سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

​ كۆڕی دابڕان... گفتوگۆ لەبارەی "ئەخلاقی سەرمایەداری" كرا

25/09/2021


تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر، لەدرێژەی كار و چالاكیە ڕۆشنگەرییەكانیدا، سیانزەهەمین دیالۆگی سەكۆی جیاوازی بەناونیشانی (ئەخلاقی سەرمایەداری، كۆیلایەتی و ئازادی) بۆ نوسەر و مامۆستای زانكۆ (د.ڕزگار عەبدولكەریم عەبدولعەزیز) ڕێكخست.

كۆڕەكە ئەمڕۆ شەممە 25/9/2021 كاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

 سیستەمی سەرمایەداری سەرەتا بە تیۆریەكان گەشەی نەسەندووە

لەسەرەتای كۆڕەكەدا د.ڕزگارعەبدولكەریم ڕایگەیاند: سیستەمی سەرمایەداری سەرەتا بە تیۆریەكان گەشەی نەسەندووە و سامانی كەڵەكە نەكردووە، بەڵكو لەڕێگەی كۆیلایەتی و گۆشت و خوێنی مرۆڤەكانەوە توانیویەتی سامان كەڵەكە بكات.

كۆیلایەتی هاوچەرخ لە هەموو شوێنێك هەیە

وەك ئەو مامۆستایەی زانكۆ باسی دەكات، ئێستا كۆیلایەتی هاوچەرخ لە هەموو شوێنێك هەیە و نەژاد ڕۆڵی نییە تێیدا، بە ئاسانی دەتوانرا ڕووبەڕووی كۆیلایەتی كۆن ببیتەوە بەڵام كۆیلایەتی هاوچەرخ ئەستەمە بتوانی ڕووبەڕووی ببیتەوە.

د.ڕزگار دەڵێت: ئێمە لەگەڵ كۆیلایەتی نوێ ڕاهاتووین، بەڵام شتێك هەیە كە كەم كەس پەی پێدەكات مەسەلەی كرێكارییە، لە ساڵی 1978 جیاوازی كرێی بەڕێوەبەرێكی جێبەجێكار لەگەڵ كرێكارێك 20 بەرامبەر یەك بووە.

كۆیلایەتی سەردەم لە كوردستان زۆر پەرەی سەندووە

ئەو مامۆستایەی زانكۆ باس لەوەشدەكات: كۆیلایەتی سەردەم لە كوردستان زۆر پەرەی سەندووە، بۆ نمونە گەنجێك لە مۆڵێك بەرەو هەشت سەعات كاردەكات نان خواردن  و هاتوچۆش لەسەر خۆیەتی رۆژانەكەی كەمترە لە 15 هەزار.

دواتر ئامادەبوان لەبارەی كۆڕەكەوە ڕاو سەرنجی خۆیان خستەڕوو، پرسیاریشیان لەبارەی بابەتەكەوە ئاڕاستەی د.ڕزگار كرد.
پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی ڕۆشنگەری، بانگهێشتی هەموان دەكات بۆ سەكۆی جیاوازیەكان
پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی ڕۆشنگەری، لە وەرزێكی نوێی چالاكیەكانیاندا بانگەوازی دیالۆگە جیاوازەكانی ڕاگەیاندووە، لەوچوارچێوەیەدا بانگهێشتی هەموان دەكات بۆ سەكۆی جیاوازیەكان، تەنها پێوەریش دیالۆگی زانستی و ڕەخنەی ئازادە، تۆ دەتوانی جوانیی و جیاوازیەكانت لەم سەكۆیەدا بخەیتەڕوو.

د.ڕزگار عەبدولكەریم عەبدولعەزیز بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زانستی ئابووری زانكۆی سەڵاحەدین – هەولێر 1996-2000 بەدەستهێناوە،
هەروەها ماستەری لە ئابووری لە كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری زانكۆی سلێمانی لە 2002 بۆ 2005 بەدەستهێناوە. بڕوانامەی دكتۆرا لە ئابووری لە كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری زانكۆی پوترا لە مالیزیا 2014 -2019 بەدەستهێناوە.

ڤیدیۆ


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.