وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: بابان
یەكەم: ژنان توانییان لە 1% ەوە بۆ 5% مافی دامەزراندن و بەشداری خزمەتگوزارییان هەبێت.
دووەم: بۆیان هەیە كە ببنە ئەندامی كارو باری لیژنەی منداڵان و ژنان و باساڵاچوان.
سێیەم: ڕەزامەندی بەخێوكاری ناوێ ئەگەر ناوی لە سێكتەری خزمەتگوزاری و دامەزراندن هاتەوە.
چوارەم: دەرچووانی بەشی یاسا بێ ڕاهێنان و فلتەرینی یاسایی دەتوانن ئۆفیسی پارێزەرایەتی بكەنەوە.
پێنجەم: ژنان دەتوانن خۆیان بۆ ئەنجومەنی شارەوانییەكان بپاڵێون.
شەشەم: كچانی 17 ساڵ لەڕێگەی دادگایەكی تایبەتەوە دەدرێن بەشوو و هەر لەوێشەوە بڕیاری دادگایان بۆ هەوسەرگیری دەردەچێت.
حەوتەم : ژنان و كچانی سەروو هەژدە ساڵ، بۆیان هەیە مۆڵەتی شۆفێری وەربگرن و ئۆتۆمبێل لێبخوڕن.
سەرچاوە: سایتی (al-ain.com)