سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئیسلامی سیاسی و ئیخوان لە نەمسا قەدەغە كرا

09/11/2021


 

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: بابان

پاش ئەوەی رۆژی 22ی ئۆكتۆبەر لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا، گۆنگرەیەكی گەورە بەڕێوەچوو لەژێر ناوی (كۆنگرەی ڤییەنا بۆ قەڵاچۆكردنی توندڕەوی و دەمارگیری ئاینی)، (ئەلیكساندەر شاریلرنج و موهەنەد خورشید) كە هەردووكیان راوێژكاری حكومەتەكەی نەمسان بۆ بەگژاچوونەوەی توندو تیژی و دەمارگیری ئاینی، رایدەگەیەنن كە پاش ئەو كۆنگرەیە، ئاستی توندوتیژی و ئاماژە زانستییەكانی پێوانەكردنی توندو تیژی بەشێوەیەكی زۆر بەرچاو دابەزیوە.

 

یەكێك لە بڕیارەكانی ئەو كۆنگرەیە قەدەغەكردن و هەڵپەساردنی سەرجەم ئەو كارو چالاكییانەی ئیخوان موسلمین و باڵەتوندڕەوە ئیسلامییەكانی دیكە بوون. كۆنگرەكە چەندنین هۆكاری رێگریكرن و بەگژاچوونەوەی خستۆتە ڕوو كە پێویستە كۆمەڵی ئەوروپی بەگشتی دەستی بدەنێ بۆ ڕوو بەڕووبوونەوەی ئیسلامی سیاسی و دەمارگیری ئاینی و بیری ئیخوانیزم. هەریەك لە (جێڵ كیبێڵ) شارەزا لە بەگژاچوونەوەی توندڕەوی ئاینی لە فەڕەنسا و (ماگنۆس رانستۆب) پسپۆڕی توندڕەوی لە سوید و (لین كۆهلی) ی پسپۆڕی توندڕەوی و دەمارگیری ئاینی لە دانمارك و (لۆرێنزۆ فیدینۆ) پسپۆڕی كاروبارەی ئیخوان موسلمین و پرۆفیسۆر موهەنەد خورشید كە لەهەمانكاتدا راوێژكاری نەمسایە، لەو كۆنگرەیەدا بەشدار بوون.

 

دكتۆر (جاسم محەمەد)، سەرۆكی ناوەندی ئەوروپی بۆ توێژینەوە لە بابەتی بەگژاچوونەوەی تێرۆر و هەواڵگری، لەسەر دەرهاویشتەكانی ئەو كۆنگرەیە دەڵێت: هەنگاوێكی بوێرانەی مێژووییە لە ئەوروپا بۆ قەدەغەكردن و رێگریكردن لە ئیسلامی سیاسی و تیشكێكی بەهێزیشە كە مەترسییەكانی ئیخوان موسلمین رۆشن ئەكاتەوەو ئەیخاتە بەرچاو.

 

سەرچاوە: skynewsarabia

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.