سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

فێمێنیزمی رۆشنگەری، دەیەوێت هێزی هاوبەشی ژنان دروستبکات

14/06/2021


بە مەبەستی خۆئامادەکردن بۆ چوارەمین کۆنفرانسی فێمینیزمی رۆشنگەری، ئەمڕۆ دوو شەممە لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر،  فێمینیزمی رۆشنگەری كۆبونەوەیەكی تایبەت بە ژنان رێكدەخات لەپێناو لە نزیكەوە ئاشنابوون و دروستكردنی هێزی هاوبەشی ژنان بۆ كاروچالاكیەكانی لە داهاتوودا.

 

لەو چوارچێوەیەدا فێمینیزمی رۆشنگەری، داوا لە ژنانی چالاک دەکات لەو کۆبونەوەیەدا ئامادەییان هەبێت و رایدەگەیەنێت:  خستنەڕووی سەرنج و پێشنیاز و رەخنەکانتان، گرنگی و بایەخی خۆی هەیە بۆ دۆزی ژنان لە کوردستان و هاوکات دەبێتە مایەی بەرەوپێشچونی بزوتنەوەی فێمینیزمی رۆشنگەری.






نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.