سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ڤیدیۆی كەناراوێكی سعودیە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەهەژێنێت

15/10/2021


ئاژانسی فرانس پرێس گرتەی ڤیدیۆیی كەناراوێكی سعودیەی بڵاوكردووەتەوە كە ژیان تێیدا زۆر ئاسایی دەردەكەوێت، لەكاتێكدا ئەو وڵاتە پێشتر بە توندی شەریعەتی ئیسلامی جێبەجێ دەكرد، ڤیدیۆكەش تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی لە سعودیە و جیهانیش هەژاندووە و بەشێك پشتیوانی دەكەن و بەشێكیش بە توندی دژی وەستاونەتەوە.

 

گرتەی ڤیدیۆی یەكێك لە كەناراوەكانی سعودیە كە تیایدا ژیان ئاسایی دەردەكەوێت و هیچ كۆت و بەندێك لەسەر ژنان نییە بۆ ئاهەنگ گێڕان و خۆشی دەربڕین.

 

شوێنەكە كەناراوەكانی شاری جەددەیە لە سعودیە بۆ هەركەسێك دەچێتە ئەو شوێنە دەبێت 80 دۆلار بدات بەڵام خواردنەوەی كحولی رێگەی پێنەدراوە و تەنها دەتوانن جگەرە و نێرگەلە بكێشن.

 

كرانەوە و ئاسایی بوونەوەی ژیان لە سعودیە دوای ئەو چاكسازییە كۆمەڵایەتی و ئابووریانە دێت كە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە دەستیپێكردووە.

 

لە شوێنەكە بەتەواوی رێگە بە ژنان دراوە بە ئارەزووی خۆیان جلوبەرگ بپۆشن وە هیچ كەسێكیش ناچار نەكراوە تەنیا لەگەڵ هاوسەرەكەی خۆیدا بێت بەڵكو هەموان دەتوانن بە پێدانی بڕێك پارە ئاهەنگ و خۆشی خۆیان دەرببڕن بەڵام وێنەگرتن بە ئاشكرا قەدەغەكراوە.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.