سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئەزمونی قورئان بكە بە زمانی كوردی

02/08/2021


 

عەلى موستەفا كەريم

 

ئێمەی كوردزمان، تاكو ئێستە قورئان بە عەرەبی دەخوێنینەوە؛ لە نوێژ، لە خوێندنەوەی ئاسایی، لە بۆنە و ئەرك و سروتە ئاینیەكاندا. تەنانەت تاكو ئێستە نەخوێنەوارەكانیشمان و زۆرینەی ئەوانەی كە نوێژ و ئەركە ئاینییەكان بەجێدەگەێنن و جۆرێك خوێنەواریشییان هەیە، لە وشە و دەستەواژە و ڕستە و مانا ڕوكارییەكانی قورئان ناگەن، چ جای مانای قوڵ و پێكەوەبەستنەوەی مەبەستە سەرەكییە ئاینیەكان و ئەوەی پێیدەگوترێت "مقاصد الدین- فەلسەفەی ئاین- مەبەست و ئامانجەكانی ئاین".

 

لەبەرامبەریشدا، تاكو ئێستا مەلا و موفتییەكی كوردیش نەگەشتۆتە ئەو قەناعەتە و بەدەنگی بەرزیش بانگەوازی بۆ بكات كە ئاساییە كوردان بە زمانی كوردی فاتیحە و زۆرێك لەو دەقانەی دیكە كە لە نوێژدان بە كوردی بڵێن و بخوێنن. ئەمە كێشەیەكی ئاینی و تەنانەت فیكری و كۆمەڵایەتیشە. چونكە مرۆڤی كورد بە ئەركێكی ئاینی هەڵدەستێت كە هەموی لەسەر مانا و تێگەشتن وەستاوە، كەچی لە سەدا نەوەد و پێنجی ئەو قسانە و ئەو دەقانەی دەیانڵێت، نازانێت مانایان چییە.

 

تاكو ئێستا ئێمە هەر بە عەرەبی قورئان دەخوێنینەوە. ئەزمونێكمان هەیە لەوەی كە خوێندنەوە و تێگەشتنمان لە قورئان بە زمانی عەرەبییە. واش ڕاهاتوین كە یەكێك لە ئیعجاز و ناوازەییەكانی قورئان لەوەدایە كە بە زمانی عەرەبییە. بەڵام دەكرێت ئەزومونێكی دیكەی قورئان بكەین بە زمانی كوردی.

 

ئێستا قورئان بە زمانی كوردی لەلایەن كەسێكی شارەزا لە ئاین و شارەزا لە زمانی كوردیدا ئەنجامدراوە، (قورئان بە زمانی كوردی) ناوی ئەو كتێبەیە كە د.محەمەد ساڵح ئیبراهیمی وەكو وەرگێڕانێكی قورئان ئامادەی كردوە بۆ چاپ و پێشتر، وەكو خۆی لە ماڵپەڕەكەیدا نوسیویەتی، تاكو ئێستا 6 جار چاپبوە. ئەو وەرگێڕانەش لەو ماڵپەڕەی خۆیدا بە هەمان شێوە(واتە بەبێ‌ دەقە عەرەبییەكە) دایناوە.

 

لینكی قورئان بەكوردی: كليك بكە

 

هەروەها لینکی وەرگێڕانەکەی هەژار موکریانیش کارێکی نایابە: كليك بكە


نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.