سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی رونكردنەوە دەدات

پێش 1 هەفتە


وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم رایگەیاند، دوای ئەوەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە گوایە هەرێمی كوردستانە و دوعا بۆ كەسێكی دیاریكراو دەكرێت، بۆ رایگشتی رونی دەكەنەوە ئەو ڤیدیۆیە هەرێمی كوردستان نیە و "بۆنەیەكی ئایینیە و پەیوەندی بەئێمەوە نییە".

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەرونكردنەوەیەكدا باسی لەوەشكردوە، "پاش ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردودا گرتە ڤیدیۆییەك بڵاوكراوەتەوە و گوایە لەو گرتە ڤیدۆییەدا مامۆستایەكی ئاینی لە یەكێك لە مزگەوتەكانی سنوری هەرێمی كوردستان، پاڕانەوە بۆ كەسێكی دیاریكراو دەكەن، ئەمەش بوەتە هۆی نانەوەی پشێوی".

ئەوەش هاتوە، "بۆ ڕایگشتی ڕادەگەیەنین كە ئەو كەسە نە مامۆستایە و ئەوشوێنەش هەرێمی كوردستان نییە، بۆنەیەكی ئاینییە لە دەرەوەی سنوری هەرێمی كوردستانە."

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی دەڵێت، "ئەو لایەن و كەنەڵە ڕاگەیاندنانەی كە ئەم جۆرە هەواڵانە بڵاودەكەنەوە دەبێت بەرپرسانە مامەڵە بكەن، دوربكەونەوە لە نانەوەی چەواشەكاری و بڵاوكردنەوەی هەواڵی نا دروست، هەر كەناڵ و ناوەندێكی ڕاگەیاندن ئەو گرتە ڤیدیۆییە بڵاوبكاتەوە ڕێكاری یاسای بەرامبەری دەگرینە بەر."

ئەوەش لەكاتێكدایە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە و دەنگۆی ئەوە هەبو كە ڤیدیۆكە دیمەنی مزگەوتێكی هەرێمی كوردستانە، لەڤیدیۆكەدا كۆمەڵێك نوێژخوێن وەستاون و مامۆستایەكی ئاینی دوعا بۆ چاكبونەوەی دۆخی تەندروستی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا دەكات.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.