سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئێران و تاڵیبان نموونەی حوكمڕانی ئیسلامین

14/10/2021



د.ئەرسەلان بایز

ئەیاد جەمالە دین، یەكێكە لە سیاسی و ڕووناكبیرەكانی شیعەی ئەمڕۆی عێراق. لە دیبەیتێكی تەلەفزیۆنیدا ڕاشكاوانە باس لە جۆری حوكمڕانی موسوڵمانان دەكات و دەڵێت:

نابێ خۆمان و خەڵكیش بخەڵەتێنین، ئەگەر حوكمڕانی سوننە مەزهەبی ئیسلامی ڕاستت دەوێت، ڕوون و ئاشكرا ئەوە نموونەكەی حوكمڕانی دەوڵەتی ئەفغانستانە لەلایەن تاڵیبانەوە. كە هەموومان بە چاوی خۆمان بینیمان. ئەگەر حوكمڕانی شیعە مەزهەبی ئیسلامیشت دەوێت. ئەوە حوكمڕانی زیاتر لە چل ساڵەی ویلایەتی فەقیهی ئەمڕۆی ئێرانە، ویلایەتی فەقیهیش بە واتای جێگرەوەی پێغەمبەری خوا، سێبەری خوا لەسەر زەوییە. هەر كەسێك بیەوێ حوكمڕانی شەریعەتی ئیسلام پیادە بكات، بێ ئەملاو ئەولا ئەبێ چاو لەو دوو جۆرە حوكمڕانیە بكات. كە نوێنەری ڕاستەقینەی هەردوو مەزهەبی سوننەو شیعەن لە جیهاندا.

بەڵام ئەگەر نموونەی حوكمڕانی دەوڵەتانی ڕۆژ ئاواشت دەوێت، دەوڵەتە خاچ پەرست و كافرەكان، ئەو دەوڵەتانەی نیوزیلەنداو كەنەدایان دروست كرد. داوای پاراستنی مافی مرۆڤ دەكەن. داوای سەروەری یاسا دەكەن، داوای ئازادی و دیموكراتی دەكەن كە لە شەریعەتدا نیە. جا بۆ خۆت سەر پشك بە كامیان هەڵدەبژێری.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.