سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ناڕەزایەتیەکانی خوێندکاران بەکەم مەزانن

پێش 1 هەفتە


عەدنان مەنمی

خوێندکاران لە مێژووی ڕووداوەکانی مێژووی جیهاندا هەمیشە پێشڕەو و سەرمەشق و بزوێنەر بوونە . هەموو ڕووداوە کاریگەرەکان ، شۆڕشەکان ، ڕووخاندنی دەسەڵاتە ملهوڕکان بەبێ ئامادەگی خووێندکاران نەبوون ، بگرە ڕۆڵی میحوەرییان هەبووە لە شۆڕشی فەرەنساوە تا شۆڕشی بەهاری عەرەبی .
خەباتی ڕزگاری خوازی کوردستان و حزبە سیاسیەکان لە قۆناغی شۆڕش و چ قۆناغی حوکمڕانی خوێندکاران ڕۆڵی دیار و کاریگەرییان هەبووە.

 

هەرچەند خواستەکانی خوێندکاران لەئێستادا داواکاری سادە و بچوکن بەڵام لەهەمان کاتدا وەک لاولاو چنگ دەهاوێت بۆ باڵایی باڵاخانە ، لێرەوە خواستەکان دەگۆڕێن وئاقاری تر دەگرنەبەر.

بۆیە پێویستە دەسەڵات دۆخی ژیانی خوێندکاران بەهەند وەربگرن و جدیەت هەبێت لە چارەسەری کێشە و خواستە ئانیەکانی خوێندکاران .

 

لێرە دەمەوێت به کورتی سەرنجم لەسەر ڕۆڵی نادیار و نائامادەیی ڕێکخراوەکانی خوێندکاران بخەمە ڕوو ، لەسەردەمێک ڕێکخراوەکانی خوێندکاران وەک نوێنەری ڕاستەقینە و خەمخۆر و بە پەرۆش هەمیشە داخوازییەکان و خواستەکانی خوێندکارانیان بەرچاو دەخست و شەڕیان لەسەر بەدیهێنانیان دەکرد ، دواجار بەئەرکی پیشەیی خۆیان هەڵدەستان بەڵام ئێستا ئەم ڕێکخراوانە بوونەتە بار بەسەر شەقامی خۆێندکاران و دەنگ و ڕەنگی خۆێندکاران. بۆیە پێوویستە ئەم ڕێکخراوانانە سڕ بکرێن و سزا بدرێن.

 

دواتر وەزیفەی پۆلیس پاراستنی خوێندکارانە لەلایەک  وەڕێزگرتنە لەبەهاو و شکۆی دەسەڵات .
دڵنیاین و ڕونە کە خوێندکاران مەشخەڵ و بزوێنەری گۆڕانکاری و بەرخودان و بەرپاکردنی ڕاپەڕینن.

 

پێویستە ژیرانە هەڵسوکەوت لەگەڵ شەپۆلی ناڕەزایەتیەکانی خوێندکاران بكرێت،گەرنا وەک تونس و میصر و لیبیا و شۆڕشی گەلان لە مێژوودا مێژووی شۆڕشی خوێندکاران خۆی دووبارە دەکاتەوە .

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.