سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

شارێكی ئەمریكا لەلایەن موسڵمانەكانەوە بەڕێوەدەبرێت

پێش 1 هەفتە


دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شاری هامترامك، تەواوی جومگە سەرەكییەكانی بەڕێوەبردنی شارەكە لەلایەن موسڵمانەكانەوە بەڕێوەدەبرێت.

كەناڵی تەلەفیزیۆنی بی بی سی ئەمریكی لە راپۆرتێكی تایبەتدا ئاماژەی بەوەدا، دۆخی شاری هامترامك بەتەواوەتی بۆ موسڵمانانی نیشتەجێبووی ناوی لە ئێستادا گۆڕاوە، كە لە رابردوودا كێشەی جیاكاری رەگەزی و نەژادی هەبوو.

شاری هامترامك دەكەوێتە ویلایەتی میشیگان لە ئەمریكا و ژمارەی دانیشتووانی ٢٨ هەزار كەسە و زیاتر لە 50%ی دانیشتووانەكەی موسڵمانن، جگە لەوەی پێكهاتەی چەندین ئایینی دیكەی تێدایە و لە ئێستادا بووەتە هێمای پێكەوەژیانی كلتورە جیاوازەكان.

ئەنجوومەنی شارەكە پێكهاتووە لە دوو ئەندامی بەنگالی و سێ ئەندامی یەمەنی و پۆڵەندییەك، كە سەرجەمییان موسڵمانن و خاوەنی رەگەزنامەی ئەمریكین.

عامر غالبی تەمەن ٤١ ساڵ، بەرەگەز یەمەنی و بە رەگەزنامە ئەمریكی، توانی لە هەڵبژاردنی شارەوانی شارەكەدا ٦٨٪ دەنگەكان بەدەستبهێنێت و بەمەش دەبێتە یەكەم موسڵمان كە ئەو پۆستە لەو شارەدا دەگرێتە دەست.

شاری هامترامك مێژوویەكی پڕ لە گۆڕانكاری هەیە، لەسەرەتادا بووە پەناگەی ئەڵمانەكان و دواتر بەهۆی كۆچكردنی ژمارەیەكی زۆری پۆڵەندییەكانەوە لەسەدەی بیستدا بە "وارشۆ"ی بچووك ناسرابوو.

لە ساڵی ١٩٨٧ لەكاتی سەردانیكردنی پاپا یوحەنا پۆڵسی دووەم، كە بەرەگەز پۆڵەندی بوو، سەردانی شاری هامترامكی كرد كە لە ساڵی ١٩٧٠ـەوە نزیكەی ٩٠٪ دانیشتووانی پۆڵەندی بوون.

لە ٣٠ ساڵی رابردووەوە شارەكە بووەتە پەناگەیەكی ئارامی موسڵمانان و كۆچبەرانی ئاسیایی بەشێوەیەك لەكاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا بەشێكی زۆری دروشمەكان بە هەردوو زمانی بەنگالی و عەرەبی نووسرابوون.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.