سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

مسوڵمانی راست و مسوڵمانی توندڕەو كێن؟!

08/12/2021


نوسینی: مورتەزا عەبدولئیلاهــ
وەرگێڕانی لە عەربییەوە: بابان حەمە

 

هەندێك پێمانوایە كە شتێك نییە ناوی موسوڵمانی توندڕەو موسوڵمانی میانڕەو ياخود نەرمەوە بێت.. هەندێكیشمان یەقینمان هەیە بەوەی كە موسوڵمانی توندئاژۆ لەم سەری تونێلێكەوە هاتووە كە لەو سەرەوەی نەرم و میانڕەو بووە.. 

ئێمە با سەرنجێك لەوەی دواییانەوە بخەینە ڕوو (تونێلەكە!) .. ئێمە با بیر بكەینەوە، تێڕابمێنین.. دایەو بابەو  داپیرە باپیرەی ئێمە مسوڵمان و مولتەزیم بوون، نوێژخووێن و رۆژووگرو لە خواترس بوون، بۆ رۆژێك توندو تیژییەكیان نەبووە؟! ئێ ئەگەر بەو لۆژیكەبێت كە دەڵێت (شتێك نییە ناوی موسوڵمانی توندڕەو موسوڵمانی میانڕەو، چونكە لەو سەری تونێلێكەوە هاتووە كە لەو سەرەوەی نەرم و میانڕەو بووە و لەمسەرییەو توندڕەوانە هاتۆتە دەرێ)..

كەوابێت ئەگەر ئەم لۆژیكە راست و دروستی تێدایە، دەبێت ئێمە بچینە نێو تونێلەكەو كنەو پشكنین لە ناوەندییەوە بۆ ئەمسەری بكەین و بزانین چی دەگوزەرێت یەكێك نەرمە نەرمە خۆی پیا دەكات و لەو سەرییەوە دڕندەیەكی لێ دێتە دەرەوە؟!

حەتمەن روانەگەی هەریەكێكمان كە ئەزموونێكی سادەو خوێندنەوەیەكی گشتی هەبێت بۆ سەر ئایدیۆلۆژیاو ڕەوت و حزب و باڵە ئیسلامییەكان، دەزانین كە كەسێكی توند ئاژۆ شك نابەیت بە لەو تونێلە دەمارگیرانەو توندڕەوانە هاتبێتە دەرەوە بێ ئێوەی بارگاوی نەبووبێت بە یەكێك لەو ئایدیۆلۆژیا حزبییە ئیسلامییانەی (جیهادیی- تەكفیریی)ن، لەنمونەی قاعیدە، تاڵیبان، ئیخوان، تا دەگاتە داعش..

 

بەشێوەیەكی سادە دكتۆر (علی صلابی) * لە توێژینەوەیەكیدا موسوڵمانی راست و موسوڵمانی توندڕەو جیادەكاتەوەو خەسڵەت و سیما و ناسینەوەكانیان بە شێوەیەكی سادەو ڕوون دەخاتە بەرچاو.

لە دیدی (صلابی) دا موسوڵمانی راست تەنها خەریك و سەرقاڵە بە ئیمان و باوەڕٍ و نێوانەی خۆی و خودای خۆیەوە.. بەڵام موسڵمانی توندڕەو سەرقاڵی ئیمان و باوەڕی خەڵكە‌و خۆی دەخزێنێتە نێوان خواپەرستان و خوداوە!

 

ناسینەوەیەكی دیكە ئەوەیە مسوڵمانی راست و دروست دەیەوێت و مەبەستێتی بە كردەوەی چاك و رەفتاری چاك خۆی و كەسانی دیكە بەرەو بەهەشت ببات.. لە كاتێكدا مسوڵمانی توندڕەو هەرلەم دونیایەدا بە زەبری چەك و جیهاد و خوێن دۆزەخ بە هەندێك نیشان بدات و سەرقاڵی سەرلماندنی ئەوەیە كە كێ و كێ دۆزەخین!

 

مسوڵمانی راست و خوداپەرست دەگەڕێت بەدوای بیانوو دۆزینەوە بۆ لێخۆشبوونی ئەو كەسانەی  هەڵەو كەم‌و كوڕی و لادانیان هەبووە.. لەكاتێكدا موسوڵمانی توندڕەو دەمارگیر دەگەڕێت بەدوای كەموكوڕی و هەڵەو لادانی ئەوانی تر تا ماف بداتەخۆی سزایان بدات و بیانكوژێت و تەكفیریان بكات. 

 

 *دكتۆر عەلی صلابی یەكێكە لەو نوسەرو توێژەرانەی بواری ئیسلامناسی و خاوەنی 35 كتێب و دەیان توێژینەوەیە و لەداییكبووی 1963 ، لە (لیبیا) دەژی.

سەرچاوە: سایتی (الاغادیر)

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.