبوون لە هێرۆخان دەكات و هیوای تەندروستی باش و تەمەندرێژیی بۆدەخوازێت.

 

دەقی بەیاننامەكە:

 

 

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.