سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

گەشتى ئاسمانيى لوسى

17/10/2021


 

سەرچاوە: پەيك ساين

ئا. ئاراز جەبار

 

 

ئاماژەیە بۆ پشکنەرێکی بۆشایی-کەشتیی ئاسمانی (Space Probe) کە لەلایەن دەزگای ناساوە سەرپەرشتی ھەڵدانی دەکرێ.

 

لەدوایین دەستپێشخەری و ھەوڵەکانی ناسا بۆ گەڕان لە بۆشاییدا، دەمەو بەیانی ئەوڕۆ کاتژێر ٥:٣٤ بەکاتی ئەمریکا، "پشکنەری بۆشایی لوسی" بە پێکەوە بەستن لەگەڵ ڕۆکێتی *Atlas V ھەڵدرایە بۆشاییەوە.

 

ئامانج لەم پرۆگرامە ئەوەیە چاودێری حەوت ھەسارۆکەی جیاواز بکرێ لەماوەی ١٢ ساڵی داھاتوودا؛ کە یەکێک لە ھەسارۆکەکان دەکەوێتە پشتێنەی ھەسارۆکەکانەوە و ئەو شەش ھەسارۆکەکەی دی لە خولگەیەدا بە دەور و خوولی جوپیتەر دەسووڕێنەوە، کە ئەو خوولگەیە نێودەبرێت بە (Jupiter Trojans).

 

"ترۆجانەکانی جوپیتەر" *خوولگەیەکی گەورەی ھەسارۆکەکانە و دەکەوێتە سەر ھەمان ڕێڕەوەی سووڕانەوەی جوپیتەر بە دەوری خۆردا، کە ھاوزەمان کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ھێزی کێشکردنی زەبەلاحە گازییەکەوە، بە زمانە میکانیکیەکەی ئەو کارتێکەرە کێشکردنە لە بۆشایی دا دەڵێن "خاڵی لاگرانج".

 

لەگەڵ ئەوەشدا وەھا قەرارە "پشکنەری بۆشایی لوسی" داخلی خوولگەکە نەبێ. بەڵکی تەنێ لە نێزدیکەوە چاودێری ھەسارۆکە دیاریکراوەکان دەکات.
ئەوەشمان لەیاد نەچێت ئەم ئەرکە بەشێکە لە ئەرکەکانی پڕۆژەی (*سایکی) بۆ کنەوپشکنین لە بۆشاییدا.

 

_____________________________

* ڕۆکێتی Atlas V: بەشێکە خێزانی ڕۆکێتەکانی "ئەتڵەس" و بە نەوەی ڕۆکێتە بارھەڵگرەکان نێودەبرێت. ڕۆکێتە بارھەڵگرەکان بەو ڕۆکێتانە ئەڵێن کە کەپسوول یان مانگێکی دەستکرد یانیش پشکنەرێکی بۆشایی لەگەڵ دەبەسترێت. ھەرچەنە ئەو واژەیە وەکو جوداکردنەوەیەک بەکاردێ لە ڕۆکێتە سەربازییەکان.

* لە کۆمەڵەی خۆردا بێجگە لە ترۆجانەکانی جوپیتەر، ترۆجانێکی دیکەمان ھەس، ئەویش "ترۆجانەکانی نیپتۆن"ن.

* (سایکی) لە ناوی یەکەم فوسێلی ئێسکی نەژادە دێرینەکانمان وەرگیراوە، کە ئەو فوسێلانە ھاریکار بوون لە تێگەشتنمان سەبارەت بە میکانیزمی پەرەسەندنی مرۆڤ. بەھەمان چەشن لەو بڕوایەداین کە پشکنەری لوسیش شۆڕشێکی گەورە بەرپادەکات لە تێگەشتنی ئێمە لە بنەڕەتی ھەسارەکان و درووست بوونیان.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.