سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

پیشەی پزیشکی ڤێترنەری دەسکەوتێکە لە دەسکەوتەکانی سەردەمی ڕۆشنگەری

13/09/2021


لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر، پلاتفۆڕمی دابڕان سەر بە تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر كۆڕێكی بەناونیشانی "پیشەی پزیشكی ڤێتەرنەری دەسكەوتێكە لە دەستكەوتەكانی سەردەمی ڕۆشنگەری" بۆ د.فەرەیدوون عەبدولستار ڕێكخست.

 

لەمیانی كۆڕەكەدا كە مەلا بەختیار سەرپەرشتیاری گشتی پلاتفۆڕمی دابڕان و ژمارەیەكی زۆر لە ئەكادیمی و ڕۆشنگەران و هاوبیرانی دابڕان ئامادەیبوون، د.فەرەیدون عەبدولستار وتی: پێم باشە بێینە ئەم ناوەندانە و ڕا بگۆڕینەوە، مەرج نییە تەنها لەسەر فەلسەفە یاخود لەسەر بابەتی سیاسی بێت، یەكێك لەو زانستانەی شانازی پێوە دەكەین كە لێكدانەوەی زانستیمان هەیە بۆ نەخۆشییە جۆراوجۆرەكان، كاركردن لەسەر ئاژەڵ سەرچاوەی ئەو داهێنانانەیە كە مرۆڤ بەهۆیەوە پێشكەوتووە.

 

سەردەمی ڕۆشنگەری كە دەستیپێكرد تائێستاش كاریگەری هەیە، لەسەردەمی لویسی شازدەهەم لە فەڕەنسا گۆڕانكاری زۆر ڕوویداوە، لەو سەردەمەش پزیشكی بەناوبانگی ڤێتەرنەری دەركەوتوون، شاری لیۆن شاری لەدایكبوونی یەكەم كۆلێژی پزیشكی ڤێتەرنەرییە، د.فەرەیدون عەبدولستار وای وت.

 

وتیشی: لە ساڵی 1955 یەكەم كۆلێژی ڤێتەرنەری لە بەغدا كرایەوە و لە باشووری كوردستانیش لە سلێمانی  بۆ یەكەمجار لەساڵی 1995 كۆلێژی ڤێتەرنەری كرایەوە، پەروەردە و زانست و هونەر و بوارەكانی دیكە پێكەوە هۆكاری پێشكەوتنن و دەبێت پێكەوە گرنگییان پێبدرێت. 

 

لەوەڵامی پرسیاری بەشداربوویەكدا سەبارەت بەوەی بۆچی هەندێك لە ئاینەكان خواردنی گۆشتی بەراز بە حەرام و پیس دەزانن یاخود هەندێك ئاژەڵ بە خراپ دەزانن، د.فەرەیدوون عەبدولستار باسی لەوەكرد : هیچ شتێكی زانستی نییە لەسەر ئەوەی چی گیاندارێك بخورێت یان نا بەڵكو پەیوەندی بە كۆمەڵگە و ئاینەكانەوە هەیە، بۆ نمونە جولەكەو موسوڵمان دەڵێن نابێت بەراز بخورێت، من 30 ساڵە لەبوارەكەی خۆم دەگەڕێم بەدوای هۆكارێكی زانستی كە بڕوا بەخۆم بهێنم گۆشتی بەراز نەخۆم بەڵام نەگەیشتوومەتە ئەنجام، ئەی باشە ئەم ئەوروپیانە چۆن بەراز دەخۆن؟ تێناگەم نەگەیشتوومەتە ئەنجام كە بۆچی بەراز حەرام كراوە؟، لەبەرازدا بۆچوون هەیە كە كرمی زۆرە بەڵام زۆر ئاژەڵی تریش چەوری و كرمی هەیە، تەنها بەراز نییە.


بەپێی شەریعەتی ئیسلام خواردنی گۆشتی بەراز لە زینا و مەیخواردنەوە مەترسیدارترە بۆ شوێنكەوتووانی ئاینی ئیسلام، پێش ئیسلامیش بەهەمانشێوە ئاینی جوو خواردنی گۆشتی بەرازی حەرام كردووە.

ڤیدیۆ


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.