یونس راوی لافاو و بوڕكان و بومەلەرزە و باران.. تاد، كۆمەڵێك دیاردەی سروشتین، لە خولگەیەكی قانونی گەردوون كار دەكەن، لێ دواجار زانست بەسەریانەوە زاڵ دەبێت و ئەو نهێنییانەی كە بۆ هەزارەها ساڵ جێگای ترس و دڵەراوكێ بوون ئاشكرایان دەكات، هەر بۆیەیش پێشتر پێشبینی و پێشگۆیی رووداوەكان دەكات. خودا پاكتر و بێگەردتر و گەورەترە لەوەی شەڕ و نەهامەتی و ستەم بەسەر مرۆڤ بسەپێنێت، ئەوە مرۆڤەكانن كەمتەرخەم و بەدكار و گەندەڵن لە راست پیشە و ئەركەكانیان، ئیدی سەرەنجام كارەساتگەلی دڵتەزێنی لێدەكەوێتەوە.