سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

فێمێنیزمی ڕۆشنگەری پشتیوانی فێمێنیستەكانی توركیا دەكات

03/07/2021


لەبڵاوكراوەیەكدا كە ئەمڕۆ بڵاویكردووەتەوە، ناوەندی ڕابەرایەتی فێمێنیزمی ڕۆشنگەری پشتیوانی هەڵوێستی ژنانی فێمێنیستی توركیا دەكات، دژ بە بڕیارێكی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە كە بڕیاریداوە توركیا لە پەیماننامەی ئیستەنبوڵ تایبەت بە پاراستنی مافەكانی ژنان بكشێتەوە.

دەقی بڵاوكراوەكە
فێمێنیزمی رۆشنگەری پشتگیری لە هەڵوێستی ژنانی فێمێنستی وڵاتی توركیا دەكات دژی بڕیاری سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە بە كشانەوەیان لە پەیماننامەی ئیستەنبووڵ.
سیستەمی سیاسی توركیا لە سیستەمی سیاسی سیكۆلارەوە بۆ سیستەمێكی  ئیسلامی سیاسی فاشیست دەچێت، بۆ جێبەجێكردنی ئەم سیستەمەش پێویستەكات مافی ژنان، كەمە نەتەوەیەتیەكان و ئازادی رۆژنامە نووسی لە توركیا نەمێنێت لەم چوارچێوەیەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا، لە رێگەی گۆرانی سیاسی و كۆمەڵایەتییەوە هەوڵدەدات هەموو هاوڵاتییەكی توركیا بكات بە هاوڵاتیەكی توركی " سوننەی موحافزكار" ی نەتەوە پەرست بێگومان ئەم سیستەمەش دژە ژنە و ئاشكرایە هەتا ژن كۆتوبەند نەكرێت ناتوانێت ئامانجەكانی بەدەست بهێنێت. هەربۆیەش سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە بڕیاری داوە لە" یەكی تەمووزەوە كشانەوەمان لە پەیماننامەی ئیستەنبووڵ رادەگەیەنین" ئەمە لە كاتێكدایە لە مافە بنەرەتیەكانی ئەو وڵاتەدا بە پێی یاسا مافی ژنان تا ئاستێكی باش پارێزراو بووە بەڵام ئەم هەولانەی سەرۆككۆماریی ئەو وڵاتە جێگەی قبوڵ نییەوە ژنانی فێمێنست لە دژی هەڵوێست وەردەگرن. فێمێنزمی رۆشنگەری هاو هەڵوێست و دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ ژنانی فێمێنست لە وڵاتی توركیاو ژنان لە هەر جێیەكی جیهاندا دژ بە دەسەڵاتی پیاوسالاری و پەراوێزخستنی ژنان هەڵوێست وەربگرن.

ناوەندی ڕابەرایەتی فێمێنیزمی ڕۆشنگەری
٣/٧/٢٠٢١

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.