تەوەرەکانی شەشەمین کۆنفرانسی دابڕان و چوارەمین کۆنفرانسی فێمێنیزمی ڕۆشنگەری
دابڕان
و فێمێنزمی ڕۆشنگەریی؛ وەک دوو سەکۆی ئازاد، پرسە گرنگ و هەنوکەییەکانی گۆڕەپانی
کوردستان، لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتیدا، دەکەنە بابەتی لێکۆڵینەوەی زانستی.
کۆنفڕانسی شەشەمی دابڕان و چوارەمی فێمێنزمی ڕۆشنگەریی؛
گرنگیی بە لێکۆڵینەوەی لێکۆڵەرانی بیانی و کوردستانی دەدەن، ئەم کۆنفڕانسە زیاتر
گرنگی بە لێکۆڵەری کوردی بەشەکانی کوردستان دەدات و دەیەوێت ببێتە دوانگەیەک بۆ
کۆکردنەوەی زۆرینەترین لێکۆڵەری کورد، تا خۆیان، لەناوەوەی ئاریشەکانەوە، لەو
پرسانە بکۆڵنەوە کە لە تەوەرکاندا دیاریکراون. لە هەمان کاتیشدا بە گرنگییەوە لە
لێکۆڵەری بیانی دەڕوانێت و بەشداریی ئەوانیش پشتگوێ ناخات.
ئامانجەکانی
کۆنفڕانس
پرسەکانی ئاین، ژن،
شەڕو ئاشتی، زانست، زمان، نەتەوە بۆ کورد پرسی گرنگن و لەم قۆناغە هەستیار و
ڕاگوزەرەدا دەبێت تێڕوانینی ستراتیژیانەمان بۆیان هەبێت، چونکە ئەم ئاریشانە پرسگەلێکن
ڕاستەوخۆ وابەستەن بە کێشە هەرە گرنگەکانی کوردەوە. ئامانجی سەرکیی کۆنفڕانس
بەشداریکرنی لێکۆڵەری کورد و بیانییە لەم پرسە ستراتیژیانە تا بتوانین بەرچاوڕونیی
ئایندەیی و نەخشەی ستراتیژیمان بۆ ئەم پرسانە هەبێت.
یەکەم: تەوەرە
گشتییەکان
1- کوردەواری و ڕۆشنگەریی:
- هۆکارەکانی دواکەوتنی
کوردەواری لەبواری ڕۆشنگەرییدا،
- میکانیزمەکانی ڕۆشنگەربوونی
تاکی کورد، ئاستەنگەکان.
2- زمان، ناسیۆنالیزم، ئاین:
- ئاین و زمان،
- چۆن لەناو ئاینی ئیسلامدا
لە ناسیۆنالیزمی عەرەبی ڕزگاردەبین؟
- بەراوردی فۆڕمی
ئاینداریی کورد و گەلانی موسڵمان،
- خوێندنەوەی
ڕەمزیی و ئەفسانەیی بۆ ئاین.
3- چۆن زانستیانە لە ئاین بڕوانین(کۆمەڵناسیی ئاین، دەرونناسیی ئاین، ئەنسرۆپۆلۆژیای ئاین).
4- بونیاتنانی ئاشتی و پێکەوەژیان:
شەڕو ئاشتی، توندوتیژی و ناتوندوتیژی،
پێکەوەژیانی ئاینەکان ململانێی ئاین و ئاینزاکان(ئێراق وەک نمونە).
5- ئاین لە سەردەمی تەکنەلۆژیای نوێی میدیاییدا.
6- هەڵکشان و پوکانەوەی سەلەفیزمی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستاندا.
7- پەروەردە و فەلسەفەی پەروەردە:
پەروەردە و ڕۆشنگەریی،
سیاسەتی پەروەردەیی و پەروەردەی سیاسی،
پێداچونەوە بە پرۆگرامەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان.
دووەم: تەوەری
زانستی سروشتیی
- جیاکردنەوەی کایە
سەرەکییەکانی مەعەریفە، ئاین، فەلسەفە، زانست، هونەر،
- ئاین و ڕیشەکانی زانست،
- شوێن و ئاین(پیرۆزیی و ئەفسانەیی شوێن لە
ئایندا)،
- کات و ئاین(پیرۆزیی
و ئەفسانەیی کات لە ئایندا)،
- ئایندەی ئاین و بەرەوپێشچونی زانست.
تەوەرەکانی
فێمێنیزمی رۆشنگەریی
یەکەم: بەشداریی ژن
لە کایەی سیاسی و حوکمڕانیدا.
دووەم: فێمێنیزمی
نیو لیبڕاڵ لە کوردستاندا.
سێیەم: ژن و هونەر
- روانگەی فێمێنیزم
لە هونەردا.
- کاریگەریی هونەر
لە پەروەردەی فێمێنیستی لە کوردستاندا.
چوارەم: ژن و میدیا
- رۆڵ و پێگەی ژن
لە داڕشتن و جێبەجێکردنی سیاسەتی میدیایدا.
- وێناکردنی ژن لە
میدیای کوردیدا.
- روڵی میدیا لە
پەروەردەی فێمێنیستی لە کوردستاندا.
پێنجەم: رۆڵی
پەروەردە لە هۆشیاریی خێزاندا.
- پەروەردەی خێزانی
و بە ئاگاهاتنەوەی ژن لە سیستمی پیاو سالاریدا.
- سیستمی پەروەردەو
کاریگەریی لەسەر ژن.
شەشەم: پرسی
ناسنامەی ژن.
حەوتەم: گێڕانەوەی
ئەزموونەکانی ژنان وەک رێچارەیەک بۆ دەربازبوون لە چەوسانەوە.
هەشتەم: ژن و ئاین
- خوێندنەوەی ژن بۆ
ئاین.
- ئاین و جیاکاریی
جێندەری.
ڕێنمایی
وەرگرتنی توێژینەوەکان:
.1 دهبێ توێژینهوهکه نوێ بێت
و پێشتر بڵاونهکرابێتهوه.
.2 له توێژینهکهدا پێویسته ڕهچاوی
شێوه نوسینی زانستییانه بکرێت که پێکدێت له پێشهکی و ئامانجی توێژینهوه و دهبێت
کورت بێت و له سهرهتای توێژینهوهکهدا بنوسرێت.
.3 توێژینهوهکه لهسهر کاغهزی (A4) چاپ بکرێت و به
قــەبــــارەی (14) و به کیبۆردی (Unicode) بهکاربهێنرێت وههمان کیبۆرد بۆ پهراوێزهکان بهکاربهێنرێت
به قەبارەی (12) و لهههموو لاپهڕهیهکدا به ژماره (1) دهست پێبکاتهوه،
توێژینەوەکە لە ١٠٠٠٠هەزار وشە زیاتر نەبێت.
.4 پێویسته
پوختهی توێژینهوه به دووان له زمانهکانی (کوردی و عهرهبی و ئینگلیزی)
بنوسرێت، ئهگهر به زمانی سێیهم لهو سیانه یان ههر زمانێکی تر توێژینهوهکه
نوسرابوو.
.5 لیستی سهرچاوه
و پهراوێزهکان به شێوەیەکی زانستیانە بنوسرێن .
.6 خاوهنی توێژینهوه خۆی بهرپرسیاره
له ناوهڕۆکی توێژینهوهکه و لایهنی زمانهوانیی و ڕێنوسکردن و ههڵهبڕی
گرنگیی پێبدات.
.7 توێژینهوهی
پهسهندکراو دهبێت به موڵکی پلاتفۆڕمی دابڕان و کۆی توێژینەوەکان لە کتێبێکدا
چاپدەکرێن و لە ڕۆژانی کۆنفڕانسدا بەردەست دەبن.
8 . ڕیزبهندی بڵاوکردنهوهی توێژینهوهکان به پێی زمانی توێژینهوهکه
و ناوی توێژهر دهبێت.
تێبینی:
توێژینەوەكان لە لایەن لیژنەی پسپۆڕەوە ھەڵدەسەنگێندرێن و دواتر بڕیاری بەشداریكردن
یان ڕەتكردنەوەی دەدرێت.
کاتە
گرنگەکانی کۆنفڕانس
(2021-9-1 دوایین کاتە بۆ وەرگرتنی کۆی توێژینەوەکە).
(2021-9-10 دوایین کاتە بۆ ئاگادارکردنەوەی توێژەران بۆ پەسندکردن یان نەکردنی توێژینەوەکانیان).
( ڕۆژانی کۆنفڕانسە)........
شوێنی
کۆنفڕانس
ئێراق،
هەرێمی کوردستان، سلێمانی
پەیوەندییکردن
ئیمایلی
کۆنفڕانس:
ئیمەیڵ:
[email protected]
[email protected]