سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

تاڵیبان بڕیارێكی نوێ‌ تایبەت بە ژنان دەردەكات

پێش 1 هەفتە


حكومەتەكەی‌ بزوتنەوەی‌ تاڵیبان لە ئەفغانستان بڕیارێكی‌ نوێی‌ سەبارەت بە دەركەوتنی‌ ژنان لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەكان دەركرد و ئەو كارەی‌ قەدەغە كرد.

لە نوێترین رێنماییە ئایینییەكاندا وەزارەتی ئەمر بە چاكە و نەهی‌ لە خراپەی حكومەتەكەی تاڵیبان لە ئەفغانستان دەركەوتنی‌ ژنانی‌ لەو زنجیرە دراما تەلەفزیۆنانەی‌ لەو وڵاتە پەخش دەكرێن، قەدەغە كرد.

وەزارەتەكەی‌ تاڵیبان داواشی‌ لە كەناڵە تەلەفزیۆنییەكانی ئەفغانستان كردوە پەخشكردنی ئەو فیلمانەی كە ژنانی‌ تێدا دەردەكەوێت، رابگیرێت.

پێویستە رۆژنامەنوسە كچ و ژنەكانیش لە كاتی‌ پێشكەشكردنی‌ بەرنامەی‌ تەلەفزیۆنیدا باڵاپۆش بن تا رێگەیان پێبدرێت لە شاشەی‌ تەلەفزیۆنەكانەوە دەربكەون.

لە ناوەڕاستی‌ ئابی‌ رابردوەوە بزوتنەوەی‌ تاڵیبان گەڕایەوە بۆ دەسەڵات لە وڵاتی‌ ئەفغانستان و دەستیكردەوە بە سەپاندنی‌ یاساكانی‌ و زۆر كەس مەترسی‌ ئەوەی‌ هەیە قۆناغ بە قۆناغ كۆت و بەندی‌ توند بسەپێنێت بەتایبەتیش بەسەر ژناندا.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.