سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

بەكورتی: بەراوردێكی ئاينی هندۆسەكان و ئيبراهيمييەكان

14/07/2021



لە کتێبی پیرۆزی هندۆسیەکان (ڤیدا) دا، ئەم ناوانە هاتوون براهما (ئیبراهیم)، سارا سواتی (سارا)، هاکرا (هاجەر)، ئیشاکۆ (ئیسحاق)، هەروەها ئیشماهال (ئیسماعیل)، هەمو ئەمانە زیاتر لە پێش 35 سەدە ناویان هاتوە لەو کتێبەدا، لەکاتێکا دەزانرێ کتێبی پیرۆزی (ڤیدا)ى هندوسیەکان نوسراوەتەوە لەنێوان 1000 بۆ 3000 ساڵ لەمەوبەر، بەواتای ئەم چیرۆکە دەگەڕێتەوە بۆ 4500 ساڵ پێش زاین،
ئەمەش ئەوە دەگەيەنێت كە بەر لە ئاينە ئاسمانييەكان ئەم بابەتە هەبووە!.

هەندێ لە لێکۆڵینەوەكان ئەوە دەسەلمێنن کە سەرچاوەو بنەڕەتی هەمو ئاینەکان لەخاکی هندستانەوە پەیدابوە، هەندێک لێکوڵینەوەش دەڵێن کە سۆمەریەکانى نيشتەجێى خاكى ميزۆپۆتاميا لەناوچەكانى هندستانەوە هاتونەتە ئەم ناوچەیە، هۆکاری هاتنیشيان دەگەڕێتەوە بۆ دروستبوونی بارودۆخێکی نالەبار و کارەساتی لافاو کە لەسەر روباری سندی هندی رویداوە، كە ئەوەش ناوچەيەکی گرنگی شارستانیەتی هندۆسەکان بوو، لە شارستانیەتی هندۆسیەکاندا، بەوهۆیەوە زۆرێک لە دانیشتوانی ناوچە هندۆسیەکان کۆچیانکرد بۆ دوو ناوچە یەکەمیان بەڕوی ڕۆژهەڵاتدا لە ئێستادا قۆڵاییەکانی هند دەگرێتەوە ، دووهەمیشیان بەڕوی ڕۆژئاوادا کە ناوچەکانی میزوپۆتامیا و ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەوە کە ئێستای وڵاتی عیراقە.

ئەم كۆچەش بەسەرکردایەتی یەکێک لە ڕابەرانی ئاینی هندۆسی بو کە ناوی (براهمان) بو، ئەوان خەڵکی کاستای سەروو بوون لەناو ئاینی هندۆسیدا، لەو کەسانەن کە نوێنەرایەتی دەسەڵاتی خواوەندی هندۆسیەکانی دەکرد، ناوەکەش (براهما) لە زمانی سانسکریتی هندیەوە هاتوە.
دوای جێگیربونیان لەناوچەی عیراق، هەستان بە پەیڕەوکردنی نەریت و سروت و بیروباوەڕە ئاینیيەکانیان کە لە دۆڵی سندی هندەوە هێنابویان لەگەڵ خۆیان، هەروەها شارستانیەتی خۆیان گواستەوە بۆ ناوچە نوێكانيان.

‏هەرکەسێک قوڵبێتەوە لە لێکۆڵینەوە لە ڕەگوڕیشەی ئاینی هندۆسی، دەبینێت لێکچونێکی زۆر هەیە لە نێوان (براهما)ی هندۆسی و (ئیبراهیمی) تەوراتی کە هەرسێ ئاینە ئیبراهیمیيەکە سەرچاوەیان لێوەرگرتوە، ‏لەکاتێکدا ژنەکەی پێغەمبەر ئیبراهیم ناوی (سـارای یان سـارا) بوە، هەروەها کەنیزەکێکی لەگەڵدابوە ناوی (هاجەر یان هاگار) بوە لەهەمان کاتدا خێزانی خواوەند براهمای هندۆسی ناوی (سارا سواتـی) بوە، هەروەها کەنیزەکەکەی ناوی (هاكرا یان غاگـار) بووە.

هەروەها پێغەمبەر ئیبراهیم دوو کوڕی هەبوە ناویان (ئیسماعیل و ئیسحاق) بوە، کوڕەکانی خواوەندی هندۆسەکان (براهما) ناویان (ئیشماهال و ئیشاکۆ) بوە، ‏ئیشماهال ناوێکی دوو بڕگەییە (ئیش بەواتای شیڤا، ماهال بەواتای مەزن) بەواتای (شیڤا)ی مەزن، (ئيشاكـو) (ئیسحاق یان ئيزاك یان يشاك) بەواتی برادەر یان برای (شیڤا).

‏ئاشکرایە هندۆسەکان شوێنکەوتوی خواوەند (شیڤا)ـن، هەروەها ئاینی هندۆسی لە ناوچە ڕەسەنەکەی خۆیان پەرستگايەکیان هەبو بەناوی (كابا-ليشواران Kaba-lishwaran)، لە نیشتمانە تازەکەیان کە ئەم ناوچەیەی نێوان هەردوو روباری (دیجلە و فورات) دەکات (براهمیەکان) هەستان بە دروستکردنی پەرستگايەک بۆ خواوەندەکەیان (شیڤا)، بەهەمان ئەو ناوەی خۆیانەوە (كابـا یان كەعبە).!

چیرۆک و ئەفسانەکانی (سۆمەریەکان و هندۆسیەکان و براهمیەکان) گواسترانەوە بۆ ناوچەکە بەهۆی ئەوشارستانیەتە مەزنەی کە بونیادیان نابوو لە ناوچە تازەکەیان، دواتر هەمو ئەو شارستانیەتانەی دوای ئەوان هاتن خۆیان بەخاوەنی دەزانی، لەوانەش (یەهودیە عیبرانیەکان)، ئەوانیش هەمو ئەو چیرۆکانەیان کردبو بەهی خۆیان و توانیان ئاینی تازەی لێ دروست بکەن، دوای چەند گۆڕانکارييەک و زیادکردنێک و گۆڕینی چەند ناوێک و گۆڕینی شێوەی خواوەندەکەیان بەو شێوەیەی کە گونجاوتربوو بۆیان، کە دەگونجا لەگەڵ دەوروبەرو کلتورەکەیاندا!.

چیرۆکی دروستبونی (ئادەم و حەوا) و خواوەند (ڤارونا)ی هندۆسی کە ئەویش (عەرشەکەی لەسەر ئاوبوو) و دواتر (هەمو شتەزیندوەکانی لە ئاو درووستکرد)، هەروەها چیرۆکی تۆفانە گەورەکە و پاڵەوانەکەی (مانۆ) کە خواوەندەکەی (ڤیشنۆ) ئاگاداریکردەوە لە تۆفانە گەورەکە، فەرمانی پێکرد کە کەشتييەک دروستبکات بۆ ئەوەی خۆی و خێزانەکەی رزگاربکات لەو تۆفانە، ئەم چيرۆكە لەئاينە ئیبراهیميیەکاندا گۆڕدراوە بۆ چيرۆكى پێغەمبەر (نوح) .

چیرۆکی تۆفانەکەی نوح لە چیرۆکە ئەفسانەییەکەی گلگامشی (سۆمەری وهندۆسی و براهمی) باسکراوە.

هەروەها چیرۆکی (براهلادا) و ڕوبەڕوبونەوەکانی بەرامبەر پادشای هندیيەکان (هيرانيـاكاشيبـو) "نەمـرود" و فڕێدانە ناو ئاگرەکەوە و ساردبوونەوەی ئاگرەکە!.

هەروەها چیرۆکی خواوەند (براهما) و ڕوبەڕوبونەوەی کە ئەو دروستکەری خۆرو گەردوونە، ئەوی کە دەڵێت هەرکەسێک باوەڕی وایە کە خواوەندەکەی ئەوی دروستکردوە با سێ ڕۆژ خۆر بکوژێنێتەوە.

بیرمان نەچێ لەهندۆسیدا باوەڕی کۆنیان وەهابوو کە خواوەند (ڤیشنۆ) دەتوانێت لەچەندین کەسدا لە مرۆڤەکان خۆی بەرجەستە بکات، ئەم بەرجەستەکردنانە پێیان دەگووت (ئاڤاتار)، بۆیە پێیان وەهایە بوزاش یەکێکە لەوکەسانە، لێرەدا دەتوانن هاتنی بوزاش بخوێننەوە و چیرۆکەکەی بە هاتنى مەسيح بەراورد بکەن.

ئيبراهيم مالمند
وەرگێڕانی: ستار محەمەد ئەمین

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.