سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

فیفا 20 كچە یاریزان لە ئەفغانستان دەرباز دەكات

15/10/2021


فیفا 20 كچە یاریزانی ئەفغانی لەو وڵاتە ڕزگار دەكات و دەیانگەیەنێتە دەوحەی پایتەختی قەتەر.

 

یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ تۆپی پێ "فیفا" ڕایگەیاند، 100 كەسیان لە ئەفغانستان دەرباز كردووە كە 20 كەسیان كچە یاریزانی هەڵبژاردەی ئەفغانستان بوون.

 

ئەو پەنابەرانە ڕۆژی پێنج شەممە چوونە ناو فڕۆكەیەكەوە كە بەرەو دەوحە بەڕێكەوت، سەرچاوەیەكیش لەدوبەیەوە بە رۆژنامەی ئیندیپێندنتی ڕاگەیاندووە كە ئەو كەسانە لە دەوحەن و پارێزراون.

 

وەك ئەو ڕۆژنامە بەریتانیە ئاماژەی پێداوە فیفا لەهەوڵدایە یاریزانی زیاتر لەگەڵ خێزانەكانیان لە ئەفغانستان دەرباز بكات، ئەویش دوای ئەوەی وڵاتەكە لە مانگی ئۆگەستی ڕابردووەوە كەوتە دەستی تاڵیبان.


نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.