سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

پەرلەمانتارێكی بەریتانیا لەناو كڵێسایەك بە چەقۆ كوژرا

16/10/2021


لە كاتی كۆبوونەوە لە كڵێسایەك هێرشدەكرێتە سەر ئەندامێكی پەرلەمانی بەریتانیا و دوای ئەوەی چەند جارێك بە چەقۆ لێیدەدرێت، گیانلەدەستدەدات. پۆلیسی بەریتانیا دەڵێت، تۆمەتبارەكەیان دەستگیركردووە.

دوێنێ‌ هەینی 15-10-2021 دەیڤید ئامێس، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا لە كاتی كۆبوونەوەی هەفتانەی لە كڵێسای بێلفێرس مێسۆدیست لەگەڵ چەند لێپرسراوێكی خۆجێی شارۆچكەی لی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكە بە چەقۆ هێرشكراوەتە سەری و بریندار كراوە، دواتر هەر لە شوێنی ڕووداوەكە چارەسەری پزیشكی وەرگرتووە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

دەیڤید ئامێس تەمەنی 69 ساڵە و لە ساڵی 1983ـەوە پەرلەمانتاری پارتی پارێزگارانە، پارتەكەی بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا.

تائێستا ناسنامەی تۆمەتبارەكە بڵاو نەكراوەتەوە و پاڵنەری پشت هێرشەكە دیار نییە، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی پۆلیسی بەریتانیا كە لە ماڵپەڕی خۆیان بڵاویانكردووەتەوە، كەسەكە تەمەنی 25 ساڵە.

دەیڤد ئامێس جەختی لەوە دەكردەوە كە دەبێت هەموو كارێك بكرێت بۆ پاراستنی گیانەوەران و هۆكارێكیش بوو بۆئەوەی لە پەرلەمانی بەریتانیا چەندین یاسا بۆ پاراستنی گیانەوەران دەربكرێن.

ئامێس پاڵپشتیكارێكی سەرەكی برێگزیت بوو و دواتریش چەندین جار نیگەرانی خۆی لە هێواش جێبەجێكردنی پڕۆسەكە و چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا دەربڕی.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.