سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

سەرۆكی تونس كەناڵێكی ئیخوانی داخست

پێش 2 هەفتە


كەناڵی زەیتونەی سەر بە بزوتنەوەی نەهزەی ئیخوانی لە تونس بە بڕیاری قەیس سەعید سەرۆكی ئەو وڵاتە داخرا.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، كەناڵەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی تونسەوە داخراوە و پەخشەكەی راگیراوە و بەشێك لە كارمەندەكانیشی لە دادگای سەربازیی دادگاییی دەكرێن.

لە تونس لە دوای كودەتاكەی 25ی تەموز لەلایەن سەرۆكی ئەو وڵاتەوە تادێت فشارەكان لەسەر ئیسلامییەكان توندتر دەكرێنەوە.

بە فەرمانی سەرۆكی تونس پەرلەمان و حكومەت هەڵوەشێندراونەتەوە و كاندیدی نوێ بۆ پێكهێنانی حكومەتی تازە راسپێردراوە، چاوەڕێش دەكرێت چەند رۆژی داهاتوو كابینەی نوێ رابگەیەندرێت.

بزوتنەوەی نەهزەی ئیسلامیش بەهۆی ئەو فشارانەی لەسەر دروستبون دوچاری تەنگەژە و ناكۆكی ناوخۆیی بووە و سەدان سەركردەكەی ئەو حیزبەكە كشاونەتەوە.

حیزبەكان ئیسلامییەكان لە ماوەی دوو مانگی رابردودا لە تونس و مەغریب دوچاری شكستی گەورە بوون، یەكەمیان لە رێگەی كودەتا و دوەمیشیان لە رێگەی هەڵبژاردنەوە.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.