نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەلا بەختیار سەرپەرشتیاری گشتی پلاتفۆڕمی دابڕن و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەیشتەوە شاری سلێمانی
ئەوەش دوای ئەوەی بۆ چارەسەركردنی ژەهرخواردكردنی سەردانی ئەڵمانیای كرد و دوای چەند هەفتەیەك لە وەرگرتنی چارەسەر، رەوشی تەندروستی بەرەو باشبوون رۆیشت و لە سەر رەزامەندی پزیشكەكەی گەڕایەوە بۆ شاری سلێمانی.