سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

پیتە کورت و بڕاوەکان (الحروف المقطعة) لە کتێبی قورئانی پیرۆزدا

پێش 2 هەفتە


نووسینی: لوئەی شەریف
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: زەند گەرمیانی

 

لوئەی شەریف، توێژەری گەنجی خەڵکی سعودیە، تێزێکی تازەی بۆ واتای پیتە بڕاوەکانی سەرەتای ھەندێک لە ئایەتەکانی قورئان پێشکەش کردووە.

ئەو تێزەی کە ئەو توێژەرە پێشکەشی کردووە، مایەی دەمەقبوون و سەرسوڕمانە، بە لێکدانەوەیەکی بیرسایی (لۆژیکی) دەچێ بۆ واتاو شرۆڤە (دەلالەت)ی ئەو پیتە کورتبڕ و بڕاوانەی کە موسڵمانان، لە ماوەی زیاتر لە (١٤٠٠) ساڵ لەمەوبەرەوە، لە کاتی خوێندنەوەی کتێبە پیرۆزەکەیاندا گۆیان دەکەن و دەریاندەبڕن. دیارو زانراویشە کە ئەو پیتانە لە نێو خۆیاندا چەندین لێکدانەوەی جیاوازیان ھەڵگرتووە. ھەندێک لێکدەرەوە گوتویانە ئەو پیتانە لە سەرەتای ھەندێک لە ئایەتەکانی قورئاندا ھاتوون بۆ ئەوەی سەرنجی ئەو کەسە گردو کۆ بکەن کە دەیانبیستێ و گوێ لە خوێندنەوەی قورئان دەگرێ، ئەمە سەرەڕای چەند لێکدانەوەیەکی دیکەش.

 

ئەم دۆزینەوەو ئاشکراکردنەی لوئەی شەریف، کە وەک توێژەرێک بایەخ بە لێکۆڵینەوە دەدات لە زمانە سامییەکاندا،دەمانگەیەنێتە ئەو پنت و شوێنەی کە بڵێین: بنەڕەتی ئەلف و بێتکەی زمانی عەرەبی لە ئەلف و بێتکەی سریانییەوە وەرگیراوە. ئەو توێژەرە دەڵێ: (منیش بە دوای ئەم زانیارییەدا گەڕاوم و لە چەندین سەرچاوەوە لە ڕاستی و دروستییەکەی دڵنیا بوومەتەوە).

 

لوئەی شەریف، لە توێژینەوەکەیدا سەرنجی ئەوەی داوە کە ھەریەک لەو وشەو پیتە بڕاوانە واتایەکی تایبەت بە خۆیان ھەیە، (ھەر بەو پێیە لە زمانی سریانییدا بە دوای واتاکانیاندا گەڕاوم، بە ڕاستیش ئەنجامی گەڕانەکانم دەمەقکارو سەرسوڕھێن بوون.ئەنجامەکانیش لە ماڵپەڕی وەرگێڕانی (morfix)و بە بەرچاوی ھەموانەوەوەدەستھاتوون و،وەرگێڕانی تایبەتی خۆم نین).

 

لە درێژەی توێژینەوەکەیدا، لوئەی شەریف دەڵێ: (ألم) بە واتای (أصمت، بێدەنگبە، کڕبە) دێت... پەیامبەر داود لە وتارەکانیدا بەکاریھێناوە کاتێک کە دەیویست شتێکی گرنگ بڵێ، ئەمەش بە ھەمان ئەو پیتانەی خۆی لە زەبورو تەوراتدا ھاتووە.

 

* ئەگەر واتای (الم) بە شێوە عیبریی و سریانییەکەی بەسەر سورەتی (البقرة)ی قورئاندا بچەسپێنین، ئەوا بەم شێوەیەی لێدێت: [(أصمت)ذلک الکتاب لا ریب فیە ھدی للمتقین - (بێدەنگبە) ئەو کتێبە ھیچ گومانێکی لەسەر نییە، ڕێنماو ڕێ نیشاندەرە بۆ بڕواداران]. بڕوانن کە واتاکەی چۆن ڕێک دێتەوە.

* (الر): بە واتای (بە چاکی تێبڕوانە، تێڕامێنە، تێبفکرە) دێت. ئەگەر لە ھەموو ئەو ئایەتانەی قورئان بڕوانین کە بە (الر) دەستیان پێکردووە، ئەوا دەبینین شتێکی وایان تێدایە و داوای تێڕوانین و تێڕامان و تێفکرین دەکەن.

 

ئەو سورەتانەی قورئان کە بە (الر) دەست پێدەکەن:
- سورەتی یونس: [الر تلک آیات الکتاب الحکیم - تێڕامێنە،ئەو ئایەت و فەرمان و بەڵگەو نیشانانە ھی ئەو قورئانە پڕ لە داناییەن].
- سورەتی ھود: [الر کتاب أحکمت آیاتە ثم فصلت من لدن حکیم خبیر- تێبفکرە،ئه‌مه کتێب و په‌یامێکه که ئایه‌ت و یاساکانی به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست و دروست پێکه‌وه په‌یوه‌ست کراون و جۆشدراون، پاشان درێژه‌یان پێدراوه و ڕوون کراونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن زاتێکه‌وه که داناو به ئاگاو لێزانه‌].
- سورەتی یوسف: [الر تلک آیات الکتاب المبین - تێڕامێنە، ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له‌م سووره‌ته‌دا هاتوون چه‌ند ئایه‌تێکی ئه‌و قورئانه ڕوون و ئاشکرایه‌ن]‌.
- ھەروەھا سورەتەکانی (ابراھیم، الحجر) یش ھەر بە (الر) دەست پێدەکەن و ھەمان واتایان ھەیە. سەرنجیش بدەن کە واتاکانیان چۆن ڕێک و ڕاست و ڕەوان دێنەوە.

 

* (طە): بە واتای (ھۆ، ھێی پیاوەکە) دێت. (الطاء) لە زمانی سریانییدا بە واتای پیاو دێت، (ھ، ھێ)یەکەش ئامرازی بانگکردنە. [طە، وما أنزلنا علیک القرآن لتشقی - ھۆ، ھێی پیاوەکە (دیارە مەبەست لە پەیامبەرە)، ئێمە ئەو قورئانەمان دانەبەزاندووە بۆ سەر تۆ بۆ ئەوەی تووشی خەم و خەفەت وپەژارە ببیت]. ئێوەش تێبفکرن و بزانن چۆن واتایەکەی ڕێک و ڕاست و ڕەوان دێتەوە.

 

تێبینی: بۆچوون و بڕوابوونێکی زۆر ھەڵە لای ھەندێکان ھەیە بەوەی کە (طە)ناوی یەکێک لە پەیامبەرەکانە. ئەمەش بڕوابوون و بۆچوونێکی ھەڵەیە کە ھیچ زانایەک یان ھاوەڵ و یاوەرێک وای نەگوتووە، بەڵکو ئەویش وەکو (ألم و ، ألر و پیتەکانی دیکە) پیت و وشەی کورت و بڕاون و ھەمووشیان لە بنەچەدا ئارامیین.
* کھیعص: بە واتای (بەم شێوەیە پەنددێری دەکا، پەند دادەدا) دێت. (كهيعص ذِكْرُ رَحْمَتِ رَبِّكَ عَبْدَهُ زَكَرِيَّا،إِذْ نَادَى رَبَّهُ نِدَاءً خَفِيًّا، قَالَ رَبِّ إِنِّي وَهَنَ الْعَظْمُ مِنِّي وَاشْتَعَلَ الرَّأْسُ شَيْبًا وَلَمْ أَكُن بِدُعَائِكَ رَبِّ شَقِيًّا، وَإِنِّي خِفْتُ الْمَوَالِيَ مِن وَرَائِي وَكَانَتِ امْرَأَتِي عَاقِرًا فَهَبْ لِي مِن لَّدُنكَ وَلِيًّا، يَرِثُنِي وَيَرِثُ مِنْ آلِ يَعْقُوبَوَاجْعَلْهُرَبِّرَضِيًّا،يَا زَكَرِيَّا إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَامٍ اسْمُهُ يَحْيَى،لَمْنَجْعَللَّهُمِنقَبْلُسَمِيًّا)

 

بەمشێوەیە پەنددێری دەکا، پەند دادەدا، کە ئەم باسە، سەبارەت بە زەکەریای بەندەی خۆی،باسی ڕەحمەتی پەروەردگارتە،کاتێک هانا و هاواری برد بۆ په‌روه‌ردگاری به‌په‌نهانی،گوتی: په‌روه‌ردگار، به‌ڕاستی من ئێسکه‌کانم لاواز بوون و قژی سه‌رم هه‌ر هه‌مووی سپێتی دایگرتووه‌، به‌ڵام من هه‌رگیز له دوعاو پاڕانه‌وه‌م له زاتی تۆ نائومێد نه‌بووم، به‌ڕاستی من له‌وه ترساوم که خزم و خوێشان و عه‌شره‌ت دوای مردنم سه‌رگه‌ردان بن، خێزانەکه‌شم منداڵی نابێت، بۆیه داواکارم له‌به‌خششی خۆت به‌هره‌وه‌رم بکه و منداڵێکم پێ ببه‌خشیت که بتوانێت جێگه‌ی من بگرێته‌وه‌،تا میراتی پێغه‌مبه‌رایه‌تی من و نه‌وه‌ی یه‌عقوب وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگار بیکه به‌که‌سێکی وا، که ‌تۆش و به‌نده چاکه‌کانیشت لێی ڕازی بن. ئه‌ی زه‌که‌ریا به‌ڕاستی ئێمه مژده‌ت ده‌ده‌ینێ به‌وه‌ی که کوڕێکت پێ ده‌به‌خشین و ناویشی - یه‌حیا - یه‌، پێش ئه‌ویش که‌سمان هاوناوی ئه‌و نه‌کردووه‌. جا ئێوەش سەیری ڕەوەنی ئایەتەکان بکەن، بزانن چۆن ڕێک و ڕاست و ڕەوان دێنەوە.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.