سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

لە هەرێم 40 ژنی دیكە كوژراون

25/11/2021


ئەمڕۆ 25 نۆڤەمبەری 2021، لەشاری سلێمانی چالاكییەكانی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستێپێكرد، بەپێی ئامارەكانیش توندوتیژی دژی ژنان رووی لە بەرزبوونەوە كردووە و لەماوەی 10 مانگی ئەمساڵدا 40 ژن كوژراون.

شۆخان حەمە رەشید پارێزەری راوێژكار رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە چالاكییەكانی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستپێدەكات و  ماوەی 16 رۆژ بەردەوام دەبێت.

وتیشی، ئامانجمانە لەڕێی چالاكییەكانەوە كاربكرێت تاوەكو حاڵەتەكانی توندوتیژی دژی ژنان كەم بكرێنەوە، لەكاتێكدا ساڵانە ئامارەكان روو لە بەرزبوونەوە دەكەن.

شۆخان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەماوەی 10 مانگی رابردووی ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان 40 ژن كوژراون، بەڵام ئەو ئامارە تۆماركراون چەندین حاڵەتی كوشتنیش هەیە تۆمار نەكراوە، هیواشی خواست كار بكرێت بۆ رێگریكردن لەتەشەنە سەندنی حاڵەتەكانی توندوتیژی دژی ژنان.
سەرچاوە/ پیوكەی میدیا

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.