ئارش فازڵ
لەسەر بنەمای ماددەكانی (٢١٢+ ٤٨ بڕگەی ١ + ٥٠)ی قانونی سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩ هەمواركراو، وە لەسەر بنەمای ماددەكانی (١ + ٢)ی قانونی ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆری ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٠٥ی عێراقی، ئەوەی هەرێمی كوردستانم لەبەردەست نییە دڵنیام ئەویش بەهەمان شێوە ماددەی پەیوەندداری تێدایە، وە هەروەها دادگەییكردنی هەموو ئەو لاپەڕە و و كەناڵە ڕۆژنامەوانییانەی كە ئەم ڤیدیۆیەی ئەم كەسەیان بڵاوكردووەتەوە.
لەبەرئەوەی ئەمە هاندان (تحریچ)ی خەڵكی كوردستانە بەتایبەت بۆ ئەنجامدانی كرداریی تاوانیی تیرۆریستی دژ بە هاوڵاتیان خۆیان و ماڵ و موڵكیان و هەروەها دژ بە دامەزراوەكانی وڵات و تیكدانی ئاسایشی ناوخۆی وڵات و هەرێمی كوردستان بەتایبەت و عێراقیش بە گشتی ئەمەی عێراق( بەو بنەمایەی سەر بە وڵاتێكین جارێ كە عێراقە)، چونكە هەموو مرۆڤێكی عاقڵ دەزانێت كە بزوتنەوەی تاڵیبان بزوتنەوەیەكی تیرۆریستی تاوانكارە و هیچ ڕەوایەتییەكی دادپەروەرانەی مرۆڤانە و قانوییانەی نییە نە لە دەستور و قانونی وڵاتی ئەفغانستاندا خۆی و نە لەلای هەموو مرۆڤایەتی و كەسە باشەكانی لەم سەردەمەدا هەن لە جیهاندا و نە لەلای ڕێكخراوەكانی وەك نەتەوە یەكگرتووەكان و نە لەلای زۆرێك لە وڵاتانی دیموكراسخواز و نە لەلای قانونی نێودەوڵەتی و نە ڕێككەوتن و پڕۆتۆكۆڵەكانی ماف و ئازادییەكانی مرۆڤ و تەنانەت دژی سیستم و دەستوری دادگە نێودەوڵەتییەكانی تاوانكاریی و مافەكانی مرۆڤن.
هەروەها دژی دەستور و قانونی سزادان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرە لە عێراق و هەرێمی كوردستانیش.
جا بۆیە بەهیوام كە دەزگای ئاسایشی هەرێم بە زوویی ئەم كەسە بدۆزێتەوە بە بڕیاری دادوەر دەستبكرێت بە لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا و ئەم ڤیدیۆیەشی بەڵگەی تەواوە بۆ راستەوخۆ هەواڵەكردنی بۆ دادگەییكردن و بە بنەمای ماددەی ٤ لە قانونی دژەتیرۆر دەبێت سزای لە سێدارە بدرێت، گەر بەهۆی دروست نەبوونی ئەنجامی تاوانەوە هەژماری دۆخی كەمكردنەوەی سزای بۆ كرا ئەوا زیندانی بكرێت بۆ ماوەی ١٥ تا ٢٠ ساڵ.
وەرە مرۆڤ ئەوەندە بێ ئاكار و نامرۆڤ بیت ئاوا ڕوو قایم پشتیوانی لە تیرۆر و تیرۆریستان بكەیت!
زۆر بەداخەوەم كە كورد ئەندامی ئاوەهای تێدا بێت، ئەمە هۆكەی بریتییە لە نەمانی زیندوێتی ڕۆح و عەقڵ.