سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاوابوونی خۆری ئیسلامیەكان

5 رۆژ پێش ئێستا


ئەم هەڵبژاردنە نەك لەسەر ئاستی عێراق گۆڕانكاری دروستكرد و ریزبەندی هێزەكان گۆڕدرا، بەڵكو لە هەرێمی كوردستانیش گۆڕانكاری ڕوویدا و زۆر هێزی تووشی شۆك كرد، ئیسلامیەكانیش یەكگرتووی ئیسلامی لێدەرچێت تووشی شكستێكی گەورە بوون كۆمەڵی ئیسلامی %50 ی كورسیەكانی لەدەستدا و بزووتنەوەی ئیسلامیش بەناچاری لەبەرئەوەی دڵنیا بوو كورسی ناهێنێت بەشداری هەڵبژاردنی نەكرد.

 

كۆمەڵی دادگەری كوردستان، لە هەڵبژاردنی 2018ی پەرلەمانی عێراق، (2) كورسی بەدەستهێنا

كۆمەڵی دادگەری كوردستان، لە هەڵبژاردنی 2018ی پەرلەمانی عێراق، (2) كورسی بەدەستهێنا، لە هەڵبژاردنی 2021 ژمارەی كورسیەكانی بووە بە (1) كورسی بەرێژەی ( 50%)ی كورسیەكانی كەمی كردووە، لە سلێمانی 1 كورسی هەبوو یەك كورسی بەدەستهێنایەوە، لە هەولێر كورسیەكی هەبوو لە دەستیدا.

 

 وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی داوای لێبووردنی لە كادیران و ئەندامانی حزبەكەی كرد

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عێراق، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە محەمەد حەكیم وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، لە پەیامێكدا داوای لێبووردنی لە كادیران و ئەندامانی حزبەكەی كرد.

 

داوای لێبووردن لە هەموو كادیر و ئەندامانمان دەكەین

محەمەد حەكیم لە پەیامەكەیدا دەڵێت "بەناوی ئەنجوومەنی باڵا و سەركردایەتییەوە داوای لێبووردن لە هەموو كادیر و ئەندامانمان دەكەین، كە نەمانتوانی ئەو ئەنجامە بەدەست بهێنین كە لەبەرچاومان گرتبوو".

 

هەر لە سبەینێ وە به ‌بەرنامەیەكی نوێوە خۆمان بۆ هەڵبژاردنی كوردستان ئامادە دەكەین

محەمەد حەكیم هەروەها رایگەیاندووە: "هەر لە سبەینێ وە به ‌بەرنامەیەكی نوێوە خۆمان بۆ هەڵبژاردنی كوردستان ئامادە دەكەین و هەنگاوەكانمان بە ئاراستەی چارەسەری دۆخەكە دەست پێدەكەین، كۆمەڵ دۆخی زۆر سەختتر لەمەشی تێپەڕاندووە".

 

عەلی باپیر، بەرلەوەی حیزبەكەی بچێتە ناو دەسەڵات جیاواز لە ئێستا خیتابی دەدا

عەلی باپیر، ئەمینداری پێشووی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، بەرلەوەی حیزبەكەی بچێتە ناو دەسەڵات و شیرینی حكومەت و پەرلەمان بچێژێت، جیاواز لە ئێستا خیتابی دەدا و بەشداریكردن لە پەرلەمان و حكومەت، و وەرگرتنی وەزارەت بە كوفر و شیرك ناو دەبات.

 

ئێستا حیزبەكەی (پێشتر كۆمەڵی ئیسلامی و ئێستا كۆمەڵی دادگەری كوردستان) بەشداری پڕۆسەی دیموكراسییە

ئەمەش لە كاتێكدایە، ئێستا حیزبەكەی (پێشتر كۆمەڵی ئیسلامی و ئێستا كۆمەڵی دادگەری كوردستان) بەشداری پڕۆسەی دیموكراسییە، و لە پەرلەمان خاوەنی كورسین، و لە حكومەتیشدا چەندین جار وەزارەتیان وەرگرتووە. عەلی باپیر بەشێكی زۆری پۆستە وزارییەكانی داوە بە خزم و كەس و دار و دەستەكەی، یەكێك لەوانەش عەبدولستار مەجید زاوای عەلی باپیر خۆی بوو كە پۆستی وەزیری كشتوكاڵی وەرگرت.

 

وتاری دژی پڕۆسەی دیموكراسی و چوونە پەرلەمان و وەرگرتنی وەزارەت دەدا

هەر ئەو عەلی باپیرەی وتاری دژی پڕۆسەی دیموكراسی و چوونە پەرلەمان و وەرگرتنی وەزارەت دەدا، و بە كوفر و شیرك ناوی دەبرد؛ لە بانگەشەی یەكێك لە هەلبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستاندا بۆ ئەوەی زۆرترین كورسی پەرلەمان بەدەست بهێنێت، دەڵێت: "ئەوانەی دەنگ بە كۆمەڵ نەدەن لە قیامەت شكاتیان لێ دەكرێت.". وەك ئەوەی عەلی باپیر و هاوفیكرەكانی نوێنەری خوا بن لەسەر زەوی و ئەگەر كەسێك دەنگ بە خۆیان و حیزبەكانیان نەدات، لە لای خوا شكاتی لێ دەكەن.

 

لە كاتێكدا حیزبایەتی كردن لە ئایینی ئیسلامدا ڕێگەپێدراو نییە، و خوا لە قورئاندا داوای یەكگرتنی موسڵمانان دەكات و دەفەرموێت "ؤاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا ؤلَا تَفَرَّقُوا".

 

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 12 ی ئایاری 2018 لەسەر ئاستی عێراق رەوتی سەدر یەكەم بوو توانی 54 كورسی بەدەست بهێنێت، دوای ئەو هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆكایەتی هادی عامری توانی 48 كورسی بەدەست بهێنێت، پاشانیش هاوپەیمانی نەصر توانی پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت و 42 كورسی مسۆگەر بكات.

 

لە هەڵبژاردنەكەی 2018  پارتی چوارەم براوەی هەڵبژاردنبوو بە 25 كورسی، براوەی پێنجەم هاوپەیمانی دەوڵەتی قانون بوو بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی 25 كورسی بەدەستهێنا، هاوپەیمانی وەتەنیەش بە سەرۆكایەتی ئەیاد عەلاوی بە 21 كورسی پلەی شەشەمی هەبوو لە ریزی براوەكانی عێراق.

 

حەوتەم حزب لەسەر ئاستی عێراق رەوتی حیكمەی عەمارحەكیم بوو كە 19 كورسی بەدەستهێنا، یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیش هەشتەم حزب بوو لەسەر ئاستی عێراق و 18 كورسی بەدەستهێنا، هاوپەیمانی قەراریش بەسەرۆكایەتی ئوسامە نوجێفی بە 14 كورسی حزبی نۆیەمی عێراق بوو.

 

لە هەڵبژاردنی 2018 ژمارەی كورسی پارێزگاكان بە هەمانشێوەی هەڵبژاردنی 2021 بوو، رێژەی بەشداریكردن كە بە فەرمی كۆمسیۆن رایگەیاند %44 پۆینت 52 بوو.

 

لەم هەڵبژاردنە حزبە توندڕەوە ئیسلامیەكان بە شیعە و سوننەوە تووشی شكستێكی گەورە بوون

لەم هەڵبژاردنە حزبە توندڕەوە ئیسلامیەكان بە شیعە و سوننەوە تووشی شكستێكی گەورە بوون، بۆ نمونە حزبەكەی مالیكی تووشی شكستێكی گەورەبوو، لەبەرامبەردا ڕەوتی سەدر سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا، حزبەكەی هادی عامری بە هەمانشێوە شكستی گەورەی تووش بوو، عەمار حەكیمیش یەكێك بوو لەو لایەنە شیعانەی كە تووشی شكستێكی گەورە بوو، لایەنە سونیەكانیش حزبەكەی محەمەد حەلبوسی سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركرد، لەبەرامبەردا حزبەكەی خەمیس خەنجەر شكستیهێنا لەوەی دەنگەكانی پێشووی بەدەست بهێنێتەوە.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.