سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

کاریگەری جەنگ لە سەر کەمە نەتەوایەتی و ئاینیەكانی سوریا‌

پێش 1 هەفتە


 

 شەیدا هەورامی

 

جەنگی سوریا بەبەشێك لە بەهاری عەرەبی دێتە ئەژمار، بەهۆی ئەو ڕوداوانەوە ژمارەیەك لە وڵاتان گۆڕانكاریی گەورەیان بەسەردا هات و تەنانەت سەرۆكەكانیشیان ڕوو بەڕووی مەرگ بوونەوە، بەڵام سیستەمی بەڕێوەبردنی سوریا ماوەیەكی زۆر بەرگەی گرت، لەنێو ئەو جەنگەدا جگە لەبەشداریی زۆرینەی پێكهاتەكان لەو جەنگەدا كەمینە ئاینییەكان بوونەتە قوربانی ئەو جەنگە.


خۆی بە (تونی)ناساند ، لە چاوەکانیدا خەمی ئاوارەیی ئەبینرا ، لە مەسیحیەکانی دیمەشق بوو و هاتبوو بۆ ئەستەنبوڵ تا لەوێوە کۆچ بکات بۆ ئەوروپا . یەکی لە مناڵەکانیشی لە ڕێگادا لە دەست دابوو ، ئەو کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە یەکێ لە هۆکاری ئاوارە بوونی خۆی و هاونیشتمانیانی ئەزانی .


ئەمە تەنها یەکێك لە ئەزمونەکانی نووسەری ئەم ڕاپۆرتەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی کەمە نەتەوایەتیە دینیەکانی سوریا بوو . لەم ساڵانەی ئەخیر ، بە دەست تیوەردانی وڵاتانی وەکو ئیران لە جەنگی ناوخۆیی سوریا زۆریک لە مەسیحیەکان ، دەروزیەکان ، وە ئێزیدیەکان کۆچیان بۆ وڵاتانی تر کردووە .


لە ئیستادا ژمارەی هاوڵاتیانی کەمەنەتەوایەتیی و  دینیەکانی سوریا ڕو لە کەمبوونەوەیه ، وە زۆریک لە شوینە دینیەکانیان یا بە هۆی گروپە ئیسلامیەکانی وەکو داعش وێران کراوە یا بە هۆی کۆچی فراوانی لایەنگرانیان داخراوە . هەروەها بوونی سوپای قودس بە نوێنەرایەتی لە ئێران کاریگەری گرنگی لە چارەنووسی ئەم وڵاتەدا هەبووە .


هەروەها لە درێژەدا ئیشارەت بەم بابەتە ئەکریت ،  برەو پێدانی شیعە گەری لە سوریا یەکێك لە فێڵ و تەڵەکەکانی کۆماری ئیسلامی ئیرانە بۆ بەدەستهینانی مەبەستی سیاسی خۆی .


سوریا چەندین ساڵە بووە بە جیگەی شەڕخوازانی وڵاتەکانی تر . لە ئاگری ئەم شەڕەدا کەمە نەتەوایەتیە دینیەکان زیاتر سوتاوون ، وڵاتیک کە ئیستاش ئەم ڕێژە لە پەیڕەوانی دینە جۆرەكانی خستووەتەڕوو. سەردەمێک یەکێك لە گرنگترین وڵاتەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ژیانی کەمە دینیەکان پێكەوە .


ئێزدییەكان :
لە ئیستادا زۆربەی ئێزدییەكان لە پایزگاکانی حەسەکەو حەڵەب و دیمەشق ئەژین . ئەگەر چی لە دریژایی ئەم چەند ساڵە دا ئامارێکی ورد لە بارەی ژمارەی کەمە دینیەكانی سوریا ڕانەگەیەنراوە ...

ئێزیدیەکان یەکێکن لە گەورەترین قوربانیەکانی تاوانی جەنگ لە سوریا .  لە 2014 كۆمەڵكوژیی و و لەناوبردنی ڕەچەڵەك لە شەنگال لە لایەن داعشەوە هەروەها دەست دریژی بۆ سەر ژنانی ئێزیدی . ئەمە تەنها یەکێ لە بەرزترین خاڵی ئەشکەنجەی ئێزدییەكان بووە بە درێژایی شەڕی ناوخۆیی لە سوریا .


ئەم کیشەو گرفتە نە تەنها بە یەک یا چەند ساڵیک سنوردار نەبووە . یەکێ لە ئێزدییەكانی سوریە لە کاتی گفتو گۆدا گوتی : لە کاتی شەڕی ناوخۆیی  لە سوریا ، بە کەنیزەک گرتنی ژنان و کچان لە لایەن داعشەوە کیشەیەکی هەمیشەیی بووە .


بە قسەی ئەو لە ساڵی 2014 نزیکەی 400هەزار یەزیدی لە (الجزیرە)  سوریا ئەژیان . داگیر کردنی باكووری  سوریا لە لایەن هیزی یسەربازی تورکیەوە بووە هۆی ئەوەی بەرەوە ( عەفرین) كە زۆرینەی کوردە ڕا بکەن . بەڵام لەوێشنەحەسانەوە،  بە هاوبەشی وڵاتی سوریا و تورکیا کەوتنە بەر هیرشی هیزەکانیان و جاریکی تر ئیزیەکان ئاوارە بوونەوە .


ئەم ئێزدییە سووریە ئەڵیت کە کۆچ کردنی ئێزدییەكان بۆ ئەوروپا و ئەمریکا زۆر کەمە وە ژمارەیەکی کەمی ئێزدییەكان ئیستا لە ( حەسەکە  و قامیشلۆو شاری عامودا ) نیشتەجێن .


مەسیحییەكان:
تا پیش ساڵی 2011مەسیحیەکان 7 تا 10لە سەدی دانیشتوانی سوریایان پێکدەهینا . لەو کاتەدا ژمارەیان نزیکەی دوو ملیۆن کەس بوو ، ئیستا ئەوان لە سوریادا کەمتر لە 700 هەزار کەسن . تا پیش ڕوودانی شەڕی ناوخۆیی سوریا زیاتر لە 2500 گوندی مەسیحی هەبوون . جگە لەو گوندانەی كە تیکەڵ بوون.


هەروەها لەم ناوەندەدا تێڕوانینی کۆمەڵگای مەسیحی سوریا لە سەر شەڕ و کاریگەریی کەمینە دینیەکانی ئەم  وڵاتە بابەتیکی گرنگە ،لەبەر ئەوەی دوای لوبنان ، سوریا دووەم گەورەترین وڵاتی مسوڵمانە کە ژمارەیەکی زۆری مەسیحی لە ناوخۆیدا جیگە کردۆتەوە .


لەم ڕووەوە مەسیحیەکی سوری هەلومەرجی وڵاتەکەی تا پیش دەست پیکردنی شەڕ بەم جۆرە وەسفکرد ، سوریا کۆمەڵێکی زۆری لایەنگرانی دینی جۆراو جۆر لە خۆی ئەگرێت ، بە بڕوای ئەو  مێژووی ئەم ناوچەیە پێکهاتەیەکی تێكەڵاوە لەشوێنكەوتەی دینە جیاوازەکان ، زۆربەی سوریەکان مسوڵمانن ، کە سونیەکان زۆربەی زۆریان لی پێک دەهێنن ، کە زۆریک لەوانە عەرەبی سونی ، کوردەکان و تورکمانەکان و چەرکەسیکانن . گروپەکانی شیعە بە تایبەت ( عەلەویەکان و ئیسماعیلیەکان) هەروەها (دەروز)ەکان بەشێکی دیکەی کەمەنەتەوەییە دینی و مەزهەبیەکان پیک دەهینن .  هەروەها یەکێک لەو چەندین کەمەنەتەوەییە لایەنگرانی مەسیحین زۆرتری مەسیحیەکانی ئەم وڵاتە لایەنگری مەزهەبی کاسۆلیکی ئەرمەنی ، ئەرسەدۆکسی یۆنان و ئەرسەدۆکسی سوورین .


بوونی مەسیحیەکان تا کۆتایی هەشتاكانی سەدەی بیستەم لەم وڵاتە فراوان بوو ، بە تایبەت لایەنگرانی ئەرسەدۆکسی سریانی ، بەڵام بە هۆی کۆچی زۆریک لەوانەوە بۆ ئەوروپا ، کۆمەڵگەی مەسیحی ڕووی لە  کەمبوونەوە کردووە .


بەم پێیە مەسیحیە سوریەکان لە ناوچەی کەناراوی سوریا بە تایبتەت پاریزگای ( تەرتوس) کۆمەڵگەیەکی جیگە سەرنجیان هەیە ، ئەگەر چی لە پاریزگاکانی تریش ئەژین . مەسیحیەكان لە تەواوی ئاستی كۆمەڵایەتی و  ، هەتا لە پەڕلەمانی سوریا ئامادەییەکی بەرچاویان هەیە ، لە ئیستا دا سەروکی پارلەمانی سوریا مەسیحیه .


یەهودیەکان :
تا ساڵی 1987 کۆی گشتی کەمتر لە سێ هەزار جوولەكە لە سوریا دەژیان ، دوای کۆچی فراوانی ئەوان لە ساڵی 1992 تا ئەمڕۆ کەمتر لە 200 جوولەكە لەم وڵاتە ئەژین کە زۆربەیان لە پایتەخت ی وڵاتدا  -دیمەشق- نیشتەجین .


جوولەكە سوریەکان زمانیان عەرەبیە ، لە بەر ئەم هۆیە لە عەرەبەکانی دەوروبەری خۆیان بە سەختی جیا ئەکرینەوە و کەمتر درک بە ناسنامەی ئەوان ئەكرێت ،  لە سوریا وەکو هەر جیگەیەکی تر ژمارەی تەسلیم بوونی جوولەكەكان  لە بەشی دینی خۆیان جیاوازە .


یەکێ لە جووەکانی دانیشتووی دیمەشق دەڵێت : دەوڵەتی سوریا لە گەڵ ئێمەی یەهوودی وەکو کۆمەڵگەیەکی مەزهەبی هەڵسوکەوت ئەکات نەك وەكناونیشانی گروپێکی خاوەن ڕەچەڵەک  و ئەسڵی، هەتا لە بەڵگەنامەی ڕەسمی بە موساییەکان ( لایەنگرانی موسا) تۆمار ئەکرین نەك بە یەهودی .


بەم پێیەوا دێتە پێش چاو کە سنوردارکردنی یەهودیەکان بە هۆکاری سیاسی مامەڵەیان لە گەڵ دەکریت وە هاوبەشی پێکردنی ئەوان لە بارەی ژێرخانی ئابووری لە گەڵ سنوردارکردنی دەوڵەوەتەوە هاوتایە .

دڕوزیەکان:
دڕوزییەكان لە ڕیزی کەمایەتیە ئاینیەکانی تری ئەو وڵاتەدان کە لە باشوری سوریا و چەند گەڕەکێک لە دیمەشقی پایتەختدا دەژین، لە ئێستادا ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 700 بۆ 800 هەزار کەس دەبێت زۆربەی دروزێی سوری لە هەرێمەکانی(سویدا،جەبەل ئەلشێخ و شام  و ژمارەیەکیشیان  لە  ئیدلب دەژین.
کاتێک لە دروزێیەکی سوریمان پرسی سەبارەت بە کاریگەری جەنگ لەسەر هەبوونیان لەو  وڵاتەدا ، لە وەڵام دا گوتی : "  دروزییەکان لەڕووی ژمارەوە  بە جێگیری ماونەتەوە ، هەرچەندە زۆریان بۆ کار و هۆكاریی ئاسایشی بەرەو دیمەشق ماڵیان گواستووەتەوە .

بە پێی باوەڕە دینیەکانیانی دروزێی سوریا و لوبنان مێژووییەکی هاوبەش و چارەنووسێکی هاوبەشیان پێکەوەهە بووە ، بەڵام لە کاتی ڕاپەڕینی عەرەبیدا لە چیاکانی لوبنانەوە بەرەو باشووری سووریا گواستویانەتەوە .

کەمایەتیە ئاینییەکان لەسوریا مەسەلەیەکە کە داوای دەرفەتی فراوانتر دەکات بۆ چارەسەر ، سەرۆک بەشار ئەسەد ، کە پەیڕەوکاری باوەڕی عەلەوییەکانن ، زۆرینەی سوننەی ئەو وڵاتەیان بەکەمینەیەکی ئایینی دائەنا .

نزیکایەتیی نەریتیی عەلەوی وشیعەش کاریگەری لەسەر پەیوەندییە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە کردووە لە لایەك بە هۆی پشتیوانی ئێران و لە لایەکەی تریش ململانێی نێوان چەند وڵاتی عەرەبی لە ناوچەکەدا .

لەم ساڵانەی دواییدا هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ حکوومەتی سووریا ، نەک هەر بووەتە هۆی زیاتر داگیرساندن و ، ئاگرتێبەربوونی تەنگژە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە ، بەڵکو ئێران هەوڵی داوە لە ڕێی سیاسەتەکانی پشت پەردەوە ئایینی شیعە لەو وڵاتەدا بڵاو بکاتەوەو پەرەی پێبدات .

قایلکردنی زۆرێک لە سورییەکان بە شیعە ، ڕاستییەک کە هەندێک لە چینی ڕۆشنبیری سوریا دانیان پێدا ناوە . هەرچەندە پشتیوانی ڕژێمی بەشار ئەسەدیش بووە بە فاکتەرێکی هاندەر بۆ کۆماری ئیسلامی.

جگە لە ئێران، وڵاتانی دیکەی ناوچەکەش وەک تورکیا، لە ڕێگەی دەستێوەردانی سەربازییەوە کاریگەرییان لەسەر چارەنووسی چەندین سوری ناموسوڵمان کردووە.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.