سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

دەمیرتاش : پێویستە "تەلقین" لەسەر ئەوانە بدرێت کە تورکیایان داڕماند

21/11/2021


سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند، تورکیا وڵاتێکی هەژار نییە، بەڵام بەجۆرێک ئیدارەدراوە ئێستا نزیکە لە داڕمان.

 

دەمیرتاش لە تویتەری خۆی نوسیویەتی"تاکە شتێک کە پێداگریی لەسەر بکرێت ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە لە تورکیا، ئەوەش بۆ تەلقیندان لەسەر ئەو کەسانەی تورکیایان فرۆشت".

 

دەمیرتاش داواشدەکات لەسەر سندوقەکانی دەنگدان، خەڵکی تورکیا وانەیەک بدەنە ئەو کەسانەی وڵاتەکەیان گەیاندە ئەم ڕۆژە.

 

بەوتەی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دۆخەکە بە تەواوی لە تورکیا بەرەو باشبوون دەچێت.
ئێستا هەریەکە لە پارتی گەلی کۆماری کە دووەم گەورە پارتی تورکیایە، لەگەڵ ئی پارتی داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا دەکەن.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.